ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كەسوكاری شەهیدانی جینۆسایدی هەڵەبجە لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە ئاگاداردەكرێنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە كەسوكاری شەهیدان لە بارەی دابەشكردنی مووچەوە ئاگادار دەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە ئاگاداری كەسوكاری شەھیدانی جینۆساید دەكات، ڕۆژی یەك شەممە مووچەی شەھیدانی جینۆساید لە بانكی ھەڵەبجە دابەشدەكرێت، نەك لە بانكی خانەنشینی.

بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشداوە، كەسوكاری شەهیدانی جینۆسایدی هەڵەبجە بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان سەردانی بانكی ھەڵەبجە بكەن.

کوردستان

تەندروستی هۆكاری بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە گەنجان و لاوان هەر وەكو هەموو كەسێكی دیكە تووشی كۆرۆنا دەبن و دەشڵێت: “دەبێت زیاتر پابەندی ڕێنماییەكان بن، چونكە هۆكاری سەرەكی گواستنەوەی ڤایرۆسەكەن”.

دكتۆر خاڵس ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی لە پەیامێكیدا بۆ گەنجان و لاوان دەڵێت: “پابەندی ڕێنماییەكان بن و خۆتان بپارێزن، چونكە ئێوەش تووشی كۆرۆنا دەبن. ئاگاداربن ڤایرۆسەكە لەگەڵ خۆتان بڵاومەكەنەوە، بۆ كۆتاییهێنان بە كۆرۆنا، پێوستە ئێوە زیاتر لە هەمووان پابەندی ڕێنماییەكان بن”.

ڕاشیگەیاندووە، ئێوە هۆكاری سەرەكی گواستنەوەی نەخۆشییەكەن لەناو كۆمەڵگادا، چونكە زۆربەتان خۆتان ناپارێزن و بەردەوامن لە جووڵە و گەڕان، لەگەڵ خۆتاندا ڤایرۆسەكەش بڵاودەكەنەوە، بەبێ ئەوەی هەستی پێبكەن.

دەشڵێت: “بەداخەوە هەندێكیشتان دەزانن نەخۆشن، بەڵام گوێی پێنادەن و خۆتان جیاناكەنەوە، دەبنە هۆی نەخۆش خستن و مردنی چەندین كەسی دیكە، چونكە زۆربەی كەسە بەتەمەن و نەخۆشەكان، لە ڕێگای گەنجەكانەوە تووشی كۆرۆنا دەبن”.

دكتۆر خاڵس تكا دەكات؛ “كاتێك دەردەچن بۆ لای هاوڕێكانتان و شوێنە گشتییەكان؛ ماسك ببەستن، دووربن لە كەسانی دیكە، زوو زوو دەستتان بشۆن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شۆفێرێك لە منداڵێك دەدات و لەپاش هەڵگرتنەوەی لە شوێنێكی تر فڕێى دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە رووداوێك لە شاری هەولێر، شۆفێرێك لە منداڵێك دەدات و دوای ئەوەی هەڵگرتنەوەی كە گوایە دەیباتە نەخۆشخانە، لە شوێنێكی تر منداڵەكە فڕێدەدات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە بڵاوكرایەوە”بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات – بنكەی پۆلیسی باداوە، دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ا.ن.خ) و (ع.م.ا) و دانیشتووی گەڕەكی باداوە، بە تۆمەتی لێدان لە منداڵێك بە ئۆتۆمبێل بە ناوی (دواڕۆژ كارزان خەسرەو) تەمەن شەش ساڵ، دەستگیر كرد”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە”ئەو منداڵە بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئۆباما) لێی درابوو، دواتر گوایە منداڵەكە دەبەنە نەخۆشخانە، بەڵام لە شوێنێكی نزیك لە رووداوەكە فڕێیان دابوو، تۆمەتباران دانیاننا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە بەپێی ماددە (23ـی هاتووچۆ) بەندكران و رووبەڕووی یاسا كرانەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی دهۆك: تووشبوویەكی كۆرۆنا تەمەنی تەنها 17 ڕۆژە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، بچوكترین تووشبووی كۆرۆنا تەمەن 17 ڕۆژە، دوو تووشبووی ڤایرۆسەكەش كە نەخۆشی شێرپەنجەیان هەبوو چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بچووكترین تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگای دهۆك تەمەنی 17 ڕۆژە، گەورەترینیشیان تەمەنی 83 ساڵە و هەردووكیشیان چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.

ئاشكراشیكرد، زۆرترین مانەوەی تووشبووی كۆرۆنا لەنێوان 7-23 ڕۆژدا بووە، هەشت ژنی دوو گیانیش تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون، لەئێستاشدا شەش كەسیان نەخۆشخانەیان جێهێشتوە و چاكبوونەتەوە.

جەختی لەوەش كردەوە، دوو تووشبووی كۆرۆنا كە نەخۆشی شێرپەنجەیان هەبووە چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان