ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلە ئاست بەرزەکەی ئۆپۆ ٢٦ ی ئەم مانگە ڕادەگەیەنرێت

خەڵک-

کۆمپانیای ئۆپۆ لە ٢٦ ی ئەم مانگەدا مۆبایلی Reno3 Pro 5G ڕادەگەیەنێت بە پشتگیری کردنی تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم و کە لە پشتەوەیدا هەڵگری چوار کامێرا دەبێت.

لە وێنەکاندا دەردەکەوێت و وا پێشبینی دەکرێت کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە لە نێو شاشەدا چەقێنرابێت و پشتگیری خێرا نوێکردنەوەی شاشەی 90 هێرتز بکات.

دڵنیایی کراوەتەوە کە مۆبایلەکە خاوەنی باترییەکی 4035 میلی ئەمپێری دەبێت، بە تەکنەلۆژیای خێرا بارگاویکردنەوەی تایبەتی ئۆپۆ ڤۆک 4.0 بەڵام تواناکەی ئاشکرا نەکراوە.

Image result for Reno 3 Pro 5G"

مۆبایلەکە بە ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت بەردەست دەخرێت، هەروەها کامێرای سەرەکی مۆبایلەکە ٦٤ مێگاپێکسڵ دەبێت.

هەروەها Reno 3 Pro 5G بە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی و شینی و خۆری بەردەست دەخرێت.

ئەگەری ڕاگەیاندنی جۆری ئاسایی ئۆپۆ ڕێنۆ ٣ ش هەیە تاوەکوو بەکارهێنەران بتوانن بە نرخی کەمتر بیکڕن.

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەپێکی نایاب بۆ وەرگێڕانی ڕسته‌یی فێركاری ئینگلیزی – كوردیی دابەزێنە

خەڵک-سەلمان خالید

فه‌رهه‌نگی ڕێبین پله‌س یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین فه‌رهه‌نگی ڕسته‌یی فێركاری ئینگلیزی – كوردییه‌ كه‌ ستافێكی گه‌وره‌ له‌ مامۆستایان و شاره‌زایانی زمانی ئینگلیزی كاریان تێدا كردووه‌ به‌ درێژایی دوو ساڵ، ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ لەلایەن ڕێبین عەلییەوە گەشەی پێدراوە کە چەندین بەش و تایبەتمەندی زۆر گرنگ لە خۆ دەگرێت، و ئەپەکە زیاتر لە ١٠٠ هەزار جار دابەزێنراوە.

Posted by Rebin Dictionary on Sunday, May 27, 2018

بۆ داگرتنی فەرهەنگەکە بۆ ئای ئۆ ئێس کرتە لێرە بکە، و بۆ سیستەمی ئەندرۆیدیش کرتە لێرە بکە، و ئەمانەی خوارەوەش گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەپی Rebin Dictionary Plus ـە.

١- زیاتر له‌ هه‌شتا هه‌زار وشه‌ی ئینگلیزی بۆ كوردی كه‌ بۆ هه‌ر وشه‌یه‌ك زیاتر له‌ چه‌ند مانایه‌ك نووسراوه‌.
٢- زیاتر له‌ شێست و حه‌وت هه‌زار وشه‌ی كوردی بۆ ئینگلیزی.
٣- زیاتر له‌ حه‌فتا هه‌زار ڕسته‌ی ئینگلیزی بۆ كوردی وه‌ كوردی بۆ ئینگلیزی (زیاتریش ده‌كرێ).
٤- گرینگترین سێ هه‌زار وشه‌ی ئینگلیزی كه‌ زۆر به‌سووده‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئاستی سه‌ره‌تایی زمانی ئینگلیزیدان و نازانن له‌ كوێوه‌ ده‌ست پێبكه‌ن و كام وشانه‌ له‌به‌ر بكه‌ن.
٥- زیاتر له‌ چل هه‌زار وشه‌ی زمانه‌كانی تر ( ئینگلیزی – كوردی – عه‌ره‌بی – فارسی – توركی ).
٦- خوێندنه‌وه‌ی وشه‌كان به‌ هه‌ردوو شێوه‌زاری ئه‌مریكی و به‌ریتانی.
٧- ده‌توانی كامیره‌ی مۆبایله‌كه‌ت به‌كار بهێنیت بۆ گه‌ڕان به‌ دوای وشه‌ ئینگلیزیه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا.
٨- له‌ كاتی هه‌بوونی هێڵی ئینته‌رنێت ده‌توانی هه‌موو وشه‌و ڕسته‌كان وه‌ربگێریت بۆ سه‌ر زمانه‌ جیهانییه‌كانی تر.
٩- ده‌توانی ده‌نگی خۆت تۆمار بكه‌ی و به‌راوردی بكه‌ی له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی به‌ریتانی و ئه‌مریكی.
١٠- ١٠٠ گفتوگۆی باوی ئینگلیزی كوردی.
١١- چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی تر وه‌ك جۆری وشه‌كان ، ده‌نگی وشه‌كان ، ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ بوونی هه‌ڵه‌، له‌ داهاتوودا تایبه‌تمه‌ندی تر زیاد ده‌كرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سایتێکی نایاب بۆ ئەوەی بە 3D سەیری مۆبایلەکان بکەیت پێش کڕینیان

خەڵک-سەلمان خالید

هەروەکو دەزانین وێبسایتەکان زۆر و بەردەستن کە بە شێوازی 2D مۆبایلەکان دەخەنە ڕوو بەڵام هێشتا ئەمە بەدڵی بەکارهێنەران نییە تاوەکوو مۆبایلی دڵخوازی خۆیانی تێدا بدۆزنەوە.

هەروەها قورسیشە بۆ بەکارهێنەران تاوەکوو تێبگەن لە شێوازی ڕاستی و بەردەستی مۆبایلەکان لە داهاتوودا، بەڵام لە ئێستا و لە ڕێی سایتێکی نوێوە دەتوانیت سوود لەم تایبەتمەندییە ببینیت کە ئەویش ناوی hostpot 3d ییە و بۆ چوونە ناو سایتەکە کرتە لێرە بکە.

Image result for This Website Lets You Compare Smartphones In 3D

ئەم سایتە نوێیە تەواو مۆبایلە نوێکانی لە خۆگرتووە و بە شێوازی سێ دووری نمایشی دەکات و بەکارهێنەریش دەتوانێت بەراوردیان بکات و بە جوانی لێیان تێبگات، ئەویش بە کلیک کردن لە شاشەکەی و گواستنەوەی ئاڕاستەکەی.

هەروەها لە خوارەوەش لاکانی ڕاست و چەپ و سەرەوە و خوارەوە و زۆرترین گۆشەکان بە نوسین نوسراون کە هەر دوو مۆبایلەکەت بۆ دەخاتە سەر ئەو ئاڕاستانە، تاوەکو بە جوانی لێیان تێبگەیت.

لە ئێستا ٤١ مۆبایل لە لیستی ماڵپەرەکەدایە کە کۆتا مۆبایلەکانی ئایفۆن و گالاکسی لە خۆگرتووە و لە لاینئەپیشدا پیکسێڵ چواری تێدایە و مۆبایلەکانی شاومی و هۆنەر و وەنپڵەس و چەندانی دیکەی تێدایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

دوو بەرنامەی زۆرباش تاوەکوو منداڵەکەت فێری پڕۆگرامینگ بکەیت

خەڵک-سەلمان خالید

پرۆگرامکردن یان بەرنامەسازی بریتییە لە پرۆسەی دیزاین و دروستکردنی پرۆگرامێکی «وەگەڕخراو» بۆ جێبەجێکردنی ئەلگۆریتمێکی کۆمپیوتەر، دیاریکردنی ئاستی دروستیی ئەلگۆریتمێک و وەگەڕخستنی سەرچاوە و جێبەجێکردنی ئەلگۆریتمەکە بە زمانێکی پرۆگرامکردنی تایبەت.

لەم بابەتەدا ئاشناتان دەکەین بە دوو بەرنامەی نایاب تاوەکوو لەو ڕێیەوە منداڵەکانتان بتوانن فێری پڕۆگرامینگ ببن و دەبێتە سەرەتایەکی زۆر باشیش لە داهاتوودا تاوەکوو بتوانن خۆیان پڕۆگرام درووست بکەن.

ئەپی کۆداک Kodable دابەزێنە لەم لینکەوە، بەشێوەیەکی گشتی یارمەتی تاڕادەیەک گەورەکانیش دەدات لە شێوازەکانی داڕشتنی پڕۆگرامەکان تێبگەن بە وێنەی جوڵاو و یاری جیاواز کە تێیدا قۆناغی نوێیان بەردەست کراون و ئەپەکە تەنها بۆ سیستەمی iOS بەردەستە.


ئەپی scratchJR لەم لینکەوە دایبەزێنە بۆ iOS و لەم لینکەشەوە دەتوانیت دایبەزێنیت بۆ سیستەمی ئەندرۆید.

ئەپی scratchJR بۆ ئەو منداڵانە گونجاوە کە تەمەنیان لە نێوان ٥ بۆ ١٠ ساڵی دایە کە تێیدا قۆناغ قۆناغیش بەردەستە تاوەکوو منداڵەکە زیاتر حەز بە ئەنجامدانی بکات و بەهرەی کۆدنووسینی پێش بکەوێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان