ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە سلێمانی 16 هەزار كرێكار و خاوەن پیشە كوتراون

خەڵك- بەشی هەواڵ

چاودێری تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی (۱۱) مانگی ڕابردوودا نزیكەی (۱٦) هەزار كرێكار و خاوەن پیشەكان كوتانیان بۆ كراوە و نزیكەی 17 هەزار و 500 پشكنینی ( G S E)بۆ كرێكاران و خاوەن پیشەكان كراوە.

فاروق ساڵح ڕەشید، بەرێوەبەری چاودێری تەندروستی سلێمانی لەگەڵ هەردوو بەشی (یەكەی پشكنین و یەكەی كوتانی ڕۆژانەی كرێكارانی شوێنە گشتیەكان، كە هەردوو یەكەكە سەر بەچاودێری تەندروستی سلێمانین لەبەڕێوەبەرێتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی كۆبوونەوەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی چاودێری تەندروستی سلێمانی، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) لەماوەی (۱۱) مانگی ڕابردوودا نزیكەی (۱٦) هەزار كرێكار و خاوەن پیشەكان كوتانیان بۆ كراوە و نزیكەی 17 هەزار و 500 پشكنینی ( G S E)بۆ كرێكاران و خاوەن پیشەكان كراوە.

فاروق ساڵح ڕەشید، بەرێوەبەری چاودێری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ئامارەكانی جی دڵخۆشین، كە ڕۆژانە پشكنینی بەردەوام و كوتان بۆ هەموو كرێكارانی شوێنە گشتیەكان دەكرێت ئەوانەی ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بەتەندروستی هاووڵاتیانەوە هەیە و بەركەوتنیان هەیە.

جەختیشی كردەوە، دڵسۆزی و خەمخۆری كارمەندان لەكارەكانیاندا و ڕێنمایی كردنی هاووڵاتیان ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە، كە كرێكاران و خاوەن پیشەكان گۆێڕایەڵی كارمەندانبن.

وتیشی، “كرێكار و خاوەن پیشەكانی پارێزگاری سلێمانی ئەوانەی پێوستیان بە ناسنامەی تەندروستی هەیە خۆیان بەخەمخۆری كارەكانی خۆیان دەزانن، كە لەكاتی خۆیدا پشكنینی پێویست و كوتان ئەنجام دەدەن”.

کوردستان

ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێی كۆرۆنا و پەتا دەكرێت

خەڵك-ئارام سەردار

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەكاری كراوە بۆ ئەم وەرزە، چونكە پێشبینی دەكرێت ژمارەی تووشبووان زیاتر بێت و تێكەڵ بێت لەگەڵ ئەنفلۆنزای وەرزی، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەكان بن.

خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ئەگەرەكانی زیاتربوونی ژمارەی تووشبووانی كۆڕۆنا بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، تاوەكو ئێستا كۆڕۆنا لەكوردستان لەبڵاوبوونەوەی بەردەوامدایە، بەڵام لەپارێزگایەك بۆ پارێزگایەكی تر جیاوازە ئەگەر بەراوردی بكەین لەگەڵ هەفتەی ڕابردوو لەدهۆك زۆرترین حاڵەت تۆمار دەكرێت، هەولێر كەم بۆتەوە و لەسلێمانیش ماوەیەكی زۆرە كەم بۆتەوە دوای ئەوەی ژمارەی تووشبووان گەیشتە لوتكە، دەتوانین بڵێین بڵاوبوونەوەی كۆڕۆنا لەژێر كۆنتڕۆڵدا نییە و هۆكاری بەردەوامی بڵاوبوونەوەش بەهۆی پابەند نەبوونی هاوڵاتیان و كرانەوەی زۆر و ئاسایی بوونەوەی ژیانە، لەكاتێكدا پێشبینی دەكرا ژمارەكان كەمتر بن.

دەشڵێت: ڕاستە ئێستا ژمارەی تووشبووان كەمتر بووە لەهەندێ پارێزگا، چونكە خەڵكێكی زۆر تووشی بوون و ڕۆژانەش ژمارەی تووشبووان بەردەوامە و لەكۆی گشتی هەرێمی كوردستان ژمارەكان زۆرە و لەبڵاوبوونەوەی فراوانداین.

خاڵس قادر ڕونیشیكردەوە، كارێكی باشە خەڵك ترسی نەبێت، بەڵام پێویستە بەهۆشیاری مامەڵە بكرێت و ڕێنماییەكان جێبەجێ بكرێن، چونكە هەموو پەتایەك بڵاودەبێتەوە لایەنی ترس هەبێت خراپە، بەڵام ناشبێت بەسلبی مامەڵەبكرێت و دەمامك فڕێ بدرێت و قەرەباڵغی دروست بكەی، یان تەوقەبكرێت، بۆیە ژیان ئاسایی كردنەوە بە پابەندبوونی ڕێنماییەكانە.

باسی لەوەشکرد، هەماهەنگیمان کردوە لەگەڵ عێراق تاوەکو ڤاکسنی دژی ئەنفلۆنزای وەرزی بەردەست بێت بدرێت بەگروپە مەترسیدارەکان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەگوژمەى ١٦٠ ملیۆن دینار پڕۆژەیەک لەهەولێر ئەنجامدەدرێت

هەولێر-ئارام سەردار

 

جێگری پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان بەردەوامە و بەگوژمەی ١٦٠ ملیۆن دینار چەند شەقامێکی شارەدێی دارەتوو قیرتاو دەکەن.

مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ کاروباری هونەری لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پڕۆژکان بەردەوامە لەسەرجەم سێکتەرەکانی ئاو و کارەبا و ڕێگاوبان و ئاوەڕۆ، ئەمڕۆش یەکێک لەپڕۆژەکانمان لەدارەتوو بەسەرکردەوە، کە بەهۆی نەبوونی بوودجە پڕۆژەی جووت سایدی ناو شارەدێی دارتوو وەستابوو، ئاستەنگی زۆری دروست کردبوو بۆ هاوڵاتیان، بەخۆشحاڵیەوە توانیمان بە گوژمەیەکی کەم تەواوی جووت سایدەکە قیرتاو بکرێت و هاوڵاتی سوودی لێ ببینن، کە گوژمەکەی نزیکەی ١٦٠ ملیۆن دینار بوو، دوو شەقامی تریشی لەگەڵ قیرتاو دەکەن.

دەشڵێت، لەپڕۆژەکان بەردەوام دەبن بەپێی بوودجەی بەردەست تاوەکو هاوڵاتیان سوودمەند بن لە پڕۆژەی خزمەتگوزاری ئاو وکارەبا و ڕێگاو بان لەشار و شارۆچکەکان، کۆمەڵێک پڕۆژەش لە بەرنامەدان ئەو شوێنانە قیرتاو دەکرێن کە پێویستن بەر لەوەرزی زستان.

 

سەبارەت بە کێشەی شکانی بۆڕی ئاوی ئیفرازو گرانکردنی نرخی تانکەری ئاو وتی، ئومێدمان وایە جارێکی تر ئەو بۆڕیە نەشکێت، ئەمجارەش بەهۆی گواستنەوەی بۆڕیەکە لەژێر ڕێگای گۆپاڵ وای لێهات و شکا، ئەوەی ڕوویدا ڕەنگە جارێکی تر بەم کاتە زۆرە ڕوونەداتەوە، دەشبێت نرخ بۆ تانکەرەکان دیاری بکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

١٦١ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لەدهۆک چاکبوونەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک ڕایگەیاند، ١٦١ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا بەتەواوی چاکبوونەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ١٦١ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا کە لەژێر چارەسەری پزیشکیدابوون بەتەواوی چاکبوونەوە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، دوای ئەمە ڕێژەى چاکبوونەوە لەپارێزگای دهۆک گەیشتە سێ هەزار و ٧١٠ تووشبووی کۆرۆنا.

 

باس لەئەوەشکراوە، لەئێستادا پێنج هەزار و ٥٣٧ تووشبووی کۆرۆنا لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان