ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزیری شارەوانی: ئومێد دەكەین شەقامی 100 مەتری سلێمانی جێبەجێبكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری لەشاری سلێمانی لەئەنجومەنی وەزیرانە و ئومێد دەكەن جێبەجێبكرێت.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی شاری سلێمانییان كرد، كە تێیدا سەردانی ئەو فەرمانگانە دەكەن، كە سەر بەوەزارەتەكەن و سەردانی پارێزگاریان كرد.

ئاماژەی بەئەوەشدا، لەنزیكەوە گوێ لەگرفت و داواكارییەكان دەگرن و هەوڵی چارەسەركردنیان دەدەن.

ئەوەشی خستەڕوو، شەقامی 100 مەتری لەشاری سلێمانی دەمێكە گرێبەستی بۆ كراوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیرابوو، ئێستاش پڕۆژەكە لەئەنجومەنی وەزیرانە، ئومێد دەكەن، جێبەجێبكرێت.

ریکلام

کوردستان

لەڕووداوێكی هاتووچۆدا منداڵێك گیانی لە دەست دا


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕایدەگەیەنێت، لە شارەدێی چوارقوڕنە لە ڕووداوێكی شێلاندا لە گەڕەكی قەندیل منداڵێكی تەمەن یەك ساڵان گیانی لەدەستدا ، دەشڵێت،”لە ئێستادا شۆفێرەكە ڕاگیراوە لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە لە شارەدێی چوارقوڕنە لە ڕووداوێكی شێلاندا منداڵێك گیانی لەدەستدا، كە ڕووداوەكە لە گەڕەكی قەندیل لە چوارچوورنە ڕوویداوە.

ڕاشیگەیاندووە ، ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری شێری تیكۆ بووە شۆفێرەكەی ناوی (ح.ح.أ) لە ڕەگەزی نێر و تەمەن 39 ساڵ دانیشتووی هەمان گەڕەكە و منداڵەكە تەمەنی یەك ساڵە و ناوی (ی. ڕ. ئ) لە ڕەگەزی مێ یە و دانیشتووی چوارقوڕنە – گەڕەكی قەندیلە شۆفێرەكە بێ ئاگا بەسەر شەقامەكەدا ڕۆیشتووە منداڵەكەی شێلاوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، تەرمی منداڵەكە دوای ئەنجامدانی توێكاری پزیشكی ڕادەستی كەسو كارەكەی كراوە و شۆفێری ئۆتۆمبیلەكەش بەپێی مادەی 24 لە یاسای هاتووچۆ ڕاگیراوە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە.. سەرەڕای قەدەغەی هاتوچۆ؛ لە هەولێر لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا 5 گەنج گیانیان لە دەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر بڵاویكردەوە: لە یەك ڕووداوی هاتوچۆدا پێنج كەس گیانیان لەدەستدا.

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، كەمێك لەمەوبەر ‎لە یەك ڕووداوی هاتوچۆدا پێنج كەس گیانیان لەدەستدا.

نەخۆشخانەكە ئاماژەی بەوەشداوە: ئەو ژمارەیە ‎زیاترە لە ژمارەی مردووان بە كۆرۆنا لە سەرەتاوە تا ئێستا.

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ڕوونیشیكردووەتەوە، هەر پێنج قوربانییەكە گەنجن و نەتوانراوە تەرمی یەكێكیان لە ئۆتۆمبێلەكە دەربهێنرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 9 تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری هەولێر دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، نۆ تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانكران.
تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان شەش ئافرەت و سێ پیاون دانیشتووی گەڕەكەكانی (شێخ ئەحمەد، مامۆستایان، گوندی كۆری) هەموویان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون، حەوت لەوان بەركەوتەی تووشبووانی پرسەكانی ماتەمینی گەڕەكی كارێزانی شاری هەولێرن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، نۆ تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانكران، كە شەش ئافرەت و سێ پیاون دانیشتووی گەڕەكەكانی (شێخ احمد، مامۆستایان، گوندی كۆری) هەموویان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون،حەوت لەوان بەركەوتەی تووشبووانی پرسەكانی ماتەمینی گەڕەكی كارێزانی شاری هەولێرن.

وەزارەتی تەندروستی
٩ نیسان ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان