ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەرۆكی هەرێم پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی جۆنسن دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەدەستهێنانی متمانەی گەلی بەریتانیا سەركەو‌تنێكی گەورەیە بۆ ئێستا و داهاتووی ئەو وڵاتە، بۆیە ئێمە لە هەرێمی كوردستان بە ڕێز و پێزانینەوە لە هاوكاری و پشتگیرییەكانی بەریتانیا بۆ گەلی كوردستان دەڕوانین.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی پیرۆزباییدا بۆ بۆریس جۆنسۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بە بۆنەی سەركەوتنی پارتەكەی لە هەڵبژاردنەكانی پەڕلەماندا ڕایگەیاندووە، ئەم سەركەو‌تنە گەورەیە نیشانەی بڕوا و پشتگیری گەلەكەتانە لە سەركردایەتی و ڕوانینی خۆتان و پارتەكەتان بۆ ئێستا و داهاتووی بەریتانیا.

دەقی پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی:

جەنابی سەرۆك وەزیران بۆریس جۆنسۆن،
سەرۆكی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا

بەگەرمی پیرۆزباییتان لێدەكەم بۆ ئەو سەركەوتنە گەورەیەی پارتەكەتان پارتی پارێزگارگارانی بەریتانیا لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەماندا بەدەستی هێنا. هیوای سەركەوتن بۆ خۆتان و پارتەكەتان دەخوازم.

ئەم سەركەو‌تنە گەورەیە و بەدەستهێنانی متمانەی گەلی بەریتانیا، نیشانەی بڕوا و پشتگیریی گەلەكەتانە لە سەركردایەتی و ڕوانینی خۆتان و پارتەكەتان بۆ ئێستا و داهاتووی بەریتانیا. ئێمە لە هەرێمی كوردستان بە ڕێز و پێزانینەوە لە هاوكاری و پشتگیرییەكانی بەریتانیا بۆ گەلی كوردستان دەڕوانین و بە پەرۆشەوە خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانمانین.

دووبارە پیرۆزبایی لە جەنابتان و پارتەكەتان دەكەم، هیوای سەركەوتن بۆ خۆتان و حكوومەتی داهاتووتان و ئارامی و پێشكەوتنی بەردەوام بۆ گەلی بەریتانیا دەخوازم.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
13/12/2019

کوردستان

کەرنەڤاڵێکی شیعری لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس ئەنجامدەدرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە دوو شەممەی داهاتوو کەرنەڤاڵێکی شیعریی لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس لە پاركی ئازادیی لەسلێمانی ئەنجامبدرێت.

 

لەژێر ناونیشانی  (با شیعر بکەینە سەنگەری بەرگری) ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری کەرنەڤاڵێکی شیعری لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس لە پاركی ئازادیی لەسلێمانی ڕێکدەخات.

 

کەرنەڤاڵەکە لە ڕۆژی ۱۰ی۸ی۲۰۲۰ دووشەممە، کاتژمێر ٦ی ئێوارە ئەنجامدەدرێت

 

لەکەرنەڤاڵە شیعیرییەکەدا هەریەک لەم شاعیرانەى خوارەوە بەشداری دەکەن:

بەندی عەلی
ڕۆژ هەڵەبجەیی
فاتیح سەلام
سروە عوسمان
سەردار قادر
هەڵاڵە شەوکەت لهۆنی
هاوشان عەزیز
ڕەوەند ساڵح
مەریوان قەرەداغی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڤیدیۆ؛ توركیا دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی سوپای توركیا لە ڕێی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تویتەر، دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

توركیا هاوكات لەگەڵ هێرشەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان، لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانیش هێرش و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری توركیا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 گەریلای پەكەكەیان كردووەتە ئامانج، بەڵام پەكەكە ئەو زانیارییانەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

بڵاوكردنەوەی دیمەنە ڤیدیۆییەكەش هاوكاتە لەگەڵ بۆردومانەكەی ئەمڕۆی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆ سەر گوندی قامیشی سەر بە شارۆچكەی ماوەت لە سنووری ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەی شارباژێڕیان بۆردومان كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند گوندی قامیشی سەر بە ناوچەی شارباژێڕی سلێمانییان بۆردومان كرد.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان بۆردومانەكە بووەتە هۆی ئاگركەوتنەوە لە ناوچەكە، بەڵام ئەگەری بوونی زیانی گیانی لەو هێرشەدا نەزانراوە.

سوپای توركیا چەند ناوچەیەكی سنووری شارباژێڕی سلێمانییان وەك سنووری چالاكی پەكەكە دەستنیشان كردووە و ناوبەناو بەو بیانووە بۆردومانی دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان