ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

(سی پی جەی) دڵەڕاوكێی تووشی ڕۆژنامەوانان كردووە

لوقمان غەفوور

ڕێژەی دەستگیركردنی ڕۆژنامەوانان بەهۆی (هەواڵی ساختەوە- فەیك نیوز) لەسەرەتاسەری جیهان و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و ئەفریقا، ڕووی لەزیادبوون كردووە.

كۆمیتەی پارێزگاری لە ڕۆژنامەوانان (CPJ) بڵاویكردەوە، ساڵی 2019، زیاتر لە 45 ڕۆژنامەوان لە جیهاندا بەهۆی هەواڵی فەیكەوە دەستگیركراون.

لەكاتێكدا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا زۆرترین هەواڵی فەیك بڵاودەكرێتەوە، بەڵام ڕۆژنامەوانێكی لەسەر دەستگیرنەكراوە، بەڵام وڵاتانی وەك میسر و توركیا لە لوتكەی ئەو وڵاتانەن كە زۆرترین ڕۆژنامەوانیان دەستگیركردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی (CPJ) كە بارەگاكەی لە نیویۆركە، كۆمیتەكە نائارامە بەو دەستگیركردنانە و پێوایە لەو ڕووەوە، میسر و توركیا لە سۆماڵ و كامیرۆن خراپترە بۆ دۆخی ڕۆژنامەوانی.

لە ژێر دەسەڵاتی ژەنەرال عەبدولفتاح ئەلسیسی، ئەتكردنی ڕۆژنامەوانان بەردەوامە و 2019 تەنیا لەسەر هەواڵی فەیك، 21 ڕۆژنامەوان زیندانی كراون. پارێزەرانی مافی ڕۆژنامەوانی پێیانوایە كە هۆكاری سەرەكی ئەوەبووە كە ئەو هەواڵانەی بڵاوبوونەتەوە، سیسی پێی سەرسام نەبووە.

توركیا لە ژێر دەسەڵاتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژبەڕۆژ ڕۆژێكی تاریك لە ڕۆژنامەوانی بەسەردەبات، بەهۆی فەیك نیوز-ەوە 6 ڕۆژنامەوان خراونەتە زیندانەوە لە2019دا، لەكاتێكدا 2012 ئەم ژمارەیە سفر بووە.

سۆماڵ و كامیرۆن بە پلەی سێیەم دێت، كە هەردوو وڵات 5 ڕۆژنامەوان لە زینداندان بەهۆی ئەم كەیسەوە. ڕواندا و ئێران بە پلەی چوارەم دێن كە لەهەردوو وڵات یەكی 3 ڕۆژنامەوان. ئەسیوبیا پلەی پێنجەمی گرتووە، 2 ڕۆژنامەوان لەسەر ئەم كەیسە خراونەتە زیندانەوە. هەرچی سوریا و چین و نایجیریا و عیراقە لە پلەی شەشەمدان و ڕۆژنامەوانێك لەسەر ئەم كەیسە لە 2019دا خراوەتە زیندانەوە.

زە واشنتۆن پۆست پشتبەستن بە زانیارییەكانی (CPJ) نووسیوسەتی: “لە ساڵی 2012 تەنیا یەك ڕۆژنامەوان لە جیهاندا بە تۆمەتی فەیك نیوز خراوەتە زیندانەوە، 2014 ئەم ژمارەیە بووە بە 14 و بەشێوەیەكی دراماتیكی لە 2016 بووە بە 16، بەڵام لە 2019 ئەم ژمارەیە بەهۆی وڵاتانی وەك میسر و توركیا و سۆماڵ و كامیرۆن-ەوە بووە بە 49 ڕۆژنامەوان”.

ڕۆژنامەی هێل لە ژمارەی ئەمڕۆ 13ی دیسێمبەر لە ڕاپۆرتێكدا كە باسی پێشێلكارییەكانی ڕۆژنامەوانانی لە جیهاندا لەخۆگرتووە نووسیویەتی:”ئەگەر مامەڵەی ئازادی ڕۆژنامەوانی بە فەیك نیوز بكەین، دەبێت بە سەدان ڕۆژنامەوان لە ئەمریكا ساڵانە دەستگیربكرێت. دەبێت ئاستی تێگەیشتن و بیركردنەوە بۆ خوێنەران بهێڵینەوە تا چەند باوەڕیان بە هەواڵی ڕاست و دروست هەیە”.

واشنتۆن پۆست پشتبەستن بە (CPJ) پێیوایە لە 1992ەوە تا 2019 ، 120 ڕۆژنامەوان دەستگیركراون لەسەر تۆمەتی فەیك نیوز، بەڵام نیوەی زیاتری ئەو ژمارەیە لە 2012 بۆ 2019، كە ئەمە ڕۆژنامەوانان تووشی نیگەرانی دەكات.

كۆرتنی ڕادش بەڕێوەبەری بەرگری لە مافی ڕۆژنامەوانان لە(CPJ) پێیوایە ئەمە بۆ پەرەسەندنی ئینتەرنێت دەگەڕێتەوە لە جیهاندا. بەشێك لەو دەوڵەتانە ئێستا بە یاسای میدیای كاغەز-ی تەقلیدی لێپێچینەوە لە ڕۆژنامەوانان دەكەن.

جیهان

نزیكەی 325 هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2125 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2125 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 132 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 324 هەزار و 692 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 18 هەزار و 264 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەڤیدیۆ..منداڵێكی هەژار چۆنێتی خواردنی مۆز نازانێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

دیمەنی منداڵێكی هەژار تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، تۆمارێكی ڤیدیۆیی منداڵێكی هەژار بەناوی عوسمان كە نازانێت مۆز بخوات تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە.
لە تۆمارەكەدا، منداڵە هەژارەكە لە سەرەتادا نازانێت مۆزەكە چۆن بخوات و لە سەرەتادا دەیەوێت پێستەكەی بخوات.
بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەڵوێستی جۆراوجۆریان لەبارەی تۆمارەكەوە بڵاوكردووەتەوە و هەندێكیان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەوان زۆر كاریگەر بوون بە ڤیدیۆكە و ئەمەش كاریگەری درووستبوونی چینە كۆمەڵایەتییەكانە لە ئێران و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوەیە.
بەشێكی دیكەش پێیان وایە، بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە تۆمارە ڤیدیۆییانە بۆ منداڵێكی هەژار باش نییە و ئەو منداڵەی پێ دەشكێت و بابەتێكی نامرۆڤانەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تووشبوون بەکۆرۆنا نزیک دەبێتەوە لە ٢٠ ملیۆن کەس

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، زیاتر لە١٩ ملیۆن و ٥٤٨ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا تۆمارکراون.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  زیاتر لە ١٩ ملیۆن و ٥٤٨ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا  زیاتر لە١٢ملیۆن و ٥٤٩ هەزار کەس چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا زیاتر لە ٧٢٤ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان