ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لە ساڵی نوێ‌ مووچەی فەرمانبەران چۆن دابەش دەكرێت؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی سیاسی ئاشكرای دەكات، كە لەم مانگەدا بودجە لە پەڕلەمان پەسەند ناكرێت بەهۆی بوونی ناكۆكی لە سەر هەندێك لەماددەكانی و هاوكات شێوازی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانیش ئاشكرادەبێت.

میدیا عیراقییەكان لەزاری سەرچاوەیەكی سیاسییەوە بڵاویانكردەوە، كە ناكۆكی لەسەر چەند ماددەیەكی بودجە هەیە و چەند زیادكردن و كەمكردن و هەموارێك لە چەند ماددەیەك دەكرێت و چەند بڕگەیەكیش هەڵدەوەشێنرێتەوە بەهۆی چاكسازییەكان و ئەو یاسای خانەنشینیەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەسەند كرا.

ڕاشیگەیاندووە، دەیان هەزار پلەی وەزیفی بۆ دامەزراندن زیاد دەكرێت، بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە ئەم مانگە بودجە پەسەند نەكرێت.

وەك سەرچاوەكە وتویەتی، “بژاردەی دووەم ئەوەیە، كە بودجەیەكی فریاكەوتن لەڕێگەی قەرز كردن لە بانكی ناوەندی ئامادە بكرێت بۆ خەرج كردنی مووچەی پلە وەزیفییەكان و چەند لایەنێكی تری گرنگی ژیانی هاووڵاتیان”.

لای خۆشیەوە، ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بۆ كوردستان24 ڕایگەیاندووە، بەهۆی دۆخی ئاڵۆزی عیراق كۆبوونەوەی پەڕلەمان بۆ تاوتوێكردنی بودجەی 2020 دوادەكەوێت.

وتیشی، “بەپێی یاسای كارگێڕی دارایی، لەسەرەتای ساڵەوە، حكومەتی كاربەڕیكەر دەتوانێت مانگانە یەك لەسەر دوازدەی بودجە خەرج بكات، تاوەكو پڕۆژە بودجە پەسەند دەكرێت”.

جەختیشی كردۆتەوە، بەغدا پابەندە مانگانە 435 ملیار دینار مووچە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابین بكات هەروەك چۆن لە یاسای بودجەی 2019 دەنگی لەسەر دراوە.

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەكان

خەڵك – بەشی هەواڵ
نرخی زێڕ و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە بەم شێوەیەیە كە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە:

زێڕ:
Oz: 2035$
24K: 405,000
21K: 354,000
18K: 303,000
Lira 22K= 431$

دراوەكان:
100$= 123.750
100€= 145,000
100£= 159,000
100$= 723 لیرەی تورکی
100$= 2,180,000 تمەن (نەقدی)
100$= 2,300,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە جێگیری ماوەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە، 9ی‌ ئابی 2020 بە جێگیری ماوەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 66 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 41 دۆلارو 56 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بێگەرد تاڵەبانی: چەندین بەرهەمی هاوردەمان قەدەغەكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگن بۆپاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لەپێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان چەندین بەرهەمی هاوردەمان قەدەغەكرد و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگن بۆپاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان.

بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە: لەماوەی ڕابردوو زانیاریمان دەستكەوت كە لە چەند دەروازەیەك بەرهەمی قەدەغەكراو هاوردە دەكەن، ئەمەش كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بەرهەمی جوتیارانمان دەبێت، بۆیە نووسرامان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كرد بۆ ئەوەی هەماهەنگی پێویستمان لەگەڵ بكەن و ڕێگربن لە هاوردەكردنی بەرهەمی قەدەغەكراو.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەوەشی خستەڕوو: بە سوپاسەوە لە ئێستادا ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگی پێویستمان لەگەڵ دەكەن بۆ ڕێگری لەو بەرهەمانەی قەدەغەمان كردوون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان