ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

داخستنی ئەنجەرلیك پەیوەندییەكانی ئەنقەرە و واشنتن زۆرتر ئاڵۆز دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

توركیا بەنیازە ڕێوشوێنی نوێ لە دژی ئەمریكا بگرێتەبەر ئەوەش وەڵامدانەوە دەبێت بۆ ڕێوشوێنەكانی ئەمریكا دژی ئەنقەرە.

چاودێرانی سیاسی، پێَشبینی ئاڵۆزبوونی زۆرتری پەیوەندییەكانی ئەنقەرە و واشنتن دەكەن لە حاڵی جێبەجێكردنی هەڕەشەی داخستنی بنكەی ئەنجەرلیك.

بەگوتەی ژمارەیەك چاودێری سیاسی، تێكچوونی زیاتری پەیوەندییەكانی ئەنقەرە و واشنتن كاریگەری گەورەی لەسەر ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبێت، بەتایبەت هاوكات لەگەڵ پەرەسەندنی ناكۆكییەكانی واشنتن لەگەڵ تاراندا.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند، توركیا دەتوانێت بنكەی سەربازی ئەنجەرلیك بە ڕووی هێزی ئاسمانی ئەمریكادا دابخات، بەرامبەر بە هەڕەشەی سزادان و ناساندنی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان.

ئەردۆغان لە چاوپێكەوتنێكدا ئاماژەی بەوەكرد، بنكەی ئەنجەرلیك دادەخەن، ئەگەر پێویستی كرد و بەدڵنیاییەوە ئەو دەسەڵاتەشیان هەیە.

ئاژانسی هەواڵی “ڕۆیتەرز” بە ئاماژەكردن بە لێدوانەكەی سەرۆكی توركیا باسی لەوەكردووە، كە ئەردۆغان هەڕەشەی ڕاگرتنی كاركردنی بنكەی ڕاداری “كوارسیك”ی كردووە و وتویەتی”ئەگەر سزاكان جێبەجێ‌ بكرێن، ئەو كارە دەكەین”.

سەرۆكی توركیا پێشنیازی ئەوەشی بۆ پەرلەمانی وڵاتەكەی كردووە، ڕووداوی كوشتنی هندییە سورەكان وەك”جینۆساید” بناسێنێت.

جیهان

ئیسپەر پشتیوانی بڕیاری كشانەوەی هێزەكانیان لە ئەڵمانیا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
مارك ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریكا پشتیوانی لە بڕیاری كشانەوەی بەشێكی هێزە سەربازییەكانیان لە ئەڵمانیا دەكات و دەڵێت بەشێكە لە سنوورداركردنی جموجوڵەكانی ڕوسیا.

ئیسپەر لە میانی لێدوانێكی بۆ كەناڵی فۆكس نیوز ڕایگەیاند دەمانەوێت هێزی زیاترەمان لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا هەبێت بۆ ئەوەی نزیكتربن لە سنوورەكانی ڕوسیا.

جەختیشیكردەوە كە ئەو پلانە بەشێكە لە ستراتیژی سنوورداركردنی جموجوڵەكانی ڕوسیا و تیشی: “زۆربەی هاوپەیمانەكانمان كە قسەم لەگەڵ كردوون ئەو پلانە بە هەنگاوێكی باش دەزانن”.

پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایگەیانبدوو كە نزیكەی 12 هەزار سەرباز لە ئەڵمانیا دەكێشێتەوە و دوابەدوای ئەوەش هەزار سەربازی بۆ پۆڵەندە ڕەوانەكرد و چوونە پاڵ ئەو چوار هەزار و 500 سەربازەی پێشتر لەو وڵاتە جێگیركرابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حەوت تووشبووی كۆرۆنا لە شوێنی چارەسەركردنیان سووتان

خەڵك – بەشی هەواڵ
لە ناوەندێكی چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە هندستان، حەوت كەس بە هۆی ئاگرەوە گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆ یەك شەممە پۆلیسی هندستان ڕایگەیاند لە هەرێمی ئەندرا برادیسی باشووری هندستان ئاگر لە هۆتێل كەوتەوە كە بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا بەكاردەهێنرا.

ڕوونیشیكردەوە كە لانیكەم حەوت كەس لە نێو هۆتێلەكەدا سووتان و گیانیان لە دەست دا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان لە 20 ملیۆن كەس نزیك دەبێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 19 ملیۆن و 806 هەزار و 971 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 8:45ی ئەمڕۆ یەك شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 19 ملیۆن و 806 هەزار و 971 حاڵەت، لەو ژمارەیەش حەوت سەد و 29 هەزار و 595 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 149 هەزار و 723 كەس و 165 هەزار و 70 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان