ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

زانیاری نوێ لەسەر هەوڵەكان بۆ دانانی سەرۆكوەزیرانی عیراق

خەڵك – بەشی هەواڵ
تا ئێستا خۆپیشاندەران و كوتلە سیاسیەكان نەگەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ كاندیدكردنی كەسێك بۆ سەرۆكی حكومەتی كاربەرێكەری عیراق ، سیاسەتمەدارێكی كوریش دەڵێت،”گەر سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو جێی رەزامەندی هەموو لایەك نەبێت ، كێشە دروست دەبێت”.

د. مەحمود عوسمان ، سیاسەتمەداری كورد بە دەنگی كوردی ئەمریكای ڕایگەیاندووە، ئەركی سەرۆككۆماری عیراقە بە ڕاوێژ لەگەڵ كوتلەكان و خۆپیشاندەران ، كەسێك بۆ سەرۆكوەزیران دەستنیشان بكات، بەڵام ئەگەر سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو جێی ڕەزامەندی هەموو لایەك نەبێت كێشە دروست دەبێت.

لە تا ئێستا سەرۆككۆماری عیراق سەرقاڵی ڕاوێژكردنە بۆ دەستنیشانكردنی كاندیدێك بۆ سەرۆكوەزیران، كە جێی ڕەزامەندی لایەنەكان بێت، بەڵام لایەنە شیعیەكان نایانەوێت دەستبەرداری ئەو پۆستە بن و هەوڵی بەدەست هێنانەوەی دەدەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ هەینی محەمەد شەیاع سودانی، دەست لەكاركێشانەوەی لە حیزبی دەعوە و دەوڵەتی یاسا ڕاگەیاند، كە دەست لەكاركێشانەوەكەی دەبەسترێتەوە بە كاندیدكردنیەوە بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران، لە ئێستاشدا باس لەوەدەكرێت دەستلەكاركێشانەوەكەی هەڵدانی باڵۆنە، تا بزانرێت كاردانەوەی خۆپیشاندەران چیە لەبەرامبەر كاندیدكردنی بۆ سەرۆكوەزیران.

عێراق

زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەعیراق چاکبوونەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئاماری تووشووانی کۆرۆنا لەعیراق لەماوەى ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و ١٧٢ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بڵاوکردەوە، کە تێیدا سێ هەزار و ٤٦١ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لەعیراق تۆمارکران و دوو هەزار و ١٧٢ تووشبووش چاکبوونەوە.

 

هەر بەپێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا ٧٥ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق بەڵێن دەدات كە 400 هەزار بەرمیل لە بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانە كەمبكاتەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدولعەزیز سەلمان وەزیری وزەی سعودیە ئەنجام دا و تێیدا باسیان لە بوژانەوەی بازاڕی نەوت و پابەندبوون بە ڕێككەوتنی ئۆپیك لەسەر دابەزاندنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كرد.

وەزیری نەوتی عیراق جەختیكردەوە لەوەی لەسەرەتا ئەم مانگەوە تا كۆتایی مانگی ئەیلولی داهاتوو، 100% پابەند دەبێت بە ڕێككەوتنەكەی ئۆپیكەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار ئەوەشی خستەڕوو كە عیراق لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت كەمدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح و مستەفا كازمی: پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گرنگە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، سەرۆك كۆماری عیراق لە بەغدا پێشوازیی لە سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی كرد و باسیان لە دۆخی سیاسی، ئابووریی، ئاسایش و تەندروستیی عیراق كرد و جەختیشیان لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویكردەوە، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لەبارەی پێویستیی نەهێشتنی تیرۆر و زیادكردنی سەركەوتنە ئەمنییەكان و دابینكردنی ئاسایشەوە پێداگر بوون.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا باسیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد و پشتگیریی خۆیان بۆ لایەنە پزیشكی و تەندروستییەكان دەربڕی و جەختیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ چارەسەركردنی قەیرانیی ئابووریی وڵات هەردوولا باسیان لە چەند ڕێكارێك كرد بۆ ئەوەی بیانگرنەبەر، بەتایبەت كەمكردنەوەی بەخشینە حكومییەكان و زیادكردنی سەرچاوەكانی داهات.
هەروەها، هەردوو لا جەختیان لە گرنگیی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و پێویستیی چارەسەركردنی گرفتە ماددییەكان بە گوێرەی دەستوور كردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان