ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

خشتەی هەفتەیەكی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەران دەستی پێ‌ كردووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەی چەند وەزارەت و توێژێك دابەش بكرێت.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە ڕۆژی یەك شەممە 15ی كانوونی یەكەم مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتی شەهیدان لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژی دوو شەممە مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان خەرج دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی سێ‌ شەممە مووچەی ئەنجوومەنی دادوەری و ڕۆژی چوار شەممە مووچەی وەزارەتی داد خەرج دەكرێت.

وتیشی، “ڕۆژی پێنج شەممە 19-12-2019 مووچەی وەزارەتەكانی (خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، سامانە سرووشتییەكان) دابەش دەكرێت”.

ئەو سەرچاوەیە جەختیشی كردەوە، كە لەكاتی گەیشتنی پارەی مووچە لە بەغداوە دابەشكردنی مووچە خێراتر دەبێت و خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕأدەگەیەنرێت.

لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەران كۆتایی بە ساڵی 2019 دێت و بەو هۆیەشەوە تا ئێستا چارەنووسی مووچەی سێ‌ مانگی كۆتایی ئەمساڵ نادیارە.

ئابوری

حكومەتی هەرێم خزمەتگوزاری ناو یەكەكانی نیشتەجێبوون كەمدەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ھەرێمی كوردستان خزمەتگوزاریی نێو پڕۆژەكانی وەبەرھێنان لەلایەن وەبەرھێنەرەوە پێشكەش بە دانیشتووانی نێو یەكەكان دەكرێت و مانگانە پارەیەكی زۆر لە بەرانبەر خزمەتگوزارییەكانی وەك كارەبا و ئاو و فڕێدانی زبڵ و سیكیۆرێتی لە ھاووڵاتیان وەردەگیرێت.

سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “ئەنجومەنی باڵای وەبەرھێنان بڕیاری داوە خزمەتگوزاری بە شێوەی بێبەرامبەر وەك ھەر گەڕەكێكی دیكە پێشكەش بە پڕۆژەكانی وەبەرھێنان بكات و نابێت وەبەرھێنەر بەرامبەر وەرگرتنی پارەیەكی زۆر خزمەتگوزاری پێشكەش بە دانیشتووانی نێو یەكەكانی نیشتەجێبوون بكات.”

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر وتی: “بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كۆتاڕۆژی وەرگرتنی پارەی خزمەتگوزاری لەلایەن وەبەرھێنەرانەوە ڕۆژی ١/٦/٢٠٢٠ دەبێت و لەو ڕێكەوتە بەدواوە نابێت بە ھیچ شێوەیەك بەرامبەر بە خزمەتگوزاری پارە لە خەڵكی وەربگیرێت.”

سامان عارەب ڕوونی كردەوە: “ئێستا لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و كارەبا و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان خەریكی ئامادەكارین بۆ ئەوەی پڕۆژەكان وەربگرینەوە لە وەبەرھێنەران و حكوومەت خۆی ئیدارەیان بدات.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ماوەیەكە هەڵمەتێك دەكرێتەسەر وەزیری دارایی و ئابوری، سەبارەت بە دەرماڵەی پێشمەرگە و ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران.

لە ڕونكردنەوەكەدا نوسراوە، كە وەزارەتی دارایی فەرمان لە سەروو خۆی وەردەگرێت و هەركاتێك دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان باش بوو، مووچەی فەرمانبەرانیش دەچێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

دەقی ڕونكردنەوەكە:

ماوەیەكە بە نارەوا هەڵمەتێك كراوەتە سەر بەرێز وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بە بەستنی بروانامە و دەرماڵەی خێزان و منداڵ بۆ هێزەكانی پێشمەرگە هەروەها كێشە كەڵەكەبوەكانی وەزارەتی پێشمەرگە.
بۆیە دەمانەوێت ئەم رونكردنەوەیە بۆ رای گشتی بخەینەروو:
١- بەریزان سەرۆك و سەرۆكایەتی هەرێم بەرپرسی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەیە، بە هێزەكانی ٨٠ و ٧٠ شەوە ( فەرماندەی گشتی تەواوی هێزە چەكدارەكانی كوردستانە)، بۆیە هەر رێنمایی و بریارێك لە وەزارەتی دارایی وئابوریەوە دەرچوبێت پەیوەست بە‌هێزەكانی پێشمەرگەوە بەبێ ئاگاداری بەرێزیان و ئەنجومەنی وەزیرانەوە نەكراوە. وە سەرجەم ئەو رێنمایی و بریارانە لەسەر هێزەكانی پێشمەرگە لەم كابینەیەدا دەرنەچوون و واژۆی وەزیری دارایی و ئابوری ئێستایان لەسەر نیە و پێشنیاری ئەو نەبوە، كە بەرێزیان لە ١٠-٧-٢٠١٩ دەست بەكاربوە.
بۆیە دواكەوتنی بەشێك لە داخوازیەكانی پێشمەرگە بە ئاگاداری ئەو بەرێزانەو قەیرانی داراییەوە بوە، هەركاتێكیش كەریگەریەكانی قەیرانی دارایی تێپەریین ئەوا بۆ هێزەكانی پێشمەرگەو سەرجەم فەرمانبەران دۆخی پلەبەرزكردنەوەو باری موچە ئاسایی دەبێتەوە.
٢- جێگای بیرهێنانەوەیە، كە هەموو تێكۆشەرانی كوردستان لەوە دڵنیاو ئاگادار بن كە بەشی زۆری داهاتی كوردستان لە خزمەت وەزارەتی پێشمەرگەو هێزەكانی ٨٠ و ٧٠ دایە.
٣- بەشێكی بەرچاو لە كێشە كەڵەكەبوەكانی وەزارەتی پێشمەرگە وهێزەكانی ٨٠ و ٧٠ لەگەڵ كێشەی شەهیدان و بریندارانی شەری داعش بەهاوكاری و پشتیوانی تەواوی وەزیری دارایی و ئابوری چارەسەركراون بە شاهیدی بەرێز وەزیر و وەزارەتی پێشمەرگە.
تێبینی: تەنها بۆ بیرهێنانەوە، وەزیری دارایی و ئابوری پێشمەرگەیەكی دێرین و دانەبراوو پارتیزان بوە، بۆیە پاڵپشتی كردنی هێزەكانی پێشمەرگە بەئەركی خۆی دەزانێت.
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەكان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ڕۆیتەرز: هەرێم ڕۆژانە 400 تا 500 بەرمیل نەوت هەناردە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕۆژانە 400 تا 500 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات و تائێستاش ڕێككەوتنی یەكلاییكەرەوە لەگەڵ بەغدا نەكراوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە ئاژانسەكەی وتووە، تائێستا لەسەر وردەكاری ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا واژۆیان نەكردووە.

كۆتایی ساڵی ڕابردوو هەرێم و بەغدا لەسەر ناردنی نەوت و مووچەی فەرمانبەران ڕێككەوتن، بەڵام بەهۆی پەسەندنەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەوە تائێستا یەكلای نەكراوەتەوە، پشكی هەرێمی كوردستان چەند دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان