ڕووسیا: هەموو نەیاران تێكدەشكێنین بە ئەمریكاشەوە



نیكۆلای پاتروشێڤ سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا ڕتیدەگەیەنێت، مۆسكۆ خاوەنی چەكی مۆدێرن و ناوازەیە و توانای لەناوبردنی هەر نەیارێكی هەیە بە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە.

پاتروشێڤ لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “ڕۆسیسكایا گازێتا” ڕایگەویاندووە:”ڕووسیا دانبەخۆداگرە و بەتوانا سەربازییەكانی هیچ كەس ناترسێنێت، بەڵام لە هەمان كاتدا خاوەنی چەكی مۆدێرن و ناوازەیە و توانای لەناوبردنی هەر نەیارێكی هەیە بە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە، ئەگەر بوونی مایەی هەڕەشە بێت. “.

پاتروشێڤ، بۆچوونی سیاسەتمەدارانی ئەمریكایی كە دەڵێن “ڕووسیا چیتر ناتوانێت بە هێرشی ئەتۆمی پێشوەختە وەڵام بداتەوە”، بە گەمژەیی و كورت بینییەكی مەترسیدار” ناودەبات.

پاتروشێڤ پێیوایە”لەبەر هۆكارێك، سیاسەتمەدارانی ئەمریكایی كە لەژێر كاریگەریی پڕوپاگەندەی تایبەت بەخۆیاندان، بڕوایان وایە لە حاڵەتی بەرپابوونی ململانێی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕووسیا، ئەمریكا توانای هەیە هێرشی مووشەكی خۆپارێزی بكات، لە دوای هێرشەكە ڕووسیا توانای وەڵامدانەوەی نابێت”، ئەمەش بە وتەی بەرپرسەكەی ڕووسیا”ئەمە گەوجێتی و كورتبینییەكی زۆر مەترسیدارە”.

سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا دەڵێت”لەبیركردنی وانەكانی مێژوو وای لە هەندێك كردووە لە ئەوروپا قسە لەسەر ئەوە بكەن كە تۆڵەكردنەوە دەبێتە مایەی سەركەوتن بەسەر ڕووسیادا”.

 

 

 

ئەنجومەنی باڵای فەتوا ڕێژەی زەكات و سەرفیترە و فیدیەی دیاریكرد
پێشت ئەنجومەنی باڵای فەتوا ڕێژەی زەكات و سەرفیترە و فیدیەی دیاریكرد
بەفرباین دەستپێدەكاتەوە و پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە تا پلەی بەستن
دواتر بەفرباین دەستپێدەكاتەوە و پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە تا پلەی بەستن
ەیوەندیدار