ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشوهەوای هەرێم گۆڕانكاری بەسەردا دێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
شەپۆلێكی سەرمای جەمسەری هەڵدەكاتە سەر ناوچەكە و كاریگەری لەسەر عیراق و هەرێمی كوردستان دەبێت، كەشناسی عیراق-یش دەڵێت: “كۆتایی بە شەپۆلی باران و بەفر دێت”.

بەپێی ڕاپۆرتێك، كە دەستەی كەشناسی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەوە كەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و كۆتایی بە شەپۆلی باران و بەفر دێت و چەند پلەیەك گەرما بەرزدەبێتەوە لە ڕۆژی یەك شەممەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لە بەیانی ڕۆژی شەممە تەم دروست دەبێت بەتایبەت لە شارەكانی باشوور و فوڕاتی ناوەڕاستی و سلێمانی و هەولێر.

سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، كە شەپۆلێكی نزمە پاڵەپەستۆی جەمسەری ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كاریگەرییەكانی دەردەكەوێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی نەخشەی مانگە دەستكردەكان، كەشوهەوا وشك دەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری ئەوە هەیە موفاجەئە لە كەشوهەوا ڕووبدات و لە چەند ناوچەیەك باران ببارێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە لە شەوی یەك شەممەوە شەپۆلەكە كاریگەری دەكاتە سەر عیراق و بەتایبەتیش ناوچەكانی باشوور و دواتر ناوەڕاستی وڵات دەگرێتەوە، بەڵام كاریگەری لەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان زۆر لاواز دەبێت.

ژینگە

بەفر بارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای سبەی دوو شەممەی بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما تاڕادەیەك دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەی دوو شەممە ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێم هەور دەبێت و لەزۆربەی ناوچەكان باران دەبارێت، لەهەندێ ناوچەی شاخاویش بەفر دەبارێت.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەكی ساردەوە پلەكانی گەرما دادەبەزن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، خێرایی با لە نێوان 5 بۆ 15 كلیومەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا و مەودای بینین 8 ـ 9 كلیۆمەتر دەبێت.

لای خۆشیەوە، عەلی جابر زیادی، شارزای كەشناسی عیراقی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، بەپێی نەخشەی گشتی كەشوهەوا، ناوچەكانی وڵات پێشوازی دەكات لە نزمە پاڵەپەستۆیەكی بەهێز و چالاك لە ڕۆژانی سێ‌ شەممە و چوار شەممەی ئەم هەفتەیە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ئەو شەپۆلەوە، ناوچەكانی وڵات دەكەونە ژێر كاریگەری لێزمە باران و هەندێك كاتیش بارانی مام ناوەند و بارستە هەوایەكی ساردیشی لەگەڵ دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پۆلیسی دارستان لە شارباژێڕ ڕاوچییەك دەستگیر دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پێویستە هاووڵاتیان خەمخۆری ئاژەڵ و باڵندە كێویەكان بن بە هۆی هاتنی وەرزی و سەرما سۆڵە و بەفربارین، چونكە زۆر بە زەحمەت خۆراكی پێویستیان دەست دەكەوێت، بەڵام بە پێچەوانەوە هەندێك لە هاووڵاتیان سەرقاڵی ڕاوكردنن و دەشڵێت: “لە سنوری شارباژێڕ ڕاوچیەك دەستگیركرا”.

عەمیدی پۆلیس، هێمن كمرخان ئەفەندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هەمیشە و بەردەوام لەپێناو پارێزگاری كردن لەسروشت و ژینگەی كوردستان و پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە كێویەكان مەفرەزەكانمان لەسەرجەم بەش و بنكەكان بەشەو و بەڕۆژ بەردەوام لە ئەركدان.

ڕاشیگەیاند، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێر بۆ گوندی قەلاچوالان توانیان هاووڵاتییەك دەستگیر بكەن، كە سەرقاڵی ڕاوكردنی باڵندەی كێوی بووە.

وتیشی، “مەفرەزەكە دەستیان گرت بەسەر چەكێكی جۆری تاپڕ و دوو فیشەكی تاپڕدا و پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی”.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی جەختی لەوەكردەوە، كە لەپێناو پاراستنی سروشت و ژینگەی كوردستاندا پێویستە هەمووان پابەندبین بەڕێنماییەكانی پۆلیسی دارستانەوە.

أ.ح

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بومەلەرزە شارێكی باشووری كوردستان دەهەژێنێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بومەلەرزەیەك شاری خانەقینی هەژاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەرواری 18-1-2020 لە كاتژمێر 10.55 خولەكی شەو بەكاتی هەولێر بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری خانەقینی هەژاندووە.

ئاشكراشیدەكات، بومەلەرزەكە بە قوڵایی 10 كیلۆمەتر لە دووری 23 كیلۆمەتر لە خانەقین ڕوویدا.

بەپێی زانیارییەكان، هاوڵاتیان هەستیان پێكردووە و هیچ زیانێكی ماددی و گیانیشی بەدوادا نەهاتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان