ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئێران: گفتوگۆی نهێنیمان لەگەڵ سعودیەدا نییە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕەتیدەكاتەوە وڵاتەكەی بە نهێنی گفتوگۆی لەگەڵ سعودیە كردبێت.

عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، هەندێك وڵات لە نیازپاكییەوە دەیانەوێت نێوەندگیری لەنێوان ئێران و سعودیە بكەن، بەڵام تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەكی نهێنی لەنێوان تاران و ریاز ئەنجامنەدراوە.

عەباس موسەوی دووپاتیكردەوە، گفتوگۆی نێوان هەردوو وڵات تەنها لەبارەی حەجەوەیە و زانیاریی لەبارەی هیچ گفتوگۆیەكی تر نییە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەشیخستەڕوو، تاران دەستی هاوڕێیەتی درێژكردووە بۆ سعودیە بەمەبەستی هێنانەئارای ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە، بۆیە ئێران هیواخوازە سعودیەش وەڵامدانەوەی بۆ درێژكردنی دەستی هاوڕێیەتی هەبێت و بزانێت كە ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتانی ناوچەكەوە سەرچاوە دەگرن، نەك بە كڕینی چەك لە ئەمریكا.

جیهان

ئەفغانستان.. نزیكەی 10 ملیۆن كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان ڕایدەگەیەنێت، نزیكەی دە ملیۆن كەس واتە یەك لەسەر سێی دانیشتووانی وڵاتەكە تووشی كۆرۆنا بوون.

ئەحمەد جەواد عوسمانی وەزیری تەندروستی ئەفغانستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەپێی ڕووپێویەك بە هاوكاری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆیان دەركەوتووە، 31.5%ی ئەفغانییەكان تووشی كۆرۆنا بوون.

وەزیری تەندروستی ئەفغانستان وتیشی، لەو ڕووپێوییەدا پشكنینی دژەتەن بۆ دوو هەزار و 500 هاووڵاتی لەسەرتاسەری وڵاتەكە كراوە.
هەر بەپێی ئەنجامی ئەو ڕووپێوییە نزیكەی نیوەی دانیشتووانی كابوڵ تووشی كۆرۆنا بوون.

ئەمەش لە كاتێكدایە تا ئێستا بە فەڕمی تووشبوانی نزیكەی 37 هەزار و مردنی هەزار و 300 كەس لە ئەفغانستان بەهۆی كۆرۆناوە ڕاگەیەنراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

كۆمپانیایەكی ئەمریكایی: بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكیسنی كۆرۆنا لەگەڵ وڵاتان لەگفتوگۆداین

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆمپانیایەكی ئەمریكایی بەشێوەیەكی نیمچە فەڕمی دۆزینەوەی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگەیاند و ئاشكرایكرد: بۆ ڕێككەوتن لەسەر نرخەكەی لەگەڵ وڵاتان لەگفتوگۆدان.

كۆمپانیاكە ناوی مۆدێرنایە و تایبەتە بەدروستكردنی دەرمانە و سەبارەت بەدروستكردنی ڤاكسینەكەش ڕایگەیاند: گفتوگۆیان لەگەڵ چەندین وڵاتدا دەستپێكردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕێككەوتن بۆ دابینكردنی ئەو ڤاكسینەی كەئێستا لەقۆناغی تاقیكردنەوەدایە.

بەوتەی ستێفنی بانسڵ بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكە تائێستا نزیكەی 400 ملیۆن دۆلاریان پێ گەیشتووە، وتیشی: لەداهاتوودا دەچنە قۆناغی نمایشكردن و دەبێت نرخێكی گونجاو بۆ دەرمانەكە دابنێنین.

هەفتەی ڕابردوو كۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریكایی دەستی بە تاقیكردنەوەیەكی ڤاكسینی كۆرۆنا كرد، بۆ ئەو مەبەستەش ڤاكسینەكە لەسەر 30 هەزار كەس تاقیدەكرێتەوە و دواتر چاودێری گۆڕانكارییەكانی دەكرێت، ئەگەر هیچ كاریگەرییەكی نەرێنی نەبوو، ئەوا دەخرێتە بازاڕەكانەوە.

بەوتەی بەرپرسانی كۆمپانیا ئەمریكاییەكە ئەگەر تاقیكردنەوەكان سەركەوتووبن و پەسەند بكرێت ئەوا دەكرێت ڤاكسینەكە هەتا كۆتایی ئەمساڵ ئامادە بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سعودیە، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 1389 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بە ژمارەیەكی زیاتر دادەنرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1389 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەمەش بە ژمارەیەكی زیاتری توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 36 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركران بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 3020 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 282824 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 1626 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 245490 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان