ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنەو ڤیدیۆ: رووداوێكی هاتووچۆ لە سنە گیان لە دەستدانی سێزدە كەسی لێكەوتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەهۆی پێكدادانی باسێكی نەفەرهەڵگرو تەنكەرێك كە سوتەمەنی هەڵگرتبوو شەوی رابردوو سێزدە كەس گیانیان لە دەستدا و بەمبۆنەیەشەوە ماتەمینی گشتی لە پارێزگای سنە راگەیەندرا.

ئاژانسی ئیسنا بڵاویكردەوە، بەهمەن مورادنیا پارێزگاری سنە رایگەیاند، شەوی رابردوو رووداوێكی خەمناك روویداوە كە ژمارەیەك لە هاووڵاتیان لەنێو باسێكی نەفەرهەڵگر بوونەتە قوربانی‌و داوای سەبوری بۆ خانەوادەی قوربانییان كردو بە سەخترین رووداوی زانی لە ناوچەكەدا.

ناوبراو فەرمانیشی بە دەزگا پەیوەندیدارەكان كرد، راپۆرتی خێراو ورد سەبارەت بە روودانی رووداوەكە ئاشكرا بكەن، سێ رۆژ پرسە و ماتەمینی لە پارێزگاكە راگەیاند.

بەپێی زانیارییەكان تا ئێستا 13 هاووڵاتی لە رووداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە ژمارەیەكیتریش بریندار بوون.

 

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی میهر، كاتژمێر 12ی شەوی رابردوو پێكدادان لەنێوان باسێكی نەفەرهەڵگر لەساتەوەختی دەرچوونی لە گەراجی سنەو تەنكەرێك روویداوە.

یەكێك لەو شۆفێرانەی رزگاری بووە رایگەیاند، پاسەكە بۆ سواركردنی هاووڵاتیان وەستابوو لەناكاو تەنكەرێكی سوتەمەنی هات‌و خۆی كێشا بە پاسەكەدا و دەنگی تەقینەوە دروست بوو و هەردوو ئۆتۆمبێلەكە سووتان.
ساڵح زەندی بریكاری بەڕێوەبەری ئاگركوژێنەوەی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە رووداوەكەدا پاسێكی نەفەر هەڵگر و تەنكەرێك كە نازانرێت چ جۆرێك بووە سووتاون.

وتیشی، تەنكەرەكە 18 هەزار لیتر سوتەمەنی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووەو بەهۆی رووداوەكەشەوە 13 كەس گیانیان لەدەست داوە كە 12یان هاووڵاتی نێو پاسەكە بوون و ئەویتریشیان شۆفێری تەنكەرەكە بووەو لە رووداوەكەدا شۆفێری پاسەكەو شاگردەكەی رزگاریان بووە.

کوردستان

خوێندنی باڵا یەکەمین رۆژی دەوامی ڕەسمیی بۆ خوێندکارانی وەرگیراو ڕاگەیاند

خەڵک-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە نوسراوێکدا یەکەمین رۆژی دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی ٢٠١٨/٢٠١٩ ـی بۆ خوێندکارانی وەرگیراو لە قۆناغی یەکەم لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کورستان ڕاگەیاند.

بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، “سبەینێ یەکشەممە  ٢٠١٨/١١/١٨، یەکەم رۆژی دەوامی فەرمییە بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠١٨ – ٢٠١٩.”

وێنەی نوسراوەکە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وتووێژەکانی تایبەت بە ھەڵگرتنی خاڵە گومرکییەکان بێ ئەنجام ماونەتەوە

خەڵک-

پاش ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک لەبارەی ھەڵگرتنی خاڵه‌ گومرگییه‌كانی نێوان شارەکانی ھەرێم و عێراق، تا ئێستا ھیچ وادەیەک بۆ لابردنیان دیاری نەکراوە و وتووێژەکانیش بە بنبەست گەشتوون.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، به‌شێك له‌ میدیاكانی‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان بڵاویانكرده‌وه‌، رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كراوه‌ بۆ لابردنی خاڵه‌ گومركیه‌كانی نێوانیان، بەڵام تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ لابردنی ئه‌و خاڵه‌ گومرگییانه‌ دیارینه‌كراوه‌ و وتووێژەکانیش گەشتوون بە شێوەیەک لە بنبەست، ئەوەی ھەیە تەنھا ڕێکەوتنێکی سەرەتاییە و ھیچ لایەنێک ئامادەی جێبەجێ کردنی مەرجەکانی لایەنەکەی دیکە نییە.

حکومەتی عیراق لە بەرامبەر ھەڵگرتنی ئەو خاڵە گومرکییانە داوای ئەوە دەکات، خالە سنورییەکانی ھەرێم و داھاتەکانیان بگەڕێنرێنەوە بۆ ناوەند، پێناسی گومرگیی یەکگرتووش لەسەریان جێبەجێ بکرێت، حکومەتی ھەرێمیش ئەوە ڕەتدەکاتەوە.

كردنه‌وه‌ی‌ خاڵه‌ گومرگییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی‌ تری عیراق، بۆتە ‌هۆی ناڕه‌زایی هاوڵاتیان و گرانبوونی نرخی به‌شێك له‌و كاڵایانه‌ی‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌چنه‌ شارەکانی كه‌ركوك و موسڵه‌وه‌.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خەڵك؛ ناوی كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستێكی وزاری بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە كابینەی نوێی حكومەتی عیراق پارتی چەند وەزارەتێكی لە پشكی كورد وەرگرتووە و لە ئێستاشدا لەگەڵ یەكێتی ناكۆكن لەسەر وەزارەتی داد، بەڵام پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەڵێت: “ئەو وەزارەتە بۆ یەكێتی یەكلایی بۆتەوە و كاندیدیشمان هەیە”.

د. میران محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پۆستی وەزارەتی داد لە حكومەتی عیراق بۆ یەكێتی یەكلایی بۆتەوە و كاندیدی حزبەكەشمان بۆ ئەو پۆستە (خالید شوانی)یە.

سەبارەت بە لیژنەكانیش ئاماژەی بەوەكرد، كە “لە ماوەی ڕابردوو لیژنەكانی پەرلەمانی عیراق هەڵبژێردران و من بوومە ئەندامی لیژنەی تەندروستی پەرلەمان”.

هاوكات، د. جوان ئیحسان، سەرۆكی لیستی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، یەكێتی مافی وەرگرتنی وەزارەتێكی هەیە لە كابینە وزاریەكەی حكومەتی نوێی عیراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی، لە ئێستاشدا پۆستی وەزارەتی داد بۆ یەكێتی یەكلایی بۆتەوە و كاندیدیشمان بۆی هەیە.

جەختیشی كردۆتەوە، لە ئێستادا هەوڵ دەدەن پشكی هەڵەبجە وەك پارێزگا لە بودجەی ساڵی 2019 دیاری بكرێت و هەموو فراكسیۆنە كوردستانیەكانیش لەسەر ئەوە یەكهەڵوێستن.

لە 24ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ لە پەرلەمانی عیراق دەنگ درا لەسەر 14 وەزیری كابینەی حكومەتی نوێی عیراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی، بەڵام هێشتا 8 وەزارەت ماون دەنگیان لەسەر بدرێت، هاوكات بەهۆی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن یەكێتی-یەوە، پارتی پێی وایە، كە نابێت ئەو حزبە هیچ وەزارەتێك وەربگرێت و پشكی وەزارەتەكان بە مافی خۆی دەزانێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین