ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هواوی بە توانایەکی زۆر زیاترەوە پڕۆسێسەری Kirin 1020 لە ساڵی داهاتوودا ڕادەگەیەنێت

خەڵک-

زانیارییە نوێکان لە بارەی پڕۆسێسەرە نوێکەی هواوییەوە بڵاوبوویەوە و پێشبینی دەکرێت نەوەی داهاتووی پڕۆسێسەرەکەی هواوی Kirin 1020 بە ڕێژەی سەدا ٥٠ خێراتر بێت لە Kirin 990ی پێشوو.

Kirin 990 خاوەنی توانایەکی بەرزە لە تەواوی کارەکانیدا، کە هاوکات پشتگیری نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت دەکات، لەم ڕۆژانەشدا زانیارییەکان لە بارەی نەوەی نوێی پڕۆسێسەرەکەوە زیاتر بڵاودەبنەوە.

Image result for Kirin 1020"

زۆربەی سەرچاوە چینییەکان پشتڕاستی ئەوە دەکەنەوە نەوەی نوێی پڕۆسێسەرەکەی هواوی بەڕێژەی سەدا ٥٠ خێراتر دەبێت لە چاو نەوەی پێش خۆیدا.

هەروەها پڕۆسێسەری Kirin 1020 بە تەکنەلۆژیای TSMC و پێنج نانۆمەتری دەبێت کە وزەیەکی کەمتر بەکاردەبات کە ئەمەش تواناکەی بەرزتر دەکاتەوە.

Kirin 1020 لە چارەکی سێیەمی ساڵی داهاتوودا بڵاودەکرێتەوە کە لەسەر زنجیرەی نوێی مەیت جێگیر دەکرێت واتە Mate 40 کە لە چارەکی چوارەمی ساڵدا و لە کۆتاییەکانی مانگی نۆدا ڕادەگەیەنرێت.

Image result for Kirin 1020"

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هاککردنی ویندۆوس تەنها بە یەک وێنە!

خەڵک – بەشی هەواڵ

زۆرجار لەوانەیە گوێبیستی ئەوە بووبیت کە دەکرێ وەگەڕخەڕی بەناوبانگی جیهانی (ویندۆوس) تەنیا بە وێنەیەک هاک بکرێ! بەڵام لەوانەیە زۆرێک لە ئێمە هەرگیز متمانە بەو قسەیە نەکەین و بە شتێکی زارەکی دابنێین، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو شتە زۆر ئاساییە و لەڕێگەی چەند تەکنیکێکەوە کە لێکۆڵەرەوانی سکوێریتی دانیان پێدا ناوە ، کە دەکرێ وەگەڕخەڕی ویندۆوس تەنیا بە وێنەیەک یاخود ڤیدیۆیەک یان هەر جۆرە فایلێکی تری وەک pdf بێت هاک بکرێ!!!

 

ئاشکرایە کە هەر لەگەڵ بەرەوپێشچونی تەکنەلۆژیا ڕۆژانە بەکارهێنەرانی ئامێرە زیرەکەکان ڕوو لە زیادبوون ئەکا ، و لەگەل ئەوەشدا کەسانێک هەن کە بەردەوام هەوڵی بەدەستهێنانی داتای کەسانی تر ئەدەن بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەیان بەرامبەر خودی نێچیرەکە ، کە بریتییە لە کەسی سێیەم ، ئەمەش لەدوای ئەوەوە دێ کە گشت سیستمێک ئاسایی بەڕێوەبەر و گەشەپێدەری خۆی هەیە کە دەتوانن گەشە بە سیستمەکە بدەن و بیپارێزن و کەسی دووەمیش بریتییە لە بەکارهێنەر ، واتە ئەو کەسەی کە خزمەتگوزاریەکانی سیستمەکە بەکار دێنێ ، و هەر سیستمێک ئاسایی دوو لایەنی هەیە ، بەڵام چی ئەبێ گەر کەسی سێیەم بێتە نێوانیانەوە؟

 

بێگومان لە جیهانی ئەمڕۆماندا کەسی سێیەم واتە هاککەر زۆرتر بەربڵاوە و ئەمەش سێ جۆری هەیە کە یەکەمیان بە (کڵاو سپیەکان) بەناوبانگن کە ناوێکی تریشیان هەیە کە پێی دەڵێن Ethical Hackers کە بە مانای هاککەری ئەخڵاقی دێ ، ئیشی ئەم جۆرە تەنیا دۆزینەوەی خاڵی لاوازی سیستمەکان و چارەسەرکردنیانە ، جۆری دووەم بە (کڵاو سلڤەر – خۆڵەمێشی) بەناوبانگن کە ئیشی ئەمانەش ئەکەوێتە نێوان باش و خراپەوە واتە بە گشتی وەک مێشی هەنگ وان ئازاریان نەدەی دەمت شیرین ئەکەن ئازاریان بدەی ئەوا پێتەوە ئەدەن ، جۆری سێیەم کە بە (کڵاو ڕەشەکان) بەناوبانگن کە ئیشیان تەنیا تێکدانی سیستەمەکانە و بێزار کردن و وەستاندنی خزمەتگوزاریەکانە ، و شایەنی باسە کە هەردوو وەگەڕخەڕی ویندۆوس و ئەندرۆید بە درێژایی گەشەسەندنی جیهانی کەسی سێیەم (جیهانی هاک) بەدوور نەبوون لە مەترسیەکان و لە ئێستایا زۆرترین تۆڵ و بارنامە بۆ ئەم دوو سیستمە دروست ئەکرێ لەبەر ئەوەی زۆرترین بەکارهێنەریان هەیە و زۆربەی داتا سەنتەرەکان و شوێنە گشتیەکان سێرڤەر و وەگەڕخەری ویندۆوس بەکار دێنن ، هەر ئەمەش وای لە کەسی سێیەم واتە (هاککەر) کردووە کە زۆرترین هەوڵی خۆی بدا بۆ دۆزینەوەی خاڵی لاوازی بەکارهێنەرانی ئەم وەگەڕخەرانە ، هەر ئەمەش بۆتە هۆکار کە ئەم سیستمە لە ئێستادا تەنیا بە یەک وێنە یاخوود ڤیدیۆ یان هەر جۆرە فایلێکی تری دیکیۆمێنت بێ هاک بکرێ!!

 

چۆن بە وێنەیەک یاخوود ڤیدیۆیەک ویندۆوسەکەم هاک دەکرێ؟!

ئەم تەکنیکە لە ڕێگەی چەند بەرنامەیەکەوە ئەکرێ کە کەسی هاککەر هەڵدەستێ بە دروستکردنی Payload یاخوود داڕشتنی کۆدێکی زیان بەخش کە ببێتە Back Door یاخوود Keylogger و لەڕێگەی چەند بەرنامەیەکی تریشەوە ئەیانلکێنێ بە وێنە یاخوود ڤیدیۆکەوە ، و ئەیکات بە فایلێکی Zip و ئەینێرێ!!!

 

بۆچی فایلی Zip؟!

لە ڕاستیدا هەر وەک ئەزانین هیچ وێنەیەک یاخوود ڤیدیۆیەک توانای کارکردنی نییە لە پشتەوەی سیستمە واتە هەر کە وێنەیەک یان ڤیدیۆیەک بکەیتەوە Run ئەبێ بەڵام کە داتخستەوە ڕاستەوخۆ هیچ ئاسەوارێکی لە تاسک مانیجەردا نامێنێ هەر بۆیەش هاککەر هەڵدەستێ بە شێواندنی پاشگری فایلێک کە لە ڕاستیدا .exe واتە بەرنامەیە! ئەمەش مانای ئەوەیە کە هاککەر هەڵدەستێ بە دروستکردنی بەرنامەیەک و ئایکۆنی بەرنامەکە ئەکاتە وێنەیەک و لە ناو بەرنامەکەش ڕاستەوخۆ وێنە یاخوود ڤیدیۆیێک دائەنێ کە سەر بە ئایکۆنەکەیە ئینجا هەڵدەستێ بە چەسپاندنی کۆدەکەی خۆی و لە کۆتاییدا بەرنامەیەکی بۆ دروست ئەبێ بە پاشگری .exe! بەڵام هەڕ وەک ئەوەی ئەیزانن کە هیچ وێنەیەک یان ڤیدیۆیەک پاشگرەکەیان .exe نییە!
بەڵکو .jpg یان jpeg یان .mp4 یان .mkv و هتد… هەر بۆیەش هاککەر هەڵدەستێ بە شێواندنی پاشگری فایلەکەی واتە nawi-file.exe دەگۆڕێ بۆ na827exe.jpeg بەم شێوەیەش بەکارهێنەر وا ئەزانێ کە وێنەیە ! بەڵام گەر ڕاستەوخۆ فایلەکەی بنێرێ بۆ نێچیرەکە ئەوا وێبگەڕەکان خۆی پاشگرەکە ئەگۆڕنەوە بۆ na827jpeg.exe بەم شێوەیەش دیار ئەبێ کە بەرنامەیە و وێنە یان ڤیدیۆ نییە بۆیەش هاککەر هەڵەستێ بە ئەرشیڤ کردنی فایلەکەی بۆ ناو فایلێکی Zip بۆ ئەوەی وێبگەڕ نەتوانێ پاشگرەکەی تێک بدا ! بۆیە ئاگاداربە لەوەێ کە لەکوێ و لە کێ وێنە وەردەگری و داونڵۆدی ئەکەی!!!

 

چۆن بە pdf یاخوود فایلی docx ویندۆوسەکەم هاک دەکرێ؟!

لەم ڕێیەوە هاککەر هەڵدەستێ بە دروستکردنی پەیلۆودێک بۆ وەگەڕخەڕی ویندۆوس و کۆدی پەیلۆدەکەی خۆی ئەکاخاتە شوێنی macros ی فایلی pdf ی ویندۆوس و بۆ نێچیرەکەی ئەنێرێ کاتێک نێچیرەکە ئەیکاتەوە ڕاستەۆخۆ دائەخرێتەوە و کۆمپیوتەرەکەی ئەکەوێتە ژێر دەستی هاککەرەکە بەم شێوەیەش لەوانەیە بەکارهێنەر نەزانێ کە فایلەکە بۆ داخراوە وا ئەزانێ کە خەتای کۆمپیوتەرەکەی بووە کاتێ جاری دووەم ئەیکاتەوە و ئەکرێتەوە هەر بۆیەش هەستی پێ ناکا کە هاک کراوە!!

 

بۆیە پێویستە گشت لایەنێک ئاگادار بێ کە لە چ کەسێک و بە چ شێوەیەک فایل ئاڵوگۆڕ ئەکەنەوە ، بیرت نەچێ! (ماتمانە کردن بە خەڵک ، یاریەکی مەترسیدارە!)

 

سەرچاوە: techeye

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

نابێت لەكاتی گەرمادا ئەم شتانە لە ئۆتۆمبێلەكەتدا بەجێ بهێڵیت

خەڵك-
لەكاتی گەرمای هاویندا یەكەم شت كە شۆفێرەكان ئەیكەن لە سەركەوتنی ئۆتۆمبێلەكانیاندا كردنەوەی ساردكەرەوەیە (تبرید)، بەڵام دوای ئەوەی بۆ ماوەی ڕۆژێك ئۆتۆمبێلەكەمان لە بەردەم خۆردا ڕاگرتبوو ڕەنگە بووبێتە هۆی زیان گەیاندن بەسەرجەم ئەو شتانەی كە لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا دامان ناوە.

هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاپۆرتێكدا هۆشداری بە شۆفێران دەدات و ئاماژە بەوەدەكات، هەندێك لەو شتانەی لە ناو ئۆتۆمبێلدا بە جێ ئەهێڵرێت زۆر ئاشكرایە بۆ شۆفێرەكان و ڕەنگە كەمتر ئەو كارە بكەن وەك بەجێهێشتنی منداڵ و ئاژەلە ماڵییەكان چوونكە دەزانن ڕەنگە ئەم كارە بە كارەساتێكی نەخوازراو كۆتایی بێت، ئێمە لە خوارەوە كۆمەڵێك شتی ترتان بۆ باس ئەكەین كە ئەكرێت لەناوبچێت لەناو ئۆتۆمبێلەكانماندا بەهۆی گەرماوە.

لەماوەی چەنێكا ناو ئۆتۆمبێل ئەگاتە پلەیەكی گەرمی بەرز؟

پێویست ناكات كە پلەیەكی گەرمی بەرزی سروشتیمان هەبێت بۆ گەرم بوونی ناو ئۆتۆمبێلەكان، لەكاتێكدا كە هێزی تیشكی خۆر دەچێتە ناو ئۆتۆمبێلەكەوە و دەست دەكات بە گەرم كردنی بەشەكانی ناو ئۆتۆمبێلەكە وەك داشبۆرد و كوشنەكان، كە وایان لێدەكات پلەی گەرمیان بەرز ببێتەوە و ئەو گەرمیەش كە دەری دەدەنەوە بەهۆی داخستنی جامی ئۆتۆمبێلەكانەوە ناتوانێت بچێتە دەرەوە.
ئەگەر لە دەرەوەی ئۆتۆمبێلەكە پلەی گەرمی تەنها ١٦ پلەی سەدی بێت ناو ئۆتۆمبێلەكە پلەی گەرمی دەگاتە ٣٨ پلەی سەدی، ئەمە لەكاتێكدایە كە شارەزایان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەگەر پلەی گەرمی دەرەوەی ئۆتۆمبێل ٣٠ پلەی سەدی بێت ئەوا پلەی گەرمی ناو ئۆتۆمبێل زۆر بە خێرایی دەگاتە ٦٠ پلەی سەدی، زانكۆی ستاندفۆرد بەشی دەرمانسازی توێژینەوەیەكیان لەم بارەیەوە ئەنجامداو بۆیان دەركەوت كە پلەی گەرمی لەماوەی ٣٠ خولەكدا بەتەواوەتی بەرز دەبێتەوە لەكاتی پارك كردنی ئۆتۆمبێلەكان.

١. منداڵ
بەجێهێشتی منداڵ لەگەرمادا لەناو ئۆتۆمبێلدا كارێكی زۆر هەڵەیە و ڕەنگە بە مردنی منداڵەكەت كۆتایی بێت، هەرچەندە ئەم حاڵەتانە كەمتر ڕوو ئەدەن بەڵام زۆر گرنگە باس بكرێت چونكە چەند حاڵەتێكی لەم شێوەیە ڕوویانداوەلە جیهاندا ئێمە تەنها یەك نموونە باس ئەكەین بۆ كورتكردنەوەی بابەتەكە، باوكێك بەناوی ماك كینۆن لە فلۆریدا كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری فۆرد ئێكسپلورەری پێبووە دوای ئەوەی كە ئیجازەی وەرگرتووە لەكارەكەی بۆ ئەوەی منداڵەكەی ببات بۆلای دكتۆر بەڵام دواتر گەڕاوەتەوە بۆ كارەكەی و بیری چووە كە پایتۆنی كچی لەناو كورسییە تایبەتەكەی ناو ئۆتۆمبێلەكەی خەوتووە لە دوای سێ كاتژمێر بیری دەكەوێتەوە و ئەمەش بووە هۆی گیان لەدەستدانی كچە ١٧ مانگەكەی.
ئەگەر ئێوە حاڵەتێكی لەم شێوەیەتان بینی بۆ ڕزگار كردنی گیانی منداڵان ئەتوانن جامێكی ئۆتۆمبێلەكە لە سووچێكیەوە بشكێنن بەشێوەیەكی كە زیان بە منداڵەكە ناگات بۆ ڕزگاركردنی ژیانی یان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هێزە ئەمنییەكانەوە بكەن وەك پۆلیسی هاتووچۆ بە ژمارە ١٨٨ یان پۆلیسی فریاكەوتن ژمارە ١٠٤.

2. ئاژەڵی ماڵی
وەك دەزانن لەم دواییەدا بەخێوكردنی ئاژەڵی ماڵی لە هەرێمی كوردستان ڕووی لەزیادی كردووەو ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی ئاژەڵی ماڵییان هەیە بە دەرەجەی یەكەمیش سەگ، لە ئێستادا زۆربەی خەڵكی ئەوە دەزانن كە ئەگەر سەگ لەناو ئۆتۆمبێل بەجێبهێڵدرێت لە كەشی گەرمدا ئەوا كۆتایی بە ژیانی سەگەكە دێت، چونكە تەنها لەماوەی ٢٠ خولەكدا پلەی گەرمی لەشی سەگ لە ئۆتۆمبێلێكی گەرمدا دەگاتە ٤١ پلەی سەدی كە ئەمەش هۆكارە بۆ مردنی سەگەكە.
توێژەرەوان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەگەر پلەی گەرمی دەرەوە تەنها ٢٢ پلەی سەدی بێت ئەوا پلەی گەرمی ناو ئۆتۆمبێل دەگاتە ٤٧ پلەی سەدی ئەمەش تەنها لەماوەی یەك كاتژمێردا، ڕێكخراوەكانی سەلامەتی ئاماژە بەوە دەكەن كە تەنانەت ئەگەر جامی ئۆتۆمبێلەكان كراوە بێت یان لەبەر سێبەریش پارك كرابێت هێشتا مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەرژیانی سەگەكان و دەبێتە هۆی لەناوچوونیان.
ئەگەر حاڵەتێكی لەم شێوەیەتان بینی ڕاستەوخۆ هەڵوێست وەربگرن بە شكاندنی جامی ئۆتۆمبێلەكە لە سووچێكەوە یان پەیوەندی بە هێزە ئەمنییەكانەوە بكەن وەك پۆلیسی هاتووچۆ بە ژمارە ١٨٨ یان پۆلیسی فریاكەوتن ژمارە ١٠٤.

3. بتڵی ئاو
بەجێهێشتنی بتڵی ئاو لە ناو ئۆتۆمبێلدا لەكاتی بوونی هەتاو و گەرمیدا دەبێتە هۆی لەناو بردنی پێكهاتە بەسوودەكانی ئاو و دواتر شیاوی خواردنەوەی نامێنێت، هەروەها مەترسییەكی زۆر گەورەی هەیە كە ڕەنگە ببێتە هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەكەت ئەمەش دوای ئەوەی خۆرەكە لە بتڵی ئاوەكە دەدات بە تێپەڕبوونی تیشكەكە هەمان كاری زەڕەبین دەكات، تەماشای ئەم ڤیدیۆیە بكەن بزانن چۆن ئەم حاڵەتە ڕوو ئەدات.

4. مۆبایل یان هەر ئامێرێكی تر كە پاتری هەبێت
ئەگەر مۆبایلەكەت یان هەر جیهازێكی تر لە ناو ئۆتۆمبێلەكەت و لەبەردەم خۆر ڕاگرت ئەوا دڵنیابە كە ناتوانیت بەكاری بهێنیتەوە وەك جاران و دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە ئامێرەكە، وە ڕەنگە لە حاڵەتی تردا بەهۆی زۆر بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییەكەی حاڵەتی نەخوازراو و گڕگرتن دروست ببێت، لەبەر ئەوە باشترین چارەسەر ئەوەیە كە لەم كارە بەدووربیت.

5. معطر
بۆنخۆشكەرەكان سەرەڕای ئەوەی سوودیان هەیە كە بۆنی ناو ئۆتۆمبێلەكەت خۆش دەكەن یان خۆت بەكاری بهێنیت، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا مەترسییەكانی زۆر زیاترن ئەگەر لە ئۆتۆمبێلدا بەجێ بهێڵدرێن لە كەشێكی گەرمدا چوونكە دوای بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ناو ئۆتۆمبێل بۆ ٤٨ پلەی سەدی زەختی ناو بوتڵەكە زیاد دەكات و دەتەقێتەوە كەئەمەش زیانی زۆر گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

6. حەب و دەرمان
هەندێك لە دەرمانەكان وەك و ئەنتی بایۆتیكەكان پێویستە لە فرێزەردا هەلبگیرێن هەروەها زۆربەی دەرمانەكانی تر وەك نۆرفین و كالپۆل كە بۆ چارەسەری منداڵان بەكار دەهێنرێن نابێت پلەی گەرمیان بگاتە ٢٥ ئەمە بە قسەی ئەو كەسانەی كە دەرمانەكە دروست دەكەن، لەبەر ئەوە هیچ كاتێك دەرمان لەناو ئۆتۆمبێلدا بەجێ مەهێڵە بۆئەوەی لەباتی سوود زیانت پێ نەگەیەنێت.

7. چەرخ
شتێكی تر لەوانەی كەلەناو ئۆتۆمبێلدا دەتەقێتەوە چەرخە لەكاتی گەرمادا، لەبەرئەوە هەرگیز چەرخ لەناو ئۆتۆمبێلەكەتدا بەجێ مەهێڵە.

* هەندێ شتی هەیە كە لەژیانی ڕۆژانەدا بەكاری دەهێنین، باشتر وایە لەكاتی گەرمادا لەناو ئۆتۆمبێلەكەمادا بەجێی نەهێڵین وەك (كرێمی دژە خۆر، ماددە كحولییەكان، عەینەك و سوراو و نەستەلە و زۆر شتی تریش) كە ئەمانە هەموویان مەترسییان لەسەرە ئەگەر لەناو ئۆتۆمبێلەكان بەجێ بهێڵدرێن لەكاتی گەرمادا.

چەند ڕێنماییەكی تر هەیە كە بۆ سەلامەتی بەڕێزتان ئەتوانن جێبەجێی بكەن.

* پێویستە هەموو ئۆتۆمبێلێك ئاگر كوژێنەوەی تیادا بێت.
* پێویستە ڕێژەی بانزینی ناو تانكی بەنزینەكەت لە چارەك كەمتر نەبێت.
* لە هەر حاڵەتێكی ئاگركەوتنەوە پەیوەندی بكەن بە ژمارە ١١٥ پۆلیسی بەرگری شارستانی.

بۆبەرچاو ڕوونی بەڕێزتان ئەم ژمارە تەلەفوونانەتان لەبیربێت:
١٨٨ پۆلیسی هاتووچۆ
١٠٤ پۆلیسی فریاكەوتن
١٠٥ بەشی نەهێشتنی تاوان
١٢٢ ئامبوڵانسی تیمەكانی تەندروستی
١١٥ پۆلیسی بەرگری شارستانی “حریق”
١٠٦ ئاسایش
١٩٩ بەشی توندوتیژی ئافرەتان
١٠٠ JCC سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

یەکێک لەهۆکارەکانی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکانی کوردستان

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه‌ی شۆفێران له‌كاتی تێكردنی به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كانیان ئه‌نجامیده‌ده‌ن، پڕكردنی تانكییه‌كه‌یه‌ به‌ته‌واوه‌تی ته‌نانه‌ت پاش هه‌ستانه‌وه‌ی ده‌سكی به‌نزینه‌كه‌ش.

به‌نزین شله‌یه‌كی تایبه‌تییه‌و زوو ده‌بێت به‌هه‌ڵم، به‌تایبه‌تی له‌كه‌شی گه‌رمدا، كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێلیش سیستمێكی تایبه‌تیان له‌تانكی به‌نزینه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كانی خۆیان جێگیركردووه‌، كه‌ ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی پێویسته‌ به‌شێك له‌تانكییه‌كه‌ بۆ هه‌ڵمی به‌نزینه‌كه‌ بهێڵیته‌وه‌.


ئه‌و سیستمه‌ به‌ناوی (EVAP) ناوده‌برێت، كۆمپانیاكان به‌ هه‌ژماركردنی قه‌باره‌ی ته‌نكیی به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كان به‌شێك له‌ته‌نكییه‌كه‌ ده‌هێڵنه‌وه‌، تا ئه‌و به‌نزینه‌ی بوه‌ به‌هه‌ڵم به‌زایه‌ نه‌چێت‌و سودی لێ ببینرێت.


به‌پێچه‌وانه‌وه‌ تێكردنی به‌نزین پاش چه‌ند جارێك له‌هه‌ستانه‌وه‌ی ده‌سكی به‌نزینه‌كه‌، زیان به‌سیستمی (EVAP) ده‌گه‌یه‌نێت‌و بۆ ماوه‌یه‌كیش (تا ئه‌و كاته‌ی به‌شی سیستمه‌كه‌ له‌تانكییه‌كه‌ خاڵی ده‌بێته‌وه‌) مه‌ترسییه‌كانی ته‌قینی تانكییه‌كه‌و سوتانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه‌.


هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ڕۆژانه‌ ئۆتۆمبێل له‌هه‌رێمی كوردستان گڕ ده‌گرن‌و به‌دڵنیاییشه‌وه‌، به‌شێك له‌هۆكاری گڕگرتنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی باسمان كرد.

 

سەرچاوە: Traffic Fm Sulaimaniyah

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان