ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

هێرشی حەفتەر بۆ سەر تەرابلوس دەستیپێكردەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای ڕاگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنی شاری تەرابلوس لەلایەن خەلیفە حەفتەرەوە، سوپای نیشتیمانی لیبیا بەرەو دەروازەی شاری تەرابلوسی پایتەختی لیبیا جوڵا، بەڵام تائێستا نەیتوانیووە دەستی بەسەردابگرێت.

ماڵپەڕی”Washington Times” لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەیكرد بە ڕووبەڕووبونەوەی چەكداری نێوان خەلیفە حەفتەر و چەكدارانی سەر بە فائیز سەراج كە بە”ویفاقی نیشتیمانی” ناسراون و لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دانپێدانراوە.

دوای كوژرانی قەزافی لە ساڵی 2011 دا، لیبیا دابەشبوو بۆ دوو بەش، یەكەمیان حكومەتێكی بێهێز لە تەرابلوس كە لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پشتیوانی دەكرێت و دەسەڵاتێكی دیكە لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەدا.

چەكدارێكی سەر بە هێزەكانی خەلیفە حەفتەر

میدیای سەر سوپای نیشتیمانی لیبیا ڕایگەیاند، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیایان لە ئاسمانی شارۆچكەی “عین زەهرا”دا خستووەتەخوارەوە و توانیویانە بنكەیەكی سەربازی گەورە لە نزیك شاری تەرابلوس كۆنترۆڵبكەن.

جیهان

ئێران؛ 138 كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەست دا


خەڵك – بەشی هەواڵ
لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 138 كەسی دیكە لە ئێران بە هۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەست دا.

ئەمڕۆ چوار شەممە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 138 كەسی دیكە لە ئێران بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، بەوەش ژمارەی ئەوانەی بە ڤایرۆسەكە مردوون گەیشتە 3 هەزار و 36.

وەزارەتەكە ڕوونیشیكردەوە كە 2 هەزار و 988 تووشبووی نوێش تۆمار كراون.

تا ئێستا 47 هەزار و 593 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

توركیا هاوكاری پزیشكی ڕەوانەی ئیسپانیا و ئیتالیا كرد


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

توركیا پشتیوانی پزیشكی ڕەوانەی ئیسپانیا و ئیتالیا كرد.

ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویكردەوە، لەمیانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، توركیا دەستی هاوكاری بۆ ئیسپانیا و ئیتالیا درێژ كرد.

ئاشكراشیكرد، هەزاران پێداویستی پزیشكی وەك دەمامك، جلوبەرگ، گیراوەی دژە بەكتریا كە بە توانای نیشتمانی لەلایەن فەرمانگەی پیشەسازی كیمیایی، ئامێر و بەرگدروو و كارگەكانی دوورینی جلوبەرگ سەربە وەزارەتی بەرگریی توركیا بەرهەم هاتوون، خرانە ناو فڕۆكەی كارگۆی‌ سەربازی لە فڕۆكەخانەی سەربازی ئەتیمسگوت لە ئەنقەرە و ڕەوانەی ئەو دوو وڵاتە كران.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەو دوو وڵاتە لە ڕیزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەنە كە زۆرترین هاووڵاتیان بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەست دەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زیاتر لە 4 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە
ئەمریكا نەخۆشخانەی كاتی بۆ تووشبووانی كۆرۆنا دروست دەكات


 

خەڵك-بەشی هەواڵ

ژمارەی تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا مەترسی زیاتر بۆ سەر ئەو وڵاتە دروست دەكات و لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا تووشبووان بۆ دوو هێندە زیادی كردووە.

ئەمڕۆ چوار شەممە 1-4-2020 زانكۆی جانز هاپكنزی ئەمریكی ئاشكرایكرد، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 865 كەس بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش گەورەترین ژمارەی گیانلەدەستدانە لە ئەمریكا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تۆمار كراوە.

زانكۆكە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوای ئەوەی ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤارۆسی كۆرۆناوە 4 هەزار كەسی تێپەڕاند، ئەوە نیشان دەدات كە ژمارەی قوربانیان لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا دوو هێندە زیادی كردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە حكومەتی ئەمریكا بۆ دروستكردنی سەدان نەخۆشخانەی كاتی لە نزیك شارە گەورەكان بودجەیەكی گەورەی تەرخان كردووە.

بڕیارەكەی ئەمریكا دوای ئەوە دێت كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەربڵاو لە ئەمریكا بڵاوبووەوە و وایلێهات نەخۆشخانەكانی ئەمریكا و كەرتی تەندروستی ئەمریكا زۆر دەستەوسان بێت لەبەرانبەر پێشوازی لەو نەخۆشانە.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو زانكۆیە، ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 4 هەزار و 76 كەس.

ئەو زانكۆیە كە سەرچاوەی باوەڕپێكراوی بڵاوكردنەوەی هەواڵەكانی كۆرۆنایە لەو وڵاتە ئاشكرایكرد، ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا بوون گەیشتووەتە 188 هەزار و 171 كەس، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 24 هەزار و 743 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان