ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕێگری لە ساغكردنەوەی 35 تەن تەماتە كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
قائیمقامیەتی شارۆچكەی كەلار ڕایدەگەیەنێت، لە نێو بارهەڵگرێكدا دەست گیرا بەسەر 35 تەن تەماتەی نەشیاو و خراپبوو، كە خاوەنەكەی بازرگانێكی عەرەبە و ویستبووی لە بازاڕی كەلار ساغی بكاتەوە.

قائیمقامیەتی شارۆچكەی كەلار لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ لەلایەن لیژنەی سێ-ی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانمان لە نزیك قەڵای شێروانە توانرا لە نێو بارهەڵگرێكدا دەست بگیرێت بەسەر 35 تەن تەماتەی نەشیاو و خراپ بوو، كە خاوەنەكەی بازرگانێكی عەرەبە، ویستبووی لە شاری كەلار ساغی بكاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو تەماتەیە برابووە گەراجێكی بچووك و ئەو تەماتانەی زۆر خراپ بوون جیاكرابوونەوە و ئەوانەشی كەمێك باش بوون خرابوونە سەرەوەی سندووقەكان بۆ ئەوەی فێڵ لە هاووڵاتیان بكەن.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بەبڕیاری قائیمقامی كەلار سەرجەم بارە تەماتەكە لە نزیك گوندی دێبنەی شارەدێی ڕزگاری تەلەف كران و ئەو كەسەشی سەرپەرشتی بارەكەی دەكرد بە غەرامەی ماددی سزادرا.

ئاشكراشی كردووە، ئەو تەماتەیە توركی بووە و لە زاخۆوە هێنرابووە كەلار و دوای ئەوەی بۆیان ساغنەكرابووەوە هەوڵی ئەوەیان دابوو ڕەوانەی بەغدای بكەن.

کوردستان

وێنە؛ ڕشاندنی گوندەكانی قەندیل بە دژەڤایرۆس


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ گوندەكانی بناری قەندیل بە دەرمانی دژەڤایرۆس پاككرانەوە.

شارەوانی قەندیل ڕایگەیاند ئەمڕۆ بە مەبەستی ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گوندەکانی بناری قەندیل و ڕێگە و شوێنە گشتیەکانیانیان بە دژە ڤایرۆسی ڤێركۆن پاككردووتەوە.

ڕوونیشیكردەوە كە كۆمەڵێك گەنجی خۆبەخش لە هەڵمەتەكەدا هاوكاری كردوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەرۆكی هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوپاسی هاوڵاتیان و دانیشتوانی هەرێمی كوردستان دەكات.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردەوە، سوپاسی هاوڵاتیان و دانیشتوانی هەرێمی كوردستان دەكەم بۆ مانەوەیان لە ماڵەوە و پابەندبوونیان بە ڕێنماییەكان.

وتیشی”سوپاسێكی تایبەت بۆ كارمەندانی تەندروستی، پێشمەرگە، كارمەندانی فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان، دەزگا ئەمنییەكان و ڕاگەیاندن و گشت ئەو قارەمانانەی كە كۆڵ نادەن بۆ پاراستنی كوردستان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، شانازیتان پێوە دەكەین”.

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا نزیكەی مانگێكە قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوە، تاكو ئێستاش دیار نییە تاكو كەی درێژە دەكێشێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەولێر بۆ هاووڵاتییان: ببینن چوونە دەرەوە چ كارەساتێك دەخولقێنێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
تەندروستی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە لە مەترسییەكانی پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و چوونە دەرەوەیان لە ماڵەكانیان.

د. بژار موسا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند تاوەكو دوێنێ یەك شەممە، لەپارێزگای هەولێر ٩٢ تووشبوو بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ئەگەر ئەم داتایە شیبکەینەوە دەبینین لەو ڕێژەیە ٦٥٪ لەسەرەتای دەرکەوتنی کۆڤیدـ۱۹ لەماوەی ٢٩ ڕۆژی ڕابردوو تۆمارکراوە، بەڵام تەنها لەماوەی ٢ رۆژ نزیکەی ٣٥٪ تووشبوو بەهۆی بەشداری لە پرسە تۆمارکراوە.

وتیشی: “بەهەموو لایەک ڕادەگەینن کە تەنها ڕێگا چارەسەری خۆپارێزی دژی ئەم پەتا جیهانیە تەنها و تەنها بە پەیڕەوکردنی ڕینماییە تەندروستیەکان دەبێت، چونکە ئەگەر تێکەڵاوی و بەریەککەوتن زیاتربێت بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە ئاسانتر و فراوانتر دەبێت، با بەیەکەوە پابەندبین و یە هەمووان یەکتر بپارێزین”.

وتەبێژی تەندروستی هەولێر ڕاشیگەیاند بەجێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان هەموو لایەکمان پارێزراو و سەلامەت دەبین، بەڵام بە پێچەوانەشەوە کارەسات دەخولقێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان