ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لێژنەی داكۆكی لە مافی ئافرەتانی پەڕلەمان پشتیوانی لەبڕیارەكانی وەزارەتێك دەكات

خەڵك-ئارام سەردار

ئەمڕۆ یەك شەممە ١٥ی كانوونی یەكەمی ٢٠١٩ هەریەكە لە لێژنەكانی داكۆكی لەمافی ئافرەتان و مافەكانی مرۆڤ و ئەوقاف و كاروباری ئایینی سەردانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیان كرد و سەرۆكی لێژنەی داكۆكی لەمافی ئافرەتان پشتیوانی خۆی بۆ ڕێكخستنەوەی كاری شوفێری تەكسی لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە خستەڕوو.

لەنجە دزەیی، سەرۆكی لێژنەی داكۆكی لەمافی ئافرەتان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ هەماهەنگی و پتەوكردنی كاری پێكەوەیی بۆ پاراستنی پڕەنسیپەكانی مافی مرۆڤ و كاری پێكەوەژیان، كە ئەركی هەموومانە، سەردانی یەكیتی زانایانمان كرد، چونكە زانایان ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لەدەركردنی كۆمەڵێك یاسا بۆ پارستنی پێگەی ژنان لەهەرێم.

سەبارەت بەبابەتی سەركەوتنی ژنان لەگەڵ شوفێرانی تەكسی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، ڕاستە شوفێری زۆر باش و بەڕێزمان هەیە، هەرچەندە لەهەموو چین و توێژێك خەڵكی باش و خراپ لەهەر كۆمەڵگایەك بەدی دەكرێت، بەڵام دەركردنی چەندین ڕێنمایی بۆ ڕێكخستنی كارەكان و گرتنەبەری ڕێكاری پێویست جێگای دەستخۆشیە بەتایبەت لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەك وەزارەتی ناوخۆ كەوا كۆمەڵێك ڕێنمایی دەركردووە بۆ شوفێرانی تەكسی.

سەبارەت بە بڕیارەكانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ ڕێكخستنی كاری تەكسی لەهەرێم سەرۆكی لێژنەی داكۆكی لەمافی ئافرەتان دەڵێت، “كارێكی زۆر باش كراوە بۆ ئەوەی كاری تەكسی و برایانی شوفێر و خوشكانی شوفێر بپارێزرێن و كارەكانیشیان ڕێكبخەن”.

کوردستان

جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم لەسەر پشکی یەکێتی دەستبەکاربوو

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە دابان شەدەڵە لەسەر پشکی یەکێتی وەکو جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو.

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەفین دزەیی لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی دابان شەدەڵە لە پۆستی جێگری بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وێرای پیرۆزبایی لە دابان شەدەڵە، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ستایشی کار و چالاکییەکانی پێشووی کرد کە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو لە وڵاتی ئیسپانیا.

قوباد تاڵەبانی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا رایگەیاند فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە یەکێکە لە پایە گرنگەکانی حکومەت و ڕۆڵی گرنگی بینوە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە و توانیویەتی ببێتە پردێکی باش بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و ئێمەش وەک سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پاڵپشتی هەنگاو و کارەکانیانین.

جەختیشی کردەوە یەکێک لە ئەولەویاتی حکومەتی هەرێم گرنگیدانە بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و پەرەپێدانی ئەم فەرمانگەیە و رێکخستنەوە و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمە لەگەڵ وڵاتانی جیهان، لەوبڕوایەداین کاک سەفین وەک لێپرسراو و کاک دابان وەک جێگر پێکەوە دەتوانن هەنگاوی باش بنێن لەوبارەیەوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا سەفین دزەیی لێپرسراویی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە وتەیەکدا بەخێرهاتنی دابان شەدەڵەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە بەڕێزیان ئەزمونێکی باشی هەیە لە پرسی پەیوەندییەکان بۆیە گەشبینین پێکەوە بتوانین کارەکانی فەرمانگە بە باشی راپەڕێنین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی هەولێر، دوو كەسی بەتۆمەتی كوشتن دەستگیر كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوو كەسمان بەتۆمەتی كوشتن دەستگیر كردووە كە یەكێك لە تۆمەتبارەكان هاوسەرەكەی كوشتووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیسی هەولێر بە بوونی تەرمێك لە شارۆچكەی عەنكاوە، تیمێكی لێكۆڵینەوە لە هەریەك لە بەشی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان و بەشی پۆلیسی عەنكاوە/ بنكەی پۆلیسی حەدیاب و بنكەی پۆلیسی عەنكاوە پێكهێندرا، پاش گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداوەكە، دەركەوت ئافرەتێك بەناوی (زەینەب)، تەرمەكەی فڕێدراوە لە شارۆچكەی عەنكاوە.
ئاشكراشیكرد، دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد و چڕ، توانرا بە كەمتر لە 7 كاتژمێر تۆمەتبار بەناوی (ع.س.ن) دوای چەندینجار بە چەكی كڵاشینكۆف دەستڕێژی گوللەی لە هێزەكانی پۆلیس كرد، بەڵام توانرا دەستگیر بكرێت و دانی نا بەتاوانەكەیدا كە هەڵساوە بە كوشتنی خێزانی خۆی بە گوللە.

ڕوونیشیكردەوە، توانرا تۆمەتبارێكی دیكە لەم ڕووداوە دەستگیر بكرێت بەناوی (هـ.م.ح)، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخرا و بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان بەند كران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یاسین مەحمود پیرۆزبایی لە محەمەدی حاجی مەحمود دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ـ سلێمانی پیرۆزبایی لە سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەكات.

یاسین مەحمود ڕەشید سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ـ سلێمانی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی محەمەدی حاجی مەحمود دەكات و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە “44”ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاڕاستەی جەنابت و سەرجەم هاوڕێیانمان لە ئەنجومەنی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی و دۆست و لایەنگرانتان دەكەین، و بەسەركەوتن و بەردەوامیتان ئاوات دەخوازین.

وتیشی”جەنابتان، لای ئێمە كەسایەتییەكی دیار و تێكۆشەرن و وەك وەبەرهێنێكی نموونەیی لێتان دەڕوانین و هەڵوێست و بۆچوونە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانتان بۆ ئێمە ڕێچكە ڕێنیشاندەرە و هەمیشە بەبایەخەوە لێتان دەڕوانین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان