ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كوەیت داواكارە هاووڵاتییەكانی عیراق جێبهێڵن


خەڵك – بەشی هەواڵ

حكومەتی كوەیت هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی لەبارەی سەردانیكردنیان بۆ عیراق.

خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەكان لەبەغدا بەشێك لەپارێزگاكانی عیراق بەردەوامە و بەهۆی ترسی ئاڵۆزبوونی زیاتر بارودۆخی عیراق باڵیۆزخانەی كوەیت لە بەغدا لەڕاگەیەنراوێكدا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كردووە كە سەردانی عیراق نەكەن و ئەوانەشی لە ئێستادا لە عیراقن ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

باڵیۆزخانەی كوەیت لە بەغدا جەختیشی لەسەر گرنگی پابەندبوون بە یاسا كارپێكراوەكان لە عیراق كردووەتەوە و ڕایگەیاندووە سەرپێچیكردن لە یاساكان سەرپێچیكاران ڕووبەڕووی سزادان دەكاتەوە.

عێراق

ئەمریكا لە شەش پارێزگای عیراق جموجوڵی لە دژی حەشدی شەعبی دەستپێكردووە


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمریكا جموجوڵی لە شەش پارێزگای عیراق دەستپێكردووە و چاوەڕوان دەكرێت بنكەكانی حەشدی شەعبی بكاتە ئامانج.

ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویكردەوە كە لە 25ی ئاداری ڕابردووەوە ئەمریكییەكان بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی عیراقیان ڕاگەیاندووە كە وەك ڕێكارێكی خۆپارێزیی، پابەندن بە پاراستنی گیانی سەرباز و هاووڵاتییە ئەمریكییەكان لە عیراق.

هاوكات گروپە شیعەكانیشیان تۆمەتباركردووە بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە مووشەكییانەی دەكرێنە سەر بنكە و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە عیرقا.

سەرچاوە ڕوونیشیكردەوە، بەمدواییە ئەمریكییەكان چاودێرییە ئاسمانییەكانیان لە ناوچەكانی باشووری كەركوك، ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین و دیالە، ڕۆژئاوای ئەنبار، باكوری بابل و ڕۆژئاوای كەربەلا چڕكردووەتەوە.

هەموو ئەو ناوچانەی ئەمریكا چاودێری كردوون، سەربازگە سەرەكییەكانی حەشدی شەعبییان تێدایە و سەرچاوەكەش هۆشداری دا لە ئەگەری ئەوەی ئەو بنكانە بكرێنە ئامانج.

ئەم جموجوڵەش لە كاتێكدایە كە ئەمریكا دەستیكردووە بە جێگیركردنی سیستمی بەرگریی مووشەكیی بۆ پاراستنی بنكە و سەربازەكانی لە هەولێر و ئەنبار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە دیوانیە كەسێكی دیكە بە كۆرۆنا گیانی لەدەست دا


خەڵك – بەشی هەواڵ
دوو حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە پارێزگای دیوانیە تۆمار كران و یەكێكیان گیانی لەدەست دا.

ئەمڕۆ چوار شەممە لەمیا حەسناوی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دیوانیە رایگەیاند دوو حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركران، یەكێكیان ژنێكە لە شارۆچكە دەغارە و دووەمیشیان پیاوێكی بەتەمەنە لە شارۆچكەی عەفك.

ڕوونیشیكردەوە كە پیاوەكە لە كاتی وەرگرتنی سامپڵ بۆ پشكنین لە بەشی فریاكەوتن گیانی لەدەست داوە.

بە پێی ئامارەكان لە كۆی 696 تووشبووی كۆرۆنا لە عیراق، 51یان گیانیان لەدەست داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

جێگرەوەكەی قاسم سولەیمانی لە بەغدایە


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بە سەردانێكی نهێنی گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ سەركردە شیعەكاندا كۆدەبێتەوە.

چەند ماڵپەڕێكی عیراقی و بیانی بڵاویانكردەوە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس بە سەردانێكی نهێنی گەیشتووەتە بەغدا و لەوێ لەگەڵ سەركردە شیعەكاندا كۆبووەتەوە، لە نێویشیاندا هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی حیكمە.

ڕوونیشكراوەتەوە كە چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ قائانی بچێتە شاری نەجەف و دیدار لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر ئەنجام بدات.

ماڵپەڕی ئیخبارییەی عیراقی بڵاویكردەوە كە قائانی بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر دۆسێكانی پێكهێنانی حكومەت، یەكخستنی هێزە شیعەكان لەسەر كاندیدێك بۆ سەرۆك وەزیران و بوونی هێزەكانی ئەمریكا، سەردانی عیراقی كردووە.

دوای ئەوەی قاسم سولەیمانی سەرەتای ئەمساڵ لە بۆردومانێكی ئەمریكادا لە بەغدا كوژرا، ئیسماعیل قائانی جێگری، پۆستی فەرماندەی فەیلەقی قودسی وەرگرت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان