ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

لیڤەرپوڵ لە قۆناغی نیوەی جامی جیهانیی یانەکان ڕووبەڕوی مۆنتێری دەبێتەوە

خەڵک سپۆرت

دوو ڕووبەروبونەوەی یەکلاکەرەوەی قۆناغی دووەمی مۆندیالی یانەکان ئەنجامدران و جەمسەرەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی مۆندیالی یانەکان ئاشکرابوون.

لەڕووبەروبونەوەیەکدا یانەی هیلالی سعودی پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیایە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە یانەی تەرەجی تونسی پاڵەوانی ئەفریقای بردەوە، یانەی مۆنتێری مەکسیکی پاڵەوانی کۆنکاکافیش بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو سەرکەوتنی بەسەر یانەی سەددی قەتەری خاوەن یاریگا و هاندەردا تۆمارکرد.

یارییەکان بۆ یانەکانی لیڤەرپوڵ و فلامینگۆ گرنگ بوون، بەوپێیەی تیایدا دەردەکەوێت دوو یانەی ناوبراو ڕووبەڕوی کام ڕکابەر دەبنەوە.

پلەی پێنجەم و شەشەم

ڕێکەوتی (١٧/١٢) سێ شەممەی داهاتوو یانەی تەرەجی تونسی لە یاریی دیاریکردنی پلەی پێنجەم و شەشەمدا ڕووبەروی یانەی سەددی قەتەری دەبێتەوە.

نیوەی کۆتایی

لە ڕێکەوتی (١٧/١٢) یارییەکی گرنگی تر لەمیانی ململانێکانی قۆناغی نیوەی کۆتاییدا ئەنجام دەدرێت، کاتژمێر (٨:٣٠) یانەی هیلالی سعودی ڕووبەڕوی یانەی فلامینگۆی بەرازیلی پاڵەوانی کیشوەری ئەمریکای باشور دەبێتەوە.

ڕۆژی چوارشەممەش کە ڕێکەوتی (١٨/١٢) دەکات، بۆ یەکەم جار یانەی لیڤەرپوڵ دێتە قەتەر و کاتژمێر (٨:٣٠) لەچوارچێوەی کێبڕکێکانی قۆناغی نیوەی کۆتاییدا یارییەکی بەهێز بەرامبەر یانەی مۆنتێری مەکسیکی ئەنجام دەدات.

یاریی کۆتایی

براوەی ڕووبەڕوبونەوەی (هیلال و فلامینگۆ) و (مۆنتێری و لیڤەرپوڵ) لە ڕێکەوتی ٢١/١٢ لە “ستاد خەلیفە” لە دەوحەی پایتەختی قەتەر یاریی کۆتایی ئەنجام دەدەن.

جیهانی

ڕیاڵ مەدرید لە سڤیلیەی بردەوە و گەڕایەوە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی ئیسپانیا  

خەڵک سپۆرت

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ڕووبەڕوبونەوەی لوتکەی هەفتەی (٢٠)ی خولی ئیسپانیا میوانداری یانەی سڤیلیە کرد و بە ئەنجامی (٢ – ١) بردنەوەیان بەدەستهێنا.

یاریزانانی سڤیلیە بە ورەیەکی بەرز و دەرونێکی پۆڵایینەوە ڕووبەڕوی ڕیاڵ مەدریدی خاوەن یاریگا بوونەوە، توانیان لەتایمی یەکەمدا باشتر دەربکەون و چەندین هەلی مەترسیدار بۆسەر گۆڵەکەی تیبۆ کۆرتوا دروست بکەن.

یاریزانانی ڕیاڵ لەدوای بەدەستهێنانی جامی سوپەری ئیسپانیا لەڕووی هونەرییەوە باش دەرنەکەوتن، جگە لە دروستکردنی چەند هەلێکی دیاریکراو ئەو تایمەیان بە بێ گۆڵ کۆتایی پێهێنا.

لەتایمی دووەمدا و لە خولەکی ٥٧ کاسیمێرۆ گۆڵی یەکەمی بۆ ڕیاڵ تۆمار کرد، لەدوای ئەم گۆڵە یاریزانانی یانەی میوان فشاریان خستەسەر گۆڵی کۆرتوا و لە خولەکی ٦٤ لوک دی یۆنگی هێرشبەری هۆڵەندی ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە (١ – ١).

لەدوای ئەم گۆڵە ئەستێرەکانی ڕیاڵ هەستیان بە مەترسی کرد و یارییە ڕوخسارێکی تریان نیشانی سڤیلیەی ڕکابەریان دا و لە خولەکی ٦٩ کاسیمێرۆ گۆڵی دووەم و یەکلاکەرەوەی ئەنجامەکەی تۆمار کرد، یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتایی هات (٢ – ١).

بەبردنەوە لە سڤیلیە، ڕیاڵمەدرید ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە(٤٣) و بەشێوەیەکی کاتیی لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگایان گرتەوە، یانەی سڤیلیەش لە پلەی چوارەمدا بە ٣٥ خاڵەوە وەک خۆیان لەهەمان ئاستدا مانەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

سیتین ڕۆتینی مەشقەکانی بارسای گۆڕیوە و سێ چارەسەری سەردەمی گواردیۆلای خستۆتە بەردەم بارتومیۆ

خەڵک سپۆرت

کیکی سیتینی ڕاهێنەری نوێی یانەی بەرشلۆنە، هەنگاوەکانی بونیادنانەوەی پێکهاتەی سەرەکی یانەکەیی دەستپێکردووە و گۆڕانکاری لە ڕۆتینی مەشقەکانیشدا کردووە.

کیکی سیتین بەفەرمی جێگەی ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی گرتەوە، ڕاهێنەری نوێ ناچارە لەماوەیەکی کورتدا تەواوی کێشە کەڵەکەبووەکان چارەسەر بکات کە یەکەمینیان کێشەی بەرگری باڵی ڕاستی پێکهاتەکەیەتی، بۆ ئەم مەبەستەش داوای گەڕاندنەوەی ئیمێرسۆن ئاباریسیدۆی بەرگریکاری لاوی کردووە کە بەشێوەی خواستن لە یانەی ڕیاڵ بیتیس یاریی دەکات.

یەکێکی تر لە بڕیارەکانی بریتی بووە لە گۆڕینی ڕۆتینی مەشقە ئامادەکارییەکان و بڕیاریداوە لە ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو یەکەی مەشق و ڕاهێنانی بەیانیان ئەنجام بدات، ئەوەش یەکەمین جارە لەدوای سەردەمی لویس ئینریکی ڕاهێنەرێک لەهەمان ڕۆژی ڕووبەڕوبونەوەکاندا یەکەی ڕاهێنانی ئامادەکاری ڕێکدەخات، کە زیاتر بۆ ئاشنابوونەوە بە بارودۆخی جەستەیی یاریزانان و ئەوانەی لەو ڕۆژەدا باشتر لە یاریزانەکانی تر ئامادەن بۆ یاریکردن.

ڕۆژنامەی “ئاس” ئاشکرای کردووە، گەورەترین کێشەی کیکی پڕکردنەوەی کەلێنی لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرۆگواییە کە ماوەی چوار مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت، بۆ ئەم مەبەستەش سێ پێشنیاری بۆ ئیدارەی یانە کەتەلۆنیەکە کردووە:

یەکەم: کڕینی هێرشبەرێک لە نمونەی لاوتارۆ مارتینێز، بەڵام ئەم گواستنەوەیە لەئێستادا قورسە.

دووەم: یاریکردن بە ئەنتوان گریزمان وەک هێرشبەری ژمارە نۆ و بەکارخستنی مێسی و ئانسو فاتی، یاخود یاریزانێکی تر لە باڵەکانی هێرشبردن.

سێیەم: بەکارخستنی ئانسو فاتی لە پێگەی هێرشبەری سەرەڕم و بەخشینی سەربەستی بە مێسی و گریزمان لە باڵەکانی هێرشبەرییەوە.

ڕۆژنامەکە جەخت دەکاتەوە، پێشنیارەکانی سیتین هەمان شێوازی ئەو پێشنیارانەیە کە لەپێشوودا گواردیۆلا بۆ ئیدارەی هەمان یانەی کردووە لەحاڵی پێکانی هێرشبەرەکانیدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

“گەوهەرەکەی ئەڵمانیا” پەیامێک ئاڕاستەی یانە گەورەکانی ئینگلتەرا دەکات

خەڵک سپۆرت

تیمۆ ڤێرنەر هێرشبەری ناوداری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی لایپزیگی ئەڵمانی لەلایەن یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپاوە چاودێری دەکرێت، یاریزانەکەش لەلایەن خۆیەوە دەرگا بەڕووی یانە داواکارەکانیدا دەکاتەوە.

ڤێرنەر لەچەند وەرزی ڕابردوو و ئەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی بەدرێسی یانەی لایپزیگی ئەڵمانیەوە پێشکەش کردووە، شارەزایانی تۆپی پێی ئەڵمانیا پێیان وایە لەگەڵ بەدەستهێنانی ئەزموندا هاوشێوەی میرۆسلاڤ کلۆزە دەبێتە گۆڵکاری سەرەکی وڵاتەکە و یانەکانی بەرەو سەرکەوتنی گەورە دەبات، لەبەرئەوەیە چەندین یانەی گەورە داواکاری تواناکانی بوون، بەڵام ناوبراو بەردەوامبوونی لە ئەڵمانیا دووپاتکردۆتەوە.

ڤێرنەر لەچاوپێکەوتنێکدا بە “تی زێد”ی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە :” خولی ئینگلیزی بە دڵنیاییەوە یەکێکە لە خولە گەورە و سەرنجڕاکێشەکان، حەزم بە سەیرکردنی ڕووبەڕوبونەوەکانی ئەو خولەیە و پێموابێت ڕۆژێک لەڕۆژان پەیوەندیان پێوە دەکەم”.

ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا بەهۆی ئەم لێدوانەوە جەخت دەکەنەوە، کە گەوهەرەکەی ئەڵمانیا گڵۆپی سەوزی بۆ یانە زەبەلاحەکانی پریمەرلیگ داگیرساندووە و ئامادەیی نیشان دەدات لە وەرزەکانی داهاتووەوە پەیوەندیان پێوە بکات.

ڤێرنەر لەپێشوودا داواکراوی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و یوڤانتۆس و پاریس سانت جێرمان بووە، پێدەچێت لە هاوینی ٢٠٢٠ یانە ئینگلیزیەکان لەنمونەی لیڤەرپوڵ و سیتی و یونایتد و چێڵسی بێنە نێو هەمان هاوکێشەوە و ململانێیەکی قورس بۆ ئیمزاکردنی بۆندەکەی بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان