ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمریكا: لەدوای هێرشەكانی توركیاوە دەبێت لێكۆڵینەوە لە ئەنجامدانی تاوان لە سوریا بكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، هەماهەنگییەكی پتەومان لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات هەیە.

مارك ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریكا سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان سوپای ئەمریكا و هێزەكانی سوریا دیموكرات ڕایگەیاند: ئەمریكا هەماهەنگییەكی پتەوی لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) هەیە و ئەو پەیوەندییەش نهێنی نییە و لە چوارچێوەی ئەركەكانیانە لە ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشە لە سوریا.

مارك ئیسپەر ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ستراتیژی ئەمریكا لە سوریا ڕێگرتنە لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە ناوچەكە، لەگەڵ هاوپەیمانەكانیشیان سەركەوتنی ئەو ستراتیژەیان بە دەستهێناوە.

وەزیری بەرگری ئەمریكا ئەوەشیخستەڕوو، 500 بۆ 600 سەربازیان لە چەند ناوچەیەكی ڕۆژهەڵاتی سوریا جێگیركردووە، بەمەبەستی لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش.

هەروەك ئاشكراشیكرد، لەدوای هێرشەكانی توركیاوە دەبێت لێكۆڵینەوە لە ئەنجامدانی تاوان لە سوریا بكرێت و ئەنجامدەرانی تاوانی جەنگیش سزا بدرێن.

جیهان

سەرۆك وەزیرانی ئۆكرانیا دەستلەكاردەكێشێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی ئۆكرانیا نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی سەرۆكی وڵاتەكەی كرد.

ئۆلیسكی هۆنچاروك سەرۆك وەزیرانی ئۆكرانیا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، كاتێك پۆستی سەرۆك وەزیرانی وەرگرتووە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی سەرۆكی وڵات بووە و بڕوای وابووە ئەو كارە دەبێتە دەستپێكێكی باش بۆ كرانەوە و ڕێكخستنەوەی كارەكانی حكومەت.

سەرۆك وەزیرانی ئۆكرانیا ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ لادانی هەر گومانێك لەسەر ڕێز و بڕوای تەواوی بە سەرۆكی ئۆكرانیا دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی سەرۆك كرد, هەروەك مافی ئەوەشی هەیە كە دەستلەكاركێشانەوەكەی بخاتە بەردەم پەرلەمان.

ئۆلیسكی هۆنچاروك سیاسەتمەدار و پارێزەری تەمەن 36 ساڵ لە 29 ی ئابی 2019 پۆستی سەرۆك وەزیرانی وەرگرت و بەوەش بووە بچووكترین سەرۆك وەزیرانی ئۆكرانیا لە مێژووی نوێی ئەو وڵاتەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

خامنەیی لە سوجدەدا بوو
بەڤیدیۆ..ڕۆحانی پێش هەموان خامنەیی جێهێشت

خەڵك-بەشی هەواڵ

حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لەكاتی نوێژی هەینیدا و لە پشت خامنەیی ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران نوێژی دەكرد، بەڵام زۆر بەخێرایی سەلامی دایەوە و ریزی نوێژخوێنانی جێهێشت.

تۆڕی سپوتنیك چەند ڤیدیۆیەكی بلاوكردووەتەوە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕۆحانی لە پشت خامنەیی و لە تەنیشت عەلی لاریجانی سەرۆكی پەڕلەمانی ئێرانەوە دانیشتووە، بەڵام پێش ئەوەی خامنەیی هەستێتەوە، ڕۆحانی شوێنەكە جێدەهێڵێت، هۆكارەكەشی نازانرێت.

ئەمڕۆ هەینی، دوای 8 ساڵ خامنەیی وتاری نوێژی هەینی دا و ڕایگەیاند، ئەمریكا بەشێوەیەكی ترسنۆكانە قاسم سولەیمانیی كوشت و نەیانتوانی ڕووبەڕوو شەڕی سولەیمانی بكەن.

وتیشی”گەلی ئێران خۆڕاگر و سوپاسگوزارە و ستەم و دەستدێریژیش قبوڵ ناكات، هەر گەلێك پشت بە خودا ببەستێت سەركەوتن چاوەڕێی دەكات”.

ئاشكراشیكرد، هەزاران كەس بۆ گیانی قاسم سولەیمانی هاتنە سەر شەقامەكان و گەلانی ناوچەكەش تیرۆركردنی سولەیمانیان ڕەتكردەوە.

ڕوونیشیكردەوە، ڕۆژی هێرشی مووشەكی ئێران بۆسەر بنكەكانی ئەمریكا گرنگ بوو، هەروەها مێژووییش بوو، 41 ساڵیشە گەلی ئێران لەسەر یەك سەركەوتن تۆمار دەكات، هەربۆیە دوو هەفتەی ڕابردوو پڕ شكۆ بوون بۆ ئێران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

خامنەیی: گەلی ئێران خۆڕاگر و سوپاسگوزارە و ستەم و دەستدێریژیش قبوڵ ناكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

دوای هەشت ساڵ، عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، وتاری ڕۆژی هەینی پێشكەش دەكات.

عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران لە وتاری ئەمڕۆ هەینی 17-1-2020 ڕایگەیاند، دوو هەفتەی پڕ لە ڕووداومان بەڕێ كرد و دەبێت وانە لە ڕووداوەكانیش وەربگرین.

وتیشی”گەلی ئێران خۆڕاگر و سوپاسگوزارە و ستەم و دەستدێریژیش قبوڵ ناكات، هەر گەلێك پشت بە خودا ببەستێت سەركەوتن چاوەڕێی دەكات”.

ئاشكراشیكرد، هەزاران كەس بۆ گیانی قاسم سولەیمانی هاتنە سەر شەقامەكان و گەلانی ناوچەكەش تیرۆركردنی سولەیمانیان ڕەتكردەوە.

ڕوونیشیكردەوە، ڕۆژی هێرشی مووشەكی ئێران بۆسەر بنكەكانی ئەمریكا گرنگ بوو، هەروەها مێژووییش بوو، 41 ساڵیشە گەلی ئێران لەسەر یەك سەركەوتن تۆمار دەكات، هەربۆیە دوو هەفتەی ڕابردوو پڕ شكۆ بوون بۆ ئێران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان