ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئەندامانی سڕكراوی كۆمسیۆن سكاڵا لەسەر چەند لایەنێك تۆمار دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی سڕكراوی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەڵێت “لەدوای تەواو بوونی پڕۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان كە ڕەنگە ١٠-١٥ ڕۆژی تر كۆتایی پێبێت سكاڵای یاسایی لەسەر هەموو ئەو كەس و لایەنانە تۆماردەكەین كە بەناهەق تۆمەتی فرۆشتنی دەنگ یا ساختەكاریان دایە پاڵ ئەندامانی كۆمسیۆن”.

ڕزگار حەمە محێدین ، دەشڵێت” لایەنە دۆڕاوەكان هەوڵی زۆریان دا كە هەموو دەنگەكان بەدەست ئەژماربكرێنەوە ، كشانەوەی شەش لایەنەكەش لە جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست لەبەر ئەو هۆكارە نەبوو كە باسی دەكەن بەڵكو لەبەر ئەوەیە ئەنجامەكان وەك خۆیەتی، دەنگی ئەوانیش هیچ زیادی نەكردووە.”

ناوبراو لەمیانەی گفتوگۆیەكدا لەگەڵ لە بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا باسی لە دەسپێكردنی پڕۆسەی جیاكردنەوە و ئەژماركردنەوەی جارێكی تری دەنگەكان كرد و وتی” لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ئەو دەنگانەی لەكەركوك بەدەست ئەژماركرانەوە خۆشبەختانە جیاوازی زۆری نەبوو لەگەڵ ئەوەی بە ئامێری ئەلكترۆنیەكە جیاكرابونەوە سەد لەسەد وەك خۆی بوون، تەنها ژمارەیەكی زۆر كەم نەبێت ئەویش بەهۆی ئەوەی ئەوانەی نەخوێندەواربوون یا تەندروستیان باش نەبوە دەستیان لەرزیوە مۆرەكە وەك خۆی دەرنەچووە لەجیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان بەباشی خوێنراوەتەوە بەڵام ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان نەیاخوێندۆتەوە ئەویش ڕێژەیەكی زۆر كەمبوو.”

جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی سڕكراوی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق وتیشی” ئێستا بەبڕیارێكی پەرلەمان كۆمسیاران و هەموو بەڕێوەبەرە گشتیەكان سڕكراون بڕیارەكە نایاسایی بوو چونكە بێ بانگهێشتكردنی ئێمە بۆ لێپرسینەوە، لەكۆتا ڕۆژەكاندا ئێمەیان سڕكرد كە لەدەستوری عیراقیشدا شتی وانەهاتووە، ئێمە لەسەر تاقیكردنەوە و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە كۆمسیاران دەست بەكاربوین بەپێی یاسا و دەستور هەمیشە كارەكانی خۆمانمان كردووە ، بەڵام بەشێك لەلایەنە دۆڕاوەكان هەوڵی زۆریان دا كە بەشێوەیەكی نایاسایی هەموو دەنگەكان بەدەست ئەژماربكەینەوە لەكاتێكدا لەدواین هەمواری دەستور پێمان دەڵێ كە پڕۆسەی ئەژمار و جیاكردنەوەی دەنگەكان به ئەلیكترۆنی دەبێت، ئێمە وەك كۆمسیۆن نەمانتوانی دەستور پێشێل بكەین و بەپێی دەستور كارەكانمان كرد.”

دەربارەی داواكاری دوبارەكردنەوەی هەڵبژاردنەكان لە عیراق و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی سڕكراوی باڵای سربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دوپاتیكردەوە” نە هەڵبژاردن دووبار دەكرێتەوە نە ئەنجامەكانیش هەڵدەوەشێتەوە ، وتیشی” چونكە لە (٢٠%)ی سندوقەكانی دەنگدان بەدەست ئەژماركراونەتەوە بەڵام هیچ گۆڕانكاریەك لە ئەنجامەكان ڕوینەداوە لەكاتێكدا هەموو لایەنەكان بەكورد و عەرەب و توركمانەوە زۆرترین ڕەخنەیان لەو پارێزگایە (كەركوك) دەگرت.”

ڕزگار حەمە محێدین وتیشی” ئێستا ئەو لایەنە سیاسیانە كەوتونەتە گیانی ئەو دادوەرانەی دانراون بۆ ئەژماركردنەوەی دەنگەكان بەدەست، دەڵێن ئێمە ئەژماركردنەوەی هەموو دەنگەكانمان دەوێت، هەرچەندە لە (١٠ بۆ ١٥) ڕۆژی داهاتوو پڕۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست كۆتایی پێدێت، چونكە پارێزگاكانی تر سكاڵایان كەم لەسەرە، تەنها كەركوك نەبێت كەڕێژەی ئەو سندوقانەی سكاڵایان لەسەر بووە ژمارەیان زۆربووە ئەگەرنا ڕێژەی سندوقەكانی كە سكاڵای لەسەر بووە لەسلێمانی، هەولێر، دهۆك، ئەنبار ڕێژەیەكی زۆر كەمە بۆ نمونە لەسلێمانی (١٨٨) سندوقە لە هەولێر (٢٠٠) سندوقە، دوای ئەژماركردنەوەی دەنگەكان دادوەرەكانی دانراون ئەنجامەكان دەدەنە دادگا و بەبڕوای من دادگا ئەنجامەكانی هەڵبژاردن پەسەند دەكات.”

لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عیراق چەندین لایەنی سیاسی و تەنانەت،(د.سەعید كاكەیی) ئەندامی سڕكراوی ئەنجومەنی كۆمسیاران كۆمسیۆنیان تۆمەتباركرد بە ئەنجامدانی ساختەكاری، بە وتەی جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق كۆمسیۆن لەدوای ئەژماركردنەوەی دەنگەكان بەدەست سكاڵای یاسایی تۆماردەكات ، لەو ڕوەوە وتی” ئێمە چاوەڕێین ئەژماركردنەوەی دەنگەكان بەدەست كۆتایی پبێت و ئەنجامی هەڵبژاردنەكان پەسەندبكرێت ئەوكات لەڕێگای یاساوە ئێمە سكاڵای خۆمان تۆماردەكەین لەسەر هەموو ئەو كەس و لایەنانەی، تەنانەت ئەو ئەندامەی پێشوتری ئەنجومەنی كۆمسیاران( سەعید كاكەیی) تۆماردەكەین كە بەناهەق تۆمەتیان دایە پاڵ كۆمسیۆن و هاوڕێیانی ئێمە لە كۆمسیۆن كە گوایە دەنگیان فرۆشتوە یا هەر تۆمەتێكی تر لەكاتێكدا ئێمە لە یەك بڕگە و خاڵیش لەیاسا هەمواركراوەكەی پەرلەمان و دەستوری عیراقی لاماننەداوە و بەپێی یاسا كارەكانمان كرد، بەڵام وەك دەزانرێت ، ئێمە فشارێكی زۆرمان لەسەر بوو هەم لەسەر ئەو لیژنانەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە لەسەرمان پێكهێنران هەم ئەو یاسایانەی لەلایەن پەرلەمانەوە لەسەرمان دەركران كە لە (٨٦%)ی ئەوانەی لەناو پەرلەمان یاسایان لەسەر دەردەكرد ئەوانە بون دەرنەچوبونەوە لەهەڵبژاردنەكان.”

عێراق

دوو رۆژی داھاتوو بەشێک لە وەزارەتە ماوەکان یەکلا دەکرێنەوە

خەڵک-

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی سائیرون لە پەرلەمانی عیراق ئاماژە بەوە دەکات، لە دوو رۆژی داھاتوو بەشێک لە وەزارەتە ماوەکانی کابینەی حکومەت یەکلا دەکرێنەوە، زۆرترین کێشەش لەسەر دوو وەزارەتی ناوخۆی و بەرگرییە.

عەلا ئەلروبەیعی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سائیرون ڕایگەیاند: “حزبە سیاسییەکان وەک جاران ناتوانن قسەی خۆیان بەسەر حکومەتدا بسەپێنن، لە دوو رۆژی داھاتووش بەشێک لە وەزارەتە ماوەکان یەکلا دەکرێنەوە، لە نێویاندا وەزارەتی ناوخۆ.”

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: دوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی زۆرترین کێشەیان لەسەر بووە تا ئێستا، بەڵام کێشەکە بەرەو لێکتێگەشتن و چارەسەرکردن دەڕوات.

لە دانیشتنی تایبەت بە متمانە بەخشین بە حکومەتی نوێی عیراق، ئەحمەد جەربا کاندیدی وەزارەتی بەرگریی و فالح فەیاز کاندیدی وەزارەتی ناوخۆی لە پەرلەمان ڕەتکرانەوە، یەکەمیان بەھۆی بوونی ناوی لە لیستی یاسای لێپرسینەوە و دادوەریی ڕەتکرایەوە و دووەمیشیان بەھۆی پێگەی باڵای لەنێو دەزگای حەشدی شەعبی لە لایەن ڕەوتی سەدرەوە ڕەتکرایەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ھێڵی ئاسمانیی عیراق ڕەتیدەکاتەوە ھیچ فرۆکەیەکی تێکشکابێت

خەڵک-

ھێڵی ئاسمانیی عیراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەو ھەواڵەی ڕەتکردەوە کە باس لە کەوتنە خوارەوەی فرۆکەیەکی نەفەربەری عیراقی دەکەن لە نزیک شاری کوت.

ئەمڕۆ بەشێک لە میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، فرۆکەیەکی تایبەتی سەر بە ھێڵی ئاسمانیی عیراق، لە سەر شارۆچکەی بەنی سەعد لە نزیک شاری کوت کەوتۆتە خوارەوە. بەڵام ئاماژەیان بە ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکە نەکرد.

ئێوارەی ئەمڕۆش کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی عیراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەو ھەواڵە ڕەتدەکاتەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات: تەنھا ھەڵی گواستنەوەی ئاسمانیی بەغداد-بەسرە بەسەر ئەو ناوچەیە تێپەڕ دەبێت، ھیچ ڕووداوێک تۆمار نەکراوە.

ھێڵی ئاسمانیی عیراق یەکێکە لە کۆنترین ھێڵە ئاسمانییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لە ١٩٤٦/١/٢٨ یەکەمین فڕینی خۆی ئەنجامداوە، لەسەرتای دامەزراندنیشییەوە ھیچ ڕووداوێکی تێکشکانی فرۆکەی تیا تۆمار نەکراوە و لە ئێستادا ٣٢ فرۆکەی لە کاردایە، بۆ فراوانکردنی کارەکانی بە نیازە لە چەند ساڵی داھاتوو ٧٧ فرۆکەی دیکە بکڕێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح گەیشتەوە بەغدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە، لە ریازی پایتەختی سعودیەوە گەیشتەوە بەغدای پایتەختى عيراق.

بەپێی بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆمار، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) “كەمێك لەمەوبەر و لە دوای سەردانەكەی بۆ ئێران و سعودیە، بەرهەم ساڵح گەیشتەوە بەغدای پایتەخت”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “ئەم سەردانەی سەرۆك كۆماری عیراق لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌ و كاری پێكەوەیی و پتەوكردنی پەیوەندی برایانە و دۆستانە و هەماهەنگی بووە لەگەڵ هەموان، بە جۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان عیراق و وڵاتانی براو و دۆست بكات و ببێتە مایەی هەلی بنیاتنان و پێشكەوتن لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە”.

بەرهەم ساڵح، لەماوەیەكی كورتدا گەشتێكی ئیقلیمی ئەنجامدا و لەو گەشتەشدا ژمارەیەك لە وەزیرەكان و پارێزگاران و راوێژكاران و شارەزایان هاوڕێیەتییان كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین