ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بارزانی هەڵوێستی لەسەر پڕۆژەی چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ بەرپرسی دەستەی ڕێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی پارتی و هەر سێ سكرتاریەتی ئافرەتان و قوتابیان و لاوان كۆدەبێتەوە و هەڵوێستی خۆی دەربارەی پڕۆژە چاكسازیەكەی حكومەتی هەرێم لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی ڕادەگەیەنێت.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (مەسعود بارزانی) ئەمڕۆ شەممە 14ـی 12ـی 2019 لە سەڵاحەددین بارزانی لەگەڵ بەرپرسی دەستەی ڕێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەر سێ سكرتاریەتی ئافرەتان و قوتابیان و لاوان كۆبووەوە.

بارزانی ڕۆشنایی خستۆتە سەر بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكان لە سەر ئاستی عیراق و ناوچەكە و هەروەها ئاماژەی بە تەحەدییاتی بەردەم گەلی كوردستان و چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەیانی دا و هێمایشی بە ڕۆڵی كاریگەر و یەكلاكەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان دا لە پاراستن و بەرگریكردن لە كوردستان و وتی، “لە هەڵبژاردنەكانی پێشوودا خەڵكی كوردستان پاداشی هەڵوێستەكانی پارتیان دایەوە”.

بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ پڕۆژە و بەرنامەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بابەتی چاكسازی لە بوارە جیاجیاكان و هەروەها ڕێكخستنەوە و باشتركردنی دۆخی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەربڕی و بە هەنگاوێكی گرنگی بۆ پێشكەوتنی هەرێمی كوردستانی لە قەڵەم دا.

بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە گرنگی و بایەخی ڕێكخراوەكانی ئافرەتان و قوتابیان و لاوان، جەختی پێشەنگبوونی ڕۆڵی ئافرەتان و قوتابیان و لاوان لە هەموو گۆڕانكاری و پێشڤەچوونێك كردەوە و پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ داوكاری لاو و قوتابی و ئافرەتان ڕاگەیاند و داواشی كرد، كە ئەو سێ ڕێكخراوە گرنگە بۆ ئەو پڕەنسیپانە بگەڕێنەوە، كە لە پێناویاندا دامەزراون.

کوردستان

هەولێر.. سێ هەزار ماتۆڕسکیل دەستیبەسەردا گیراوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەماوەى مانگێکدا لەپارێزگای هەولێر دەستبەسەر سێ هەزار ماتۆڕسکیلدا گیراوە.

 

عه‌میدى مافپه‌روه‌ر دیدار عومه‌ر بەڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگەیاند، ماتۆڕسكیله‌كان كێشه‌یه‌كى زۆریان بۆ ڕێڕه‌وى هاتوچۆ دروستكردبوو، چه‌ند جارێك پێش ئێستا ئاگادارمانكردنه‌وه.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ماوه‌ى مانگێكه‌ ده‌ستمان پێكردووه‌، نزیكه‌ى سێ هەزار ماتۆڕسكیلمان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتووه‌.

 

باسی لەئەوەشکرد، به‌هیچ جۆرێك ئەو ماتۆڕسکیلانە نادرێته‌وه‌ خاوه‌نەکانیان، كه‌ هۆكاره‌كه‌ى نه‌بوونى (ئه‌وه‌لیات و مۆڵه‌تى یاسایی) بێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەك مەتر زەوی بە هەزار دینار فرۆشراوە
نهێنی سووتاندنی سنەوبەرەكانی سلێمانی ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نهێنی سووتاندنی سنەوبەرەكانی سلێمانی ئاشكرا دەكات.
ڕێبوار ئەحمەد سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاند، ئەو ١٣٢ دۆنم زەویەی دارسنەوبەرەكانیان لەبەردەمیدا سوتاندووە دراوە بە دوو كۆمپانیا بەناوەكانی (وێستكار، كوردستان مۆتۆر) بەیاسای وەبەرهێنان مەتری دراوە بەهەزار دینار و دۆنمی بە دوو ملیۆن و نیو دینار.
ئاشكراشیكرد، بەهای زەوییەكان پێنج ملیۆن دۆلارە، ئەم دوو كۆمپانیایە پەنجا پێشانگای ئۆتۆمبێلی تێدا دروست دەكەن هەر پێشەنگایەك دەفرۆشرێت بە یەك ملیۆن دۆلار.

وتیشی” لەو شوێنە چەند پڕۆژەیەك دەكرێن كە یەكێكیان لەسەر ڕووبەری (132) دۆنم زەوییە و ئەوەی دیكە لەسەر ڕووبەری (50) دۆنم زەوی، پڕۆژەكانیش بریتین لەكۆگای هەمەجۆر و گەراج”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“ئامادەنەبووین واژۆکانمان لەپەرلەمان بکشێنینەوە، بۆیە پۆستەکانیان لەدهۆک لێ وەرگرتینەوە”

خەڵک – بەشی هەواڵ

ئەندامێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەکگرتوو بەرەی خەڵکی هەڵبژاردەوەو سەرجەم پۆستە خۆجێییەکانی بادینانی تەسلیم کردەوە، چونکە ئامادەنەبوو واژۆی پەرلەمانتارەکانی لە بانگهێشتی سەرۆکی حکومەت بۆ بەردەم پەرلەمان بکێشێتەوە.

 

عوسمان کاروانی ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەپەیامێکدا ڕایگەیاند، یەکگرتوو، کە خۆی ڕاگەیاند بەردەوام لەخزمەتی خەڵك و لەبەرەی خەڵکدابوو؛ کە چووە مەجلسی حوکم بوو بەپارێزەری داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان، کە چووە لیژنەی نوسینەوەی دەستور داخوازییەکانی خەڵکی کوردستانی چەسپاند، کە چووە پەرلەمان و حکومەت پلان و پڕۆژەکانی لەپێناو ژیانێکی شایستەتردا بوو بۆ خەڵك.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، لەدوایەمین هەڵوێستیدا وەك پیشەی هەمیشەیی جارێکی تر بەرەی خەڵکی هەڵبژاردەوەو سەرجەم پۆستە خۆجێییەکانی بادینانی تەسلیم کردەوە، چونکە ئامادەنەبوو واژۆی پەرلەمانتارەکانی لە بانگهێشتی سەرۆکی حکومەت بۆ بەردەم پەرلەمان بکێشێتەوە، تا لێپرسنەوەیان لێ بکرێت لەدواکەوتنی موچە وبڕینی موچەی فەرمانبەران.

 

وتیشی: کوان ئەوانەی کە جۆرەها مزایەدەیان دەکرد، بۆ ئامادەنین واژۆی یەك پەرلەمانتاریان بخەنە سەر ئەو (22‌) واژۆیەی کە هەیە، تا لێپرسینەوە لەسەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی بکرێت، کە ئەم سیانە هۆکاری سەرەکی نەدانی موچە و بڕینی موچەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان