هۆشدارییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ هاووڵاتییان



وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، چەند بەرھەمێکی ساختە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ریکلامیان بۆ دەکرێت و لە رێی ئۆنلاین دەفرۆشرێن، لەلایەن بنکەی kmca سۆران بە ھەماھەنگی لەگەڵ بنکەی ئاسایشی بازگەکانی سۆران/ بازگەی بێخاڵ دەستییان بەسەردا گیرا.

وەزارەتەکە ھاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە، بە ھەموو شێوەیەک خۆتان لە کڕینی دەرمان بەشێوەی ئۆنلاین بە دوور بگرن، مەکەونە ژێر کاریگەری ریکلام و پروپاگەندە ھەڵبەستراو و نازانستیەکانیان، تەنھا ئەو دەرمانانە بکڕن کا یاسایین و ستیکەری وەزارەتی تەندروستییان لەسەرە.

ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە دەرمان و پێداویستی پزیشکی بە تایبەت بابەتە جوانکارییەکان و پزیشکانیش بەردەوام هۆشداری دەدەن کە هاووڵاتییان خۆیان لە کرینی ئەو جۆرە دەرمانانە بە دوور بگرن چونکە زیانی بۆ تەندروستییان هەیە.

لە هەولێر ژمارەیەک چەکدار بە ئۆتۆمبێلی حکومی تەقەیەکی زۆر دەکەن و هەڵدێن
پێشت لە هەولێر ژمارەیەک چەکدار بە ئۆتۆمبێلی حکومی تەقەیەکی زۆر دەکەن و هەڵدێن
هاتووچۆی گەرمیان؛ لە ڕوداوێكی هاتووچۆدا سێ كەس بریندار دەبن
دواتر هاتووچۆی گەرمیان؛ لە ڕوداوێكی هاتووچۆدا سێ كەس بریندار دەبن