ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چۆن هەرمێ بۆ کێش دابەزاندن بەکار دەهێنیت؟ ئەم گیراوەیەی پێ درووستبکە!

خێزان

یەکێک باشترین میوەکان بۆ دابەزاندنی کێش بریتیە لە هەرمێ! هەمو ڕۆژێک پێش نانخواردن هەرمێیەک بخۆ واتە لەرۆژێکدا 3 دانە کە چەوری لەش دەتوێنێتەوەو وزەبەخشەو جەستە چالاک دەکات.

 

ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکی بەسوودە کە دەتوانیت بە هەرمێ درووستی بکەیت:

کەرەستەکان :
-١٠ چڵ نەعنای فرێش
-١ لیمۆ
-٢٥٠ مل  شەربەتی هەرمێ – سروشتی یاخود دەستکرد.
-٢٥٠ مل  سپرایت
-١ هەرمێ
-سەهۆڵ

-لیمۆ و هەرمێکە قاش بکە و لە دەفرێک دایبنێ دواترنەعناکە بە چەتالێک تێکەڵ بکە ، هەروەها سەهۆڵەکەش ورد و بکە دواتر شەربەتی هەرمێ و سپرایت زیاد بکە و هەمویان بەیەکەوە تێکەڵ بکە.

ریکلام

تەندروستی

چەند خواردنێک کە چارەسەری قەتیسبوونی ئاودەکات لە جەستەدا

خێزان

قەتیشبونی ئاو لە جەستەدا بەهۆی باش کارنەکردنی گورچیلە و کۆبونەوەی ئاو لە ناوچەیەکی جەستەدا ڕوودەدات بەتایبەت لە قاچدا، ئەم دۆخە لە ژنانی دوگیاندا زۆرە، بەڵام کۆمەڵێک خواردن هەیە کە یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە کە ئەوانیش:

 

– زەنجەفیل

-هاوکاری جەستە دەدات بۆ دەردانی ژەهرەکان و باشتر کارکردنی گورچیلە

 

 

– کەرەوز

-ماددەی کومارینی تێدایە کە بۆ پاککردنەوەی جەستە لە ژەهر و شتە زیادەکان بەسوودە

 

 

-شوتی

-ئەم میوەیە ٩٢٪ ی ئاوە  و چەندین ڤیتامینی بەسوودی تێدایە بۆ پاککردنەوەی جەستە

 

-خەیار

-هاوکاری گورچیلە دەکات بە دەردانی ئاوا زیادەکان و سوودی زۆرە بۆ چارەسەری قەتیسبوونی ئاو

 

-چای گوڵە بەیبوون

-ئەم چایە لە کۆندا وەک چارەسەری سرووشتی دراوە بەو کەسانەی کێشەی قەتیسبوونی ئاویان هەبووە و بەسوودە بۆ ئەو دۆخە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی دووگیانیدا توشی ئازاری پشت نه‌بیت، ئه‌م 5 خاڵه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌

خێزان

دووگیانی خانمان دەبێتەهۆی زۆر گۆڕانكاری لە لەشدا، بەهۆی كاری هۆڕمۆنەكان‌و گەشەی كۆرپەلەوە، یەكێك لەو كارە بێزاركەرانە ئازاری پشتە. هەر بۆیە پێویستە خانمانی دووگیان ئاگاداری ئەم ڕێنماییانە بن تا ئازاری پشتیان كەمبێتەوە، كه‌ بەهۆی زیادبوونی كێش‌و كرژبوونی ماسولكەكانەوە تووش دەبن.

 

-نەوەستانی زۆر بە پێوە

-چونكە دەبێتەهۆی ئازاری پشت‌و لایەنی كەم لەكاتی وەستاندا هەوڵبدەن قاچتان بە بڵاوی ڕاگرن یاخود یەكێك لە پێیەكانتان بە بەرزی لەسەر شتێك ڕاگرن، تا زیانی بۆ پشتتان نەبێت كەمتر ئازارتان هەبێت.

 

-پێڵاو و جلی گونجاو

-لەپێكردنی پێڵاوی بن فلات‌و جلوبەرگی گونجاو، چونكە پشتگوێخستنی ئەوە یەكێكە لە هۆكارەكانی دروستبوونی ئازاری پشت.

 

-جووڵەی درووست

-كاتێك ڕوو وەردەگێری بە تەواوی لەشت وەربگێرە تا زیان بە پشت نەگات و هەوڵبدە هەرگیز نەنوشتێیتەوە ئەگەر ناچار بوویت دانیشە پاشان ئەو پارچەیە هەڵبگرە.

 

-پاڵكەوتن بەشێوەیەكی گونجاو

-چونكە پاڵكەوتن لەسەر پشت دەبێتەهۆی ئازار گەیاندن بە پشت، كاتێك دەكەویتەسەر لاش هەوڵبدە پشتیەك بكەیتە نێوانی ڕانەكانت.

 

-ڕاهێنان بکە

-هەوڵبدە لەڕێگەی ڕاهێنەری شارەزاوە، هەفتانە چەند جارێك ڕاهێنان بكەیت وەك مەلەو ڕۆیشتن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند جوڵەیەک کە بە ٥ خولەک ئازاری پشتت ناهێڵێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند جوڵەیەکە کە بە ٥ خولەک ئازاری پشتت ناهێڵێت و دەتوانیت ئەنجامی بدەیت:

 

-قاچت ڕابکێشە و خاولیەک بکەرە ژێر ئەژنۆت و سەرینێک بکەرە باوەشت  و بنوشتێرەوە. ٥ خولەک بەم جۆرە پشوو وەربگرە

-دابنیشە و قاچت بەرز بکەرەوە و لەسەر سمتت باڵانسی خۆت ڕابگرە، دواتر قاچی ڕاست بە دەستی چەپ و قاچی چەپ بە دەستی ڕاست بگرە و تا دەتوانیت ڕایبکێشە. ١ بۆ ٢ خولەک

-بە پەنجەت پەستان بخەرە سەر بەشی پشتەوەی ئەژنۆت و هەناسە هەڵبمژە و بیدەرەوە، ٢ بۆ ٣ خولەک

-بچۆرە سەر تۆپێکی یاری تێنس و جوڵە بە سمتت بکە لەسەری . ١ بۆ ٢ خولەک

-بە زەیتی لاڤاندار ئەو ناوچانە بشێکە کە ئازاری هەیە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان