ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەکی سەیر و سەمەرە کە شایستەی ئەوەیە بیانزانیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک زانیاری سەیر و سەنجڕاکێشە کە یەکەمجارە دەیبیستیت:

 

-١٢٪ی خەڵک تەنها بە ڕەش و سپی دەتوانێت خەون ببینێت.

-لە نێو عەڵقەی پەنجەتدا زیاتر لە ٧٣٠ ملیۆن بەکتریا هەیە.

-هەر سەگە و لوتێکی تایبەت بە خۆی هەیە وەک پەنجە مۆری مرۆڤ

-پیاوی ژندار بەڕێژەی ٢٥ بۆ ٣٠٪ پارە زیاتر لە پیاوی بێژن پەیدا دەکات.

-پاندایەکی تازە لەدایکبوو نزیکەی ١٠٠ گرام دەبێت.

-باڵندەی تەنان Humming تاکە باڵندەیە کە دەتوانێت بۆدواوە بفڕێت.

ریکلام

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک ستایلی پار کە بۆ ئەمساڵ مۆدی نەماوە و لەبەری مەکەرەوە

خێزان
ئەمەی خوارەوە کۆمەلیک ستایلی ساڵی ٢٠١٩ یە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا مۆدیان نەماوە و گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە:

-نوسینی کۆمیدی گۆڕاوە بۆ نوسینی مانادار لەسەر جلوبەرگ

 

-پێڵاوی نائاسوودە گۆڕاوە بۆ پێڵاویی ئاسوودە

-ملوانکەی شێوە Chokers گۆڕاوە بۆ مولانکەی خشڵی هەمەڕەنگ

-عەزی بێشان مۆدی نەماوە و ستایلی ٨٠ کان مۆدێلی هاتۆتەوە

-ڕەنگی زەق گۆراوە بۆ سپی

-ستایلی قژی Symmetry گۆڕاوە بۆ ستایلی هەڕەمەکی

-چاککردن و دەستکاریکردنی زۆری برۆ مۆدی نەماوە و برۆیی سروشتی مۆدی هاتۆتەوە

-ستایلی ماکیاژیش زیاتر بەرەو سروشتی چووە و تۆخ مۆدی نییە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

هه‌موو به‌یانیه‌ك به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی كار ئه‌م 5 خاڵه‌ت له‌ بیر بێت

خێزان

هه‌روه‌ك چۆن ده‌ڵێن نانی به‌یانی گرنگترین ژه‌می رۆژه‌كه‌یه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ش یه‌كه‌م كاتژمێر له‌ كاره‌كه‌ت گرنگترین به‌شی كاره‌كه‌ته‌، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو رۆژ ئه‌م 5 خاڵه‌ت له‌به‌یر بێت:

 

-له‌كاتی خۆیدا بگه‌ره‌ شوێنی كاره‌كه‌ت

-ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ بۆ هه‌ندێكتان شتێكی ئاسایی بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ كار دواده‌كه‌ون درك به‌وه‌ ناكه‌ن كه‌ ئه‌وه‌ وێنایه‌كی خراپ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیان به‌دیار ده‌خات.

 

-كه‌مێك پشوو وه‌رگره‌

-رۆتینی هه‌ستان له‌خه‌و و رۆشتن به‌ شه‌قامی قه‌ره‌باڵغ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌رونیمان له‌سه‌ر دروستده‌كات تا ده‌گه‌ین به‌ شوێنی كاره‌كه‌مان، هه‌ر بۆیه‌ باشتره‌ كه‌ چویته‌ سه‌ر كار هه‌وڵبده‌یت پشویه‌كی كورت وه‌ربگریت به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به‌كار بكه‌یت.

 

-په‌ڕه‌ی نوێ به‌كار بهێنه‌

-هه‌موو رۆژێك هه‌وڵبده‌ ئه‌و په‌ڕه‌و پێویستیانه‌ی دوێنێ به‌كارت هێناوه‌ رێكبخه‌یته‌وه‌و ئه‌وه‌ی كارت پێیان نیه‌ فرێی بده‌یت، به‌و شێوه‌یه‌ش مامه‌ڵه‌ بكه‌ كه‌ ئه‌مه‌ رۆژێكی نوێیه‌ نه‌ك ته‌واوكه‌ری دوێنێ.

 

-كاره‌كانت رێكبخه‌

-له‌ سه‌ره‌تای رۆژه‌كه‌دا با به‌رچاوڕونیه‌كی ته‌واوه‌تیت هه‌بێت له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ چیده‌كه‌یت و كاره‌كانی ئه‌و رۆژه‌ت چی ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی پلانێكی دیاركراوت هه‌بێت.

 

-په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان

-به‌ر له‌ ده‌ستپێكردن به‌ كاره‌كانت رۆژانه‌ 5 خوله‌ك دابنێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاورێكانی ده‌وروبه‌رتدا له‌سه‌ر كار گفتوگۆ بكه‌یت و په‌یوه‌ندی نێوانتان به‌هێز بكه‌ن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەک لە نێو فلمەکان بینیومانە و بۆ ژیانی ڕاستی نابێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکە لە نێو فلمەکان بینیومانە و بۆ ژیانی ڕاستی نابێت و پێویستە وریا بیت:

 

-لە نێو فیلمەکان پاڵەوانەکە ماسی ڕاودەکات و بە کاڵی دەیخوات، یاخود ئاژەڵی دیکەش کە ئەمە بۆ ژیانی ڕاستی نابێت چونکە خواردنی گۆشت بەکاڵی وادەکات میکرۆب و بەکتریای زۆر بچێتە گەدەت و توشی هەوکردنی بکات.

-لە فیلمەکان هەمیشە کەمێک ئاو دەهێڵنەوە و ئاوی پێویست ناخۆنەوە کاتێک لە بیابانێکدان، بەڵام ئەمە بۆ ڕاستی نابێت چونکە گەر وەک پێویست تونیەتیت نەشکابێت ئەوا زۆر ئاسان بەهۆی گەرماوە هۆش لە دەستدەدەیت و دەمریت.

-بەپێی فیلمەکان بێت گەر ونبوویت ئەوا پێویستە بە قەراغ ڕووباردا بڕۆیت چونکە لەو ناوچانە خەڵکی لێیە، بەڵام ئەمە ڕێگەیەکی باش نییە چونکە دەبێت لەو شوێنە بمێنیتەوە کە لێی ونبوویت، بەو پێیەی ئەگەر زۆرە لەوێدا بەدواتدا بگەڕێن نەک قەراغ ڕوبارەکان.

-بە پێی فیلمەکان گەر ئاو بکوڵێنیت ئیدی مەترسی لەسەر نامێنێت، لەکاتێکدا کوڵانی ئاو تەنها میکرۆبەکانی دەکوژێت و گەر ئاوێک بۆ خواردنەوە نەشێت بە کوڵان چارەسەر نابێت

-بەپێی فیلمەکان بێت گەر لە بیاباندا ونبویت ئەوا پێویستە یەکەمجار سەرچاوەی ئاو بدۆزیتەوە، بەڵام ئەوە هەڵەیە چونکە ئاوی بیابان گەر بیشی دۆزیتەوە بەهۆی گەرمیەوە بۆ خواردنەوە نابێت، بۆیە پێویستە سێبەر بدۆزیتەوە تا ئاوی ناو جەستەت زوو تەواو نەبێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان