ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(پریمەرلیگ) تۆتنهامی مۆرینیۆ گەیشتە پلەی پێنج و مان سیتی یاریی لوتکەی لە ئارسیناڵ بردەوە

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو دوو ڕووبونەوەی گرنگ و یارییەکی لوتکەی هەفتەی (١٧)ی پریمەرلیگ ئەنجامدران و یانەکانی تۆتنهام  و مانچستەر سیتی براوە بوون.

لە تایمی یەکەمدا ڤیکتۆر لیندلۆفی بەرگریکاری یونایتد بەهەڵە لە خولەکی ٣٦ گۆڵی یەکەمی بۆ شینپۆشەکانی ئێڤەرتۆن تۆمار کرد و ئەو تایمە بە ئەنجامی (١ – ٠) کۆتایی هات.

لەتایمیت دووەمدا لە خولەکی (٧٧) ماسۆن گرینوودی لاوی بەهرەمەندی یونایتد گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی تۆمار کرد، یارییەکەش لەنێوان بێنەوبەردەی بەرگریکارانی ئێڤەرتۆن و هێرشبەرانی یونایتد بە ئەنجامی (١ – ١) کۆتایی هات.

لەلایەکی ترەوە یانەی وڵڤەرهامبتۆن میوانداری تۆتنهامی کرد، لە خولەکی (٨) لوکاس مۆرای بەرازیلی یەکەم گۆڵی بۆ یانەی میوان تۆمار کرد و چەندین هەلی گۆڵکردنی تریان ڕەخساند و لە کۆتاییهێناندا سەرکەوتوو نەبوون.

لە تایمی دووەمدا یانەی وڵڤەرهامبتن بەهێزەوە گەڕایەوە و لە خولەکی (٦٧) لەڕێگەی ئاداما تراوریەوە گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیان تۆمار کرد، بەڵام پێکهاتەکەی مۆرینیۆ هاوشێوەی بزوێنەری سەرکەوتن لە هێرشەکانیان بەردەوامبوون و لە خولەکی (٩١) گۆڵی دووەم و یەکلاکەرەوەی ئەنجامەکەیان لەلایەن یان ڤێرتۆنیگنی بەرگریکارەوە تۆمارکرد و یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتایی هات (٢ – ١).

بەپێی دوو ئەنجامی یاریی سەرەتا، مانچستەر یونایتد لە ٢٥ خاڵ و پێگەی شەشەمدا کۆتایی بە هەفتەی ١٧ هێنا و یانەی تۆتنهام بە کۆکردنەوەی ٢٦ خاڵ پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگی لێوەرگرت.

لوتکەی هەفتەی ١٧

لەڕووبەڕوبونەوەی سەرەکیدا، یانەی مانچستەر سیتی توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام گورزێکی کوشندە لە یانەی ئارسیناڵ بوەشێنێت و لەنێو یاریگا و هاندەرانیدا دووچاری شکستیان بکات.

گۆڵەکانی سیتی لەلایەن کیڤن دی برۆین دوو گۆڵ و ڕەحیم ستێرلینگ لە خولەکەکانی (٢ و ١٥ و ٤٠)وە تۆمارکران، بەو بردنەوەیەش سیتی گواردیۆلا جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ لیڤەرپوڵ بۆ ١٤ خاڵ کەمکردەوە، بەڵام نەیانتوانی لەسەر ئاستی ڕیزبەندی یانەکان هیچ جیاوازییەک دروست بکەن و لەپلەی سێیەمدا مانەوە.

جیهانی

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ بە گۆڵێک لوتکەی گەڕی ٢٣ی لە مانچستەر یونایتد بردەوە

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئەنفێلد ڕووبەڕوی یانەی مانچستەر یونایتدی بووە و بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەیان تۆمار کرد.

لە تایمی یەکەمدا یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ کارامەیی زیاتر پێوە دیاربوو و پێکهاتەکەی چەندین هێرشیان کردەسەر گۆڵی یونایتد و لە خولەکی (١٤) ڤێرجیل ڤان دیک گۆڵی پێشکەوتنی تۆمار کرد.

لەخولەکی ١٤ تا کۆتاییەکانی ئەو تایمە توانا هونەرییەکانی سەڵاح و فێرمینیۆ و مانێ کاریگەری زیاتریان دروست کرد و داڤید دی خیای گۆڵپارێزی یانەی میوانیان هەراسان کرد و ئەو تایمە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتایی هات.

لەتایمی دووەمدا دووبارە لیڤەرپوڵ کۆنتڕۆڵی یاریگایان کرد و فشاری قورسیان دروست کرد، یاریزانانی یونایتد لەنیوە یاریگای خۆیانەوە بەرگرییان دەکرد و بەشێوازی هێرشی هەڵگەڕاوە چەند هەلێکی دیاریکراویان دروستکرد، بەڵام بەهیچ شێوەیەک سەرکەوتوو نەبوون لە چنینەوەی هەلەکان بەشێوەیەکی دروست.

لەکۆتا ساتەکاندا محەمەد سەڵاحی میسڕی تۆپێکی لەناوەندی یاریگاوە بەشێوەی هێرشی هەڵگەڕاوە ڕووە و گۆڵی یونایتد ڕفاند و گۆڵی دووەمی تۆمار کرد، ڕووبەڕوبونەوەکەش هەر بەئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندی لیڤەر کۆتایی هات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

 هالاند، بەیەک ڕووبەڕوبونەوە بەدرێسی زەردەوە ڕیکۆردی مێژوویی تۆمار کرد

خەڵک سپۆرت

ئێرلینگ هالاندی نەرویجی ئەستێرەی نوێی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، شەوی ڕابردوو بۆ یەکەم جار بەرامبەر یانەی ئاوگسبۆرگ لە کێبڕکێکانی خولی ئەڵمانیا بەشداری کرد و باشترین ئاستی پێشکەش کرد.

شەوی ڕابردوو یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بووە میوانی یانەی ئاوگسبۆرگ، لەسەرەتاوە یانەی خاوەن یاریگا دوو گۆڵی تۆمار کرد و لە تایمی دووەمدا ئەنجامەکەیان بۆ (٣ – ١) فراوان کرد، بەڵام ئەستێرەکانی یانەی دۆرتمۆند کۆڵیان نەدا و توانیان لە خولەکی ٥٩ تا کۆتایی یارییەکە چوار گۆڵ تۆمار بکەن و ئەنجامەکە بۆ (٣ – ٥) پێچەوانە بکەنەوە.

سیان لە گۆڵەکان “هاتریک” لەنێوان خولەکی ٥٩ بۆ ٧٩ لەلایەن ئێرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری نوێی یانەکەوە تۆمار کرا.

بەپێی داتا بەدەستهاتووەکان لە تۆڕی “ئۆپتا”وە، هالاند تاکە یاریزانە لەمێژووی یانە ئەڵمانیەکە کە لە یەکەم دەرکەوتنیەوە هاتریک تۆمار دەکات، هەروەها یەکەمین هاتریکە پاش سێ گۆڵەکەی پیێر ئیمیریک ئۆبامیانگ لە ساڵی ٢٠١٣ کە بەهەمان شێوە بەرامبەر یانەی ئاوگسبۆرگ تۆماری کردووە.

یەکێکی تر لە ڕیکۆردەکان پەیوەندی بە ماوەی تۆماری گۆڵەکانەوە هەبووە، هالاند پاش ١٨٣ چرکە لە چوونە نێو یاریگا توانیویەتی یەکەم گۆڵی خۆی تۆمار بکات، هەروەها لە ماوەی (٢٠) خولەکدا ڕێژەکەی گەیاندۆتە سێ گۆڵ و ئەوەش تائێستا تەنها ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی و چەند هێرشبەرێکی دیاریکراو توانیویانە تۆماری بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

دی لیخت ساڵی (٢٠٢١) پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە دەکات

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لەهەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی سەنتەرێکی بەرگری ناوازە نەوەستاون، بەڵام وا دیارە ناچارن تا هاوینی ٢٠٢١ چاوەڕێ بکەن.

ماڵپەڕی “کالچیۆ میرکاتۆ”ی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، لە گواستنەوەکانی ڕابردوودا یانەی یوڤانتۆس بۆندێکی مێژوویی لەگەڵ ماتیاس دی لیختی بەرگریکاری هۆڵەندی ئیمزا کردووە، پاش ئەوەی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە کێبڕکێیەکی قورس و ئێسک شکێنیان ئەنجامدا، لەئێستاشدا یاریزانەکە پێناچێت لە خولی ئیتاڵیا بەختەوەر بێت.

بەپێی سەرچاوەکە، لەهاوینی ٢٠٢١ دووبارە کەتەلۆنیەکان لە ئیدارەی بارسا هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەم بەرگریکارە دەستپێدەکەنەوە و ئۆفەری بەهێزی دەخەنە بەردەست و ئەگەر زۆرە بە بۆندە پێشکەشکراوەکان قایل بێت.

سەرچاوە ئیتاڵیەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەپێی یاسایەکی نوێی فەرمانگەی باجی ئیتاڵیا هەر یاریزانێک دوو وەرز و زیاتر لە ئیتاڵیا یاریی بکات، فەرمانگەی باج و باجدان لەسەدا پەنجامی باجی سەپێنراو بەسەریدا خۆشدەبێت و لەسەدا پەنجای موچەکەی لێبڕینی دەبێت، ئەوەش لە سودی یاریزانانە، بەڵام ئەگەر بەر لەوادەی دوو ساڵەکە ماڵئاوایی بکات ئەوا ناچارە سەرجەم باجە کەڵەکەبووەکانی پێشکەشی حکومەتی ئیتاڵیا بکات.

ئەگەر دی لیخت لە هاوینی ٢٠٢١ بە بۆندی بارسا قایل بێت، ئەوا یانەی یوڤانتۆس ناچارە لەسەدا پەنجای باجی کەڵەکەبووی سەر یاریزانەکە پێشکەش بکات، بۆیە ئەگەر زۆرە لەو کاتەدا گواستنەوەکە سەرکەوتوو بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان