ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پسپۆڕێكی یاسایی: خانەنشینی پەرلەمانتاران لە خراپترین و نادادپەروەرترین یاساكانی جیهانن

خەڵك- بەشی هەواڵ

د. ئیسماعیل نامیق، پسپۆڕی یاسایی ڕایگەیاند، خانەنشینكردنی پەرلەمانتاران و وەزیرەكانی هەرێمی كوردستان لە خراپترین و نادادپەروەرترین یاساكانی جیهانن.

ناوبراو لە فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی”كەسێك تەمەنی كەمتر بێت لە 30 ساڵ مانگانە شەش ملێون دینار بچێتە سەر هەژماری بانكیەكەی!! ئەم نادادیە لەكوێی دونیادا هەیە؟ چۆن بەم شێوەیە كوردستان ئاوەدان دەكرێتەوەو بەرهەمی خۆماڵی زیاد دەكرێت؟”.

هەر لە نوسینەكەیدا د.ئیمساعیل نامیق وتویەتی” یاساكانی تایبەت بەخانەنشینی پەرلەمانتاران و وەزیرەكان و خاوەن پلە باڵاكان لەهەرێمی كوردستاندا، لەنمونەی خراپترین ونادادپەروەرترین یاساكانی جیهانن، حەق وایە لەبەر خراپی وغەریـبی ونادادیان بخرێنە كتێبی گینسەوە و لەناوەندەكانی خوێندندا لەڕیزی پێشەوەی یاسا خراپەكان بەنمونە بهێنرێنەوە.”

لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا ناوبراو وتویەتی” ئەم یاسایانە لەهەر ووڵاتێكی دیكەدا بوونایە، حكومەتیان لەسەر ئەڕوخێنرا وداڕێژەران و جێبەجێ كەرانی یاساكەش دەخرانە كونجی زیندانەوە.”

ئابوری

دەستەی ئاماری هەرێم لەبارەی ڕێژەی بێكاری ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك – ئارام سەردار

دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان لەڕوونكردنەوەیەكدا ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئامارەی لەچەند وێبسایت و پەیجێك بڵاوكراونەتەوە لەبارەی ڕێژەی بێكاری لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق سەرچاوەكەی وەزارەتی پلاندانانی عیراقە و تێكەڵاوی بەئامارەكەوە دیار بووە.

لە ڕوونكردنەوەكەیدا دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی بۆ (تۆڕی میدیایی خەڵك) نێردراوە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ لە چەندین وێبسایت و پەیج و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زانیاری ئاماری بڵاو كراوەتەوە و سەرچاوەكەی وەزارەتی پلاندانانی عیراق بووە، سەبارەت بە ڕێژەی هەژاری لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكان و عیراق.

لەڕوونكردنەوەكەدا ئاماژەبەوەكراوە، بە گشتی تێكەڵاویەك بە ئامارەكەوە دیار بوو، بۆیە دەستەی ئامار لە خشتەیەكدا ڕێژەی هەژاری بۆ ساڵانی ٢٠١٤و ٢٠١٨ دەخەینەڕوو، لەهەمان كاتدا لە هێڵكارییەكدا كە بۆ ساڵانی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٨یە و هەموو ئەو گوڕانكارییانە كە بەسەر ڕێژەكەدا هاتوون پیشان دەدات تا ئەم بابەتە خوێندنەوەی هەڵەی بۆ نەكرێت و ڕاستییەكان وەك خۆی دیاری بكرێت.

بەپێی خشتەی دەستەی ئامار لە ساڵی ۲۰۱۸ ڕێژەی هەژاری لە هەرێم ٥.٥٪ بووە، لە عیراق 20%، لەسەر ئاستی پارێزگاكانیش لە دهۆك زۆرترین ڕێژە هەبووە كە 8.6% بووە، لە هەولێر 6.7% بووە و سلێمانیش كەمترین ڕێژەی بێكاری تێدا تۆماركراوە 4.5% بووە، بەپێچەوانەوە ڕێژەی بێكاری لە ساڵی 2014دا لە دهۆك 12.4% بووە لە هەولێر لە 1.5% بووە، سلێمانیش 1.2% بووە، لەسەر ئاستی هەرێم ڕێژەی بێكاری لە 12.5% بووە، لە عیراقیش لە هەمان ساڵ 22.5% بووە.

لەڕوونكردنەوەكەدا پێناسەی هەژاری كراوە كەبریتییە لە هەژماركردنی هەژاری لە عیراق و هەرێمی كوردستان پشت بەستراوە بە خەرجی خێزان بۆ دابینكردنی پێداویستییە خۆراكییەكان و خواردنەوە لەگەڵ پێداویستییە ناخۆراكییەكان وەك بەشێك لە پێداویستی سەرەكی و سەرەتایی بۆ بەردەوامبوون لە ژیان بۆ هەر یەك لە ئەندامانی خێزان. هێلی هەژاری لە ساڵی 2007 (77500) دیناری عیراقی بوو و لەساڵی 2012 بە (105500) دیناری عیراقی هەژماركراوە، بەڵام بۆ ساڵی 2018 بەپێی نیشاندەرەكانی ڕێژەی هەڵاوسان و ئابوورییەكان لە هەرێمی كوردستان و عیراق هێڵی هەژاری بە 110880 دیناری عیراقی خەمڵێنرا وەك كەمترین خەرجی تاك لە مانگێگدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

مامۆستایانی وانەبێژ دەكرێنە گرێبەست

خەڵك-بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی پەروەردە كار لەسەر كۆكردنەوەی زانیاری دەربارەی مامۆستایانی وانەبێژ دەكات.

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی تەنفیزی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كۆبووەوە و چەندین تەوەری تایبەت بە كەرتی پەروەردە خراونەتە بەر باس.

عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە یەكێتی مامۆستایان كۆبوونەوەی مەكتەبی تەنفیزی بە ئامادەبوونی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە ئەنجامدا و چەندین بابەتی كەرتی پەروەردە تاوتوێ كران.

وتیشی، “وەزیری پەروەردە ئاماژەی بۆ تەواوبوونی كاروبارەكانی مامۆستایانی گرێبەست كرد و ڕایگەیاند، بەم زووانە كارەكانیان تەواو دەبێت و لە وەزارەتی داراییە”.

ئشكراشیكرد، وەزارەتی پەروەردە سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیاری و سیڤی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژە، چونكە تاكو ئێستا هیچ زانیارییەكانیان لەسەر ئەو وانەبێژانە نییە و بۆ ئەو مەبەستەش داوایان لە پەروردەكان كردووە ناوی وانەبێژەكان تۆمار بكرێن، ئەگەر هەیە وەزارەت كاریان لەسەر بكەن و بەپێی پێداویستی و خزمەتیان بۆ ساڵانی داهاتوو بكرێنە گرێبەست.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

شارەوانی لەسەر پارەی تابلۆی دوكان و فرۆشگاكان ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری وەرگرتنی پارە لە جیاتی هەڵواسینی تابلۆی فرۆشگا و شوێنكارەكان لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەرچووە و هیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نەهاتووە، دەشڵێت: “لەگەڵ بڕیاری كۆكردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاك یەك بڕیارە و جێبەجێ‌ دەكرێت”.

لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی لەپای دانانی تابلۆ لەسەر شوێنكار و فرۆشگاكان لە سلێمانی بڕێك پارە لە خاوەنەكەی وەردەگیرێت، بۆیە هەموو خاوەن كارەكان تابلۆی سەر دوكانەكانیان بە سپی بۆیاخ كردووە، تا ئەو بڕە پارەیان لێ وەرنەگیرێت و گلەیی لە حكومەت دەكەن و داوادەكەن حكومەتی هەرێم بەو بڕیارەیدا بچێتەوە.

سەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێمە لە شارەوانی تەنها لایەنی جێبەجێكارین و بڕیارەكە لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە لەگەڵ بڕیاری كۆكردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاك دەرچووە، داهاتەكەشی بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە.

ڕاشیگەیاند، دەكرێت ئەو خاوەنكارانە لە ڕێگەی یاداشتێكەوە داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی بكەن تا گۆڕانكاری لە نرخەكەی یان پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بۆ كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك پارە لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت، كە مانگانە 5 هەزار دینارە و ئەوەش نیگەرانی و ناڕەزایی لای هاووڵاتیان دروست كردووە.

بەپێی بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم بۆ ڕێكخستنی باجەكان، بۆ هەر مەتر دووجایەك تابلۆی فلێكس ساڵانە بڕی 30 هەزار دینار وەردەگیرێت، هەروەها بۆ پیتی بارز و ڕووناكی بڕی 30 هەزار دینار وەردەگیرێت، هاوكات بۆ هەر مەتر دووجایەك ڕیكلامی شاشە ساڵانە بڕی 125 هەزار دینار وەردەگیرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان