ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

جۆنسن هەڵبژاردنەكەی بردەوە و دوو كوردیش بوون بە پەڕلەمانتار

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە هەڵبژاردنە پەڕلەمانیەكەی بەریتانیا پارتی پارێزگاران بەسەرۆكایەتی بۆریس جۆنسن زۆربەی كورسیەكانی بردەوە و حكومەتی داهاتوو پێكدەهێنێت، هاوكات دوو كوردیش، كە یەكێكیان لە پارتەكەی جۆنسن-ە دەنگی پێویستیان هێنا و دەبنە پەڕلەمانتار.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەكانی پەڕلەمانی بەریتانیا، پارتی پارێزگاران بە سەرۆكایەتی بۆریس جۆنسن سەركەوتنی بەدەستهێنا و ٣٦٨ كورسی پەڕلەمانی مسۆگەر كرد و بەوەش حكومەتی داهاتووی وڵاتەكە پێكدەهێنێت.

هەربەپێی ئەنجامە بەراییەكان، نەدیم زەهاوی، خەڵكی باشووری كوردستان و كاندیدی پارتی پارێزگاران 33 هەزار و 343 دەنگی بەدەستهێناوە و فریاڵ كلارك، خەڵكی باكووری كوردستان و كاندیدی پارتی كار 23 هەزار و 340 دەنگی بەدەستهێناوە.

لە هەڵبژاردنە پەڕلەمانیەكەی بەریتانیا چوار هاووڵاتی كورد لەسەر لیستی پارتەكانی ئەو وڵاتە خۆیان كاندید كرد و دووانیان دەنگی پێویستیان هێنا بۆ بوون بە پەڕلەمانتار، بەڵام هەریەكە لە ئیبراهیم دووگوش، كاندیدی پارتی كار و خەڵكی باكووری كوردستان و كاوە بەهەشتی زادە، كاندیدی پارتی لیبراڵ دیموكرات و خەڵكی پاوەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەنگی پێویستیان نەهێناوە و دەرنەچوون.

پەڕلەمانی بەریتانیا، كە بە (ئەنجوومەنی گشتی) ناسراوە پێكهاتووە لە 650 كورسی و لەكۆی جیاكردنەوەی دەنگی 600 بازنەی هەڵبژاردن حزبی فەرمانڕەوا (پارتی پارێزگاران) توانیویەتی زۆرینەی كورسیەكان بباتەوە و لە بەرامبەردا پارتی كار ژمارەی كورسیەكانی كەمی كردووە و ئەوەش بە گەورەترین شكست بۆ ئەو پارتە دادەنرێت لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە.

جیهان

دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 18 ملیۆن و 732 هەزار و 108 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 2ی ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 18 ملیۆن و 732 هەزار و 108 حاڵەت، لەو ژمارەیەش حەوت سەد و 5 هەزار و 29 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 918 هەزار و 789 كەس و 160 هەزار و 326 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە تەقینەوەی بۆمبێكدا چوار پۆلیسی ئێرانی بریندار بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
سوپای پاشداران برینداربوونی چوار پۆلیسی لە شاری زاهیدان ڕاگەیاند.

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند ئەمڕۆ چوار شەممە، بۆمبێكی دەنگیی لە ناوچەی زیباشەهری سەر بە زاهیدان تەقییەوە و بە هۆیەوە چوار پۆلیس بریندار بوون.

ڕوونیشیكردەوە كە بۆمبەكە لە نزیك ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس تەقیوەتەوە و سەرباری برینداركردنی پۆلیسەكان، زیانیشی بە ئۆتۆمبێلەكە گەیاندبووە.

بەڵام هیچ لایەنێك بە دانانی بۆمبەكە تۆمەتبار نەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

185 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەست دا

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند ژمارەی حاڵەتەكانی مردن بە كۆرۆنا لە وڵاتەكە گەیشتە 17 هەزار و 802 كەس.

ئەمڕ سیما سادات وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 185 كەسی دیكە بە هۆی تووشبوونیان بە كۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا، بەوەش كۆی گشتی حاڵەتەكانی مردن بۆ 17 هەزار و 802 كەس بەرزبووەوە.

ڕوونیشیكردەوە كە تۆماركردنی دوو هەزار و 679 تووشبووی نوێ، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتە 317 هەزار و 483 كەس كە 274 هەزار و 932یان چاكبوونەتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕاشیگەیاند دۆخی تەندروستی چوار هەزار و 129 تووشبووی پەتاكە ناجێگیرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان