ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

241 ژن لەسەر ئەنجوومەنی باڵای فەتوا ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
كۆمەڵێك ڕێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی و وەزیر و پەرلەمانتار و ڕۆژنامەنووس و چالاكوان و كەسایەتی ڕایدەگەیەنن، پێویستە سووكایەتیكردن بە ژنان ڕاگرن، دەشڵێن،”بۆ بەرگریكردن لەمافەكانمان پاشەكشێ ناكەین”.

كۆمەڵێك ڕێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی و وەزیر و پەرلەمانتار و ڕۆژنامەنووس و چالاكوان و كەسایەتی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایانگەیاندووە، لە كاتێكدا خەباتی ژنان لە وڵاتانی جیهان بەرەو پێشچووە و مافەكانیان لە یاسا نێودەوڵەتییەكاندا چەسپیوە و ژنان لە ناوەندە زانستییەكان داهێنان دەكەن، لە هەرێمی كوردستانیش لەگەڵ ئەوەی بەشێك لە مافەكانی ژنان لە دەستووری عیراق و یاساكانی هەرێمی كوردستان جێگیركراوە،‌ بەڵام هێشتا تێكۆشان وخەباتی ژنان و بەرگریكارنی مافەكانی مرۆڤ بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكان و بەرجەستەبوونی ئاسایشی ژنان لە كۆمەڵگا بەردەوامە.

دەشڵێن،”ئەو فەتوا و ڕوونكردنەوەیەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا، پێچەوانە و دژە لەگەل مافە چەسپێندراوەكانی‌ ناو دەستووری عیراقی و یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان و جاڕنامەی گەردوونی مافەكانی مرۆڤ و یاسای مافە مەدەنی و سیاسیەكان و ڕێككەوتنی سیداو، ئەم جۆرە فەتوایانە مەترسی دەبن بۆ سەر ئاشتی كۆمەڵایەتی و بەرتەسككردنەوەی مافی ئازادی هاتن و چوون (تنقل) كە مافێكی گەردوونی مرۆییە بۆ تاكەكان لە هەركوێیەك بن”‌.

ڕاشیانگەیاندووە، پێویستە ئەنجوومەنی باڵای فەتوا، فەتواكەی بكێشێتەوە و دەست هەڵبگرێت لە هەر فەتوا و ڕوونكردنەوەیەك بە ناوی ئاین، كە سووكایەتیكردن بێت بە ژنان و زەوتكردنی مافەكانیان، دەبێت‌ یەكێتی زانایان ڕێز لە ئازادی تاكەكەسی و مافەكانی مرۆڤ بگرن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە :
– رای گشتی
– سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
– سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
– سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران
– ئە‌نجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان
– وەزارەتەكانی/ ئەوقاف و كاروباری ئاینی و، ناوخۆ
– دەستەی داواكاری گشتی
– -دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ
– یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان- ئەنجومەنی باڵای فەتوا
– ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان
– بالێۆزخانە و كونسوڵخانەی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان
– دەزگاكانی راگەیاندن
– رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی

سووكایەتیكردن بە ژنان راگرن، بۆ بەرگریكردن لەمافەكانمان پاشەكشێ ناكەین
لە كاتێكدا خەباتی ژنان لە وڵاتانی جیهان بەرەو پێش چووە و مافەكانیان لە یاسا نێودەوڵەتییەكاندا چەسپیوە و، ژنان لە ناوەندە زانستییەكان داهێنان دەكەن، لە هەرێمی كوردستانیش لەگەڵ ئەوەی بەشێك لە مافەكانی ژنان لە دەستووری عێراق و یاساكانی هەرێمی كوردستان جێگیركراوه،‌ بەڵام هێشتا تێكۆشان وخەباتی ژنان و بەرگریكارنی مافەكانی مرۆڤ بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكان و بەرجەستەبوونی ئاسایشی ژنان لە كۆمەڵگا بەردەوامە.
بەڵام ئەوەی شۆك و نەنگییە، لە كاتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتەكانی بەرنگاربوونەوەی تووندووتیژی دژی ژنان و نزیكبوونەوە لە یادی 71 ساڵەی دەركردنی جاڕنامەی گەردوونی مافەكانی مرۆڤ، بینیمان ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان بە نووسراوی ژمارە 144 لە رێككەوتی 4ی 12ی 2019، فەتوای لەبارەی “حوكمی سەركەوتنی ئافرەت بە تەنها لەگەڵ شوفێری تەكسی” دەركرد و لەبری چارەسەر كێشەكانی قوڵتر كردەوە، ژنانی وەك بووكەڵەیەكی سێكسی نمایش كرد، پەیوەندی مرۆیی و ئەخلاقی و كاری رۆژانەی لەنێوان ژنان و پیاوانی كۆمەڵگەی كوردستان كردە بابەتێكی سێكسی.
ئەو فەتوا و رونكردنەوەیەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا، پێچەوانە و دژە لەگەل مافە چەسپێندراوەكانی‌ ناو دەستووری عێراقی و یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان و جاڕنامەی گەردوونی مافەكانی مرۆڤ و یاسای مافە مەدەنی و سیاسیەكان و رێككەوتنی سیداو‌.
ئێمە پێمانوایە: ئەم جۆرە فەتوایانە مەترسی دەبن بۆسەر ئاشتی كۆمەڵایەتی و بەرتەسككردنەوەی مافی ئازادی هاتن و چوون (تنقل) كە مافێكی گەردوونی مرۆییە بۆ تاكەكان لە هەركوێیەكبن، ئەمەش پێچەوانەی ئەو بانگەشانەیە كە یەكێتی زانایان لە بەرجەستەكردنی ئاشتی كۆمەڵایەتی و بەیەكەوە ژیان بانگەشەی بۆ دەكەن.

بۆیە ئێمە وەك كۆمەڵێك رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی و وەزیر و پەرلەمانتار و رۆژنامەنووس و چالاكوان و كەسایەتی، لێرەوە داوا دەكەین:

1- ئەنجوومەنی باڵای فەتوا، فەتواكەی بكێشێتەوه و دەست هەڵبگرێت لە هەر فەتوا و روونكردنەوەیەك بە ناوی ئاین كە سووكایەتیكردن بێت بە ژنان و زەوتكردنی مافەكانیان، دەبێت‌ یەكێتی زانایان رێز لە ئازادی تاكەكەسی و مافەكانی مرۆڤ بگرن.
2- داوای لێبوردن لە ژنان و پیاوانی كاسبكارانی شوفێری تەكسی بكات، كە وەك مەترسی بۆ سەر كۆمەڵگا خستوویانێتییە روو.
3- پێویستە زەمینەی ئەنجامدانی تاوان لە بەرامبەر ژنان نەهێڵدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەزگا ئەمنییەكان ودادگان لە رێگای جیبەجێكردنی یاسا بەركارەكان رۆڵ و ئەركی خۆیان جێبەجێ بكەن.
4- وەزارەتی ئەوقاف و مامۆستایانی ئاینی رۆڵ ببینن لە بەرجەستەكردنی ئاشتی كۆمەڵایەتی و دووركەوتنەوە لە سووكایەتیكردن بە ژنان لە بەناوی ئاینەوە.

ناو پیشە یان شوێنی كار

1- نیاز عەبدوڵڵا – رۆژنامەنووس- رێكخراوی ئازادبوون
2- دلسۆز شەفیق خەڵەف – بەڕێوبەری رێكخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموكراسی
3- تانیا گلی خەیلانی – گرووپی ئاشتی ژنانی سەركردە
4- رێزان شێخ دلێر – گرووپی باڵانسی جێندەری
5- بڵێسە جەبار فەرمان – ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
6- سۆزان خاڵە شەهاب – ئەندامی پێشووی خولی پەرلەمانی كوردستان
7- سەرگوڵ قەرەداخی – ئەنجوومەنی سیاسی هاوپەیمانی نیشتیمانی
8- سۆز عەبدولقادر بابان – بەرێوبەری رێكخراوی مۆر بۆبڵاوكردنەوەی هزری ناتوندوتیژی
9- پەروین حەسەن – ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان
10- ئاشنا رەئوف – گرووپی ژیان
11- خەندان جەزا – نووسەر-كاری كۆمەڵایەتی و بەشی دەروونی
12- رێژین شێروان – رێكخراوی گەشەپێدانی خەڵك PDO
13- جوان رەحیم لەتیف – رێكخروی ئاسوودە
14- رازاو مەحمود – رێكخراوی ئازادبوون
15- نەزیرە عەلی – رێكخراوی خوشكان
16- ئاڵا كەمال چالاكوانی مافەكانی ژنان
17- گەشە دارا حەفید – رێكخراوی ئازادبوون
18- ئاشتی عەبدوڵڵا – رۆژنامەنووس
19- هانا شوان – رۆژنامەنووس
20- چلورە هەردی – چالاكوانی مافەكانی ژنان
21- ساڤان عەبدولڕەحمان – رۆژنامەنووس-چالاكوانی مەدەنی
22- دەریا عەتا مستەفا – رێكخراوی دابین
23- شاناز محەمەد – چالاكوانی سیاسی
24- نیشتیمان عەبدولڕەحمان – رێكخراوی گەشەپێدانی خەڵك PDO
25- شنا فایق – رۆژنامەنووس
26- رێناس عەتا – رێكخراوی دابین
27- تەحسین قادر – رێكخراوی ئازادبوون
28- بێگەرد تاڵەبانی – وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی
29- پەخشان زەنگەنە – سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان
30- خالد محەمەد عەلی – پێشمەرگەی دێرین
31- ئەبوبەكر هەڵەدنی – -ئەندامی پەرلەمانی كوردستان
32- لاوك ئەبوبەكر – رێكخراوی ئازادبوون
33- شیلان حەمە نووری – چالاكوانی مەدەنی
34- خانم رەحیم لەتیف – چالاكوانی مافی مرۆڤ
35- نیاز نووری – نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان
36- رەحمان غەریب – رێكخەری سەنتەری میترۆ
37- سالار مەحمود – راویژكاری سەرۆك كۆماری عێراق
38- هێرش سەنگەری – رۆژنامەنووس
39- كارزان فازڵ پارێزەر – بەڕێوبەری سەنتەری پەرەپێدانی دیموكراسی مافی مرۆڤ
40- نەجیبە مەحمود – رۆژنامەنووس
41- رێكخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی و تاكگەرایی و پەرپێدانی توانا مرۆییەكان
42- ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان لە هەرێمی كوردستان
43- سەنتەری میترۆ بۆ بەرگریكردن لەمافی رۆژنامەنووسان
44- رێكخراوی دابین بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ
45- تۆڕی پێكهاتە ئاینییەكانی كوردستان- سلێمانی
46- رێكخراوی گەشەپێدانی خەڵك PDO
47- گرووپی ژیان
48- گرووپی باڵانسی جێندەری
49- رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان-وەلا
50- فرمان فاوندەیشن
51- تۆڕی نەوا بۆ رێكخراوە مەدەنییەكان
52- گرووپی ئاشتی ژنانی سەركردە
53- رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO
54- رێكخراوی مۆر بۆ بڵاوكردنەوەی هزری ناتوندووتیژی
55- ئەنستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان
56- سەنتەری پەرەپێدانی دیموكراسی مافی مرۆڤ DHRD
57- رێكخراوی نیوكوردستان بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان
58- پرۆژەی ژن ژیانە مەیكوژە
59- رووبار خالید – چالاكوانی مەدەنی
60- فرمێسك مستەفا – فەرمانبەر
61- لەیلا سەعید – كارمەندی تەندروستی
62- ئارام حەمەسەعید – رێكخەری پرۆژەی ژن ژینە مەیكوژە
63- شۆخان حەمەڕەشید -پارێزەر
64- شەهلا بەكر – پرۆژەی ژن ژیانە مەیكوژە
65- عەدنان عەلی – رۆژنامەنووس
66- لاڤی كرمانج – سكرتێری رێكخراوی نیوكوردستان
67- فرمێسك قانع – بەڕێوبەرایەتی گشتی لاوان- بەشی چالاكی وەزارەتی رۆشنبیری
68- بێریڤان محەمەد – رۆژنامەنووس
69- ئومێد خۆشناو – ئەندامی پەرلەمانی كوردستان
70- گوڵستان سەعید – ئەندامی پەرلەمانی كوردستان
71- بەهار مەحمود – ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
72- شیرین ئەمین – ئەندامی پەرلەمانی كوردستان
73- مونا قەهوەچی – سكرتێری سەرۆكی پەرلەمان
74- ڤیان دەخیل – ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران
75- پەیمان عیزەدین – پارێزەر-ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان
76- د.جەمشید حەیدەری – نووسەر و مامۆستای زانكۆ
77- د.رۆزا ماجد محەمەد – نەخۆشخانەی فریاكەوتنی مناڵبوون
78- چیمەن محەمەد رەشید – چالاكوانی مافی مرۆڤ
79- شنە بابە عەلی بەرزنجی – چالاكوانی مەدەنی
80- كۆسرەت ئەحمەد – مامۆستا و نووسەر و چالاكوانی مەدەنی
81- رێزان كەریم – راگەیەندكار
82- چۆپی عەزیز – هونەرمەند
83- سازگار تەها – هونەرمەند
84- هێرۆ مەولودی – رۆژنامەنووس
85- د.ئبتیسام ئیسماعیل -زانكۆی سلێمانی
86- زەردەشت حەیدەری – ئەندازیاری نەوت و موزیسیان
87- دڵشاد حوسێن – ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان
88- سەرهەنگ فەرەج – ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان
89- د.محەمەد عەلی – مامۆستای زانكۆ
90- پێشەوا چۆمانی – بەڕێوبەری ناوەندی كەلتوری چۆمان
91- فەرهاد چۆمانی – نووسەر و وەرگێڕ
92- ئازاد عوسمان – بەرێوبەری رادیۆی دەنگ
93- رەمەزان حاجی رەشید – ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان
94- خانزاد سەعدی – چالاكوانی مەدەنی
95- نازەنین عوسمان – مامۆستای زانكۆ
96- گەلاوێژ عەلی – چالاكوان
97- بەهار عەلی – رێكخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
98- نازناز محەمەد قادر – گرووپی ئاشتی ژنانی سەركردە
99- زوڵفا مەمحمود – ئەندامی خولی پیشووی پەرلەمانی كوردستان
100- گۆران مەحمود – ئەندامی خولی پیشووی پەرلەمانی كوردستان
101- ئەمەل جەلال – ئەندامی ئەنجوومەنی كاروباری خانمان
102- دڵشاد شەعبان – ئەندامی خولی پیشووی پەرلەمانی كوردستان
103- هاوژین مەلا ئەمین – نووسەر و مامۆستای زانكۆ
104- د.نەزاكەت حوسێن – مامۆستای راگەیاندن
105- ڤیان عەباس – ئەندامی خولی پیشووی پەرلەمانی كوردستان
106- ناسك تۆفیق-یەكگرتووی ئیسلامی-ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان
107- دڵخواز عەبدوڵڵا – ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای خانمان
108- رێبین رەسوڵ – نووسەر
109- سیروان غەریب – دەزگای میدیایی وێستگە
110- مستەفا زاهیدی – نووسەر و وەرگێڕ
111- ساكار تاهیر – رۆژنامەنووس
112- ترێ مەحمود – رۆژنامەنووس
113- جیهاد محەمەد – رێكخراوی ئازادبوون
114- عەزیز رەئوف – رێكخراوی ئازادبوون
115- خەندە ئازاد – چالاكوانی مەدەنی
116- بێخاڵ قادر – راگەیەندكار
117- سەمیرا شەهابی – رۆژنامەنووس
118- بێریتان زاگرۆس – رۆژنامەنووس
119- كەمال غەریب – فەرمانبەر
120- ئەڤین نەسرین – راگەیەندكار
121- دانا هەڵەبجەیی – رۆژنامەنووس
122- جەلال هۆرێنی – رۆژنامەنووس
123- بڕوا بەرزنجی – رۆژنامەنووس
124- بڕوا ستار – رۆژنامەنووس
125- قاسم شێروانی – شاعیر و یاساناس
126- دڵدار كەتانی – كاسب
127- كەژاڵ نووری – چالاكوانی مەدەنی
128- بابان جەعفەر – رێكخراوی ئازادبوون
129- گەلاوێژ شوكر – ئەندازیاری تەلارسازی
130- شەونم محەمەد – ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان
131- عەلی كەریمی – چالاكوانی سیاسی
132- سیروان سەعید – چالاكوان
133- د. سەروەر عەبدولڕەحمان- سەرۆكی ئەنستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان
134- ئامانج سدیق – رۆژنامەنووس
135- هاوژین زیبا – رۆژنامەنووس
136- بەهار مونزیر – رێكخراوی گەشەپێدانی خەڵك
137- بەهار عەلی – چالاكوانی مافەكانی ژنان
138- تەلار لەتیف – ئەندامی سكرتارییەتی یەكێتی ژنان
139- دیمەن محەمەد – سەرۆكی رێكخروی چیرۆكەكانی ئەنفال
140- پەروا عەلی – ئەندامی خولی پیشووی پەرلەمانی كوردستان
141- هەیمان رەمزی – چالاكوانی مەدەنی
142- دایكی پەرچەم – رێكخراوی كۆمەڵەی ئافرەتان لی سلێمانی
143- سروە عەبدولواحید – ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
144- ئاڵا تاڵەبانی – ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
145- گوڵستان سەعید – ئەندامی پەرلەمانی كوردستان
146- عەدالەت عومەر – نووسەر و لێكۆڵەر لەبواری جینۆساید
147- د.چۆمان هەردی – بەڕێوبەری سەنتەری جێندەر و گەشەپێدان لە زانكۆی ئەمریكی
148- رووناك حەمە غەریب – ئەندامی رێكخراوی نێودەوڵەتی تیمی بونیادنانی ئاشتی CPT
149- ئالان بەرزنجی – رێكخراوی ئازادبوون
150- محەمەد رەئوف – سەرنووسەری ماڵپەڕی دەرەو میدیا
151- جەلیل فاتح – چالاكوانی مەدەنی
152- پەروین عەزیز – چالاكوانی مەدەنی
153- بەهادین كەمال – سەرپەرشتیاری رێكخراوی گەنجانی بوێر
154- پرشنگ ساڵح -سەرۆكی رێكخراوی پەنجە
155- ئاوات شێخ حسام – رێكخراوی یەسنا بۆ گەشەی فەلسەفەی زەردەشتی
156- كنێر جەمیل -ئەكادیمیای سیاسەت و هزری دیوكراسی
157- رێناس عەلی -رۆژنامەنووس
158- هەردی عەبدوڵڵا -رۆژنامەنووس
159- سەعدوڵڵا ئەحمەد -پارێزەر
160- دڵشاد مەحمود حەمە شەریف -راوێژكاری پێشكەوتوو-پەرلەمانی كوردستان
161- د.شێركۆ حەمەئەمین – ئەندامی خولی پیشووی پەرلەمانی كوردستان
162- هیوا سەید سەلیم – رۆژنامەنووس
163- سیروان مەحمود – چالاكوانی مەدەنی
164- هاوكار عزەت میكە – رۆژنامەنووس
165- د.رێزان هەردی – سەرۆكی رێكخراوی خانمە پزیشكەكانی كوردستان
166- هێمن عەبدولڵا – رۆژنامەنووس و فۆتۆگرافەر
167- ئاری شێخ نووری – چالاكوانی مەدەنی
168- ئازاد ئیلخانی زادە – چالاكوانی سیاسی
169- شیهاب عوسمان – رۆژنامەنووس
170- زەردەشت بەهاری – فەرمانبەری چاودێری سلێمانی
171- سەروەر حەمە ئەمین مارف – خانەنشین
172- بێساران حەمە تۆفیق – رۆژنامەنووس
173- چیا هاوار – رۆژنامەنووس
174- نازدار عەلی – مامۆستا
175- كاروان سالار – رۆژنامەنووس
176- دلێر ماوەتی – ئەندامی خولی پیشووی پەرلەمانی كوردستان
177- ساڵح فەقێ – ئەندامی خولی پیشووی پەرلەمانی كوردستان
178- بریندار كەلهوڕ – رۆژنامەنووس
179- كۆژین یاسین – دەرچووی زانكۆ
180- شاڵاو حەسەن – رۆژنامەنووس
181- شوان شێخ ئەحمەد – ئەندامی خولی پیشووی پەرلەمانی كوردستان
182- خەلیل مستەفا – رۆژنامەنووس
183- سلێمان ئەحمەد – رۆژنامەنووس
184- سۆران حسێن – رۆژنامەنووس
185- بەندی عەلی – شاعیر و رۆژنامەنووس
186- بەرهەم لەتیف – رۆژنامەنووس
187- ئارا ئیبراهیم – رۆژنامەنووس
188- تەرزە تەها – رۆژنامەنووس
189- حەسەن حەسسان – رۆژنمەنووس
190- دانا عومەر – رۆژنامەنووس
191- دڵشاد خۆشناو – پێن كورد
192- شایجە كەلهوڕ – چالاكوانی مافەكانی ژن
193- مەستورە مەحمود – رۆژنامەنووس
194- هێرۆ یاسین – رۆژنامەنووس
195- خەندە ئازاد – چالاكوانی مەدەنی
196- شاناز محەمەد رەشید – چالاكوانی مەدەنی
197- گەزیزە باپیری – راگەیەندكار
198- د.دڵشاد عەبدولڕەحمان – وەزیری پیشووی پەروەردە
199- عەباس قادر عەبدولڵا – فەرمانبەر
200- ناسیار مستەفا – راگەیەندكار
201- حەمە عەلی محەمەد مەعروف – شارەزای فیزیا
202- سەرگوڵ رۆبیتان – بەڕێوبەری ئامادەیی-خانەنشین
203- عومەر عینایەت – ئەندازیان- ئەندامی خولی پیشووی پەرلەمانی كوردستان
204- سروە عەبدولڕەحمان – بەڕێوبەری ناوەندی بێخاڵی كچان
205- شاناز حەسەن – رۆژنامەی هاووڵاتی
206- حەیات جەجید – ئەندامی خولی پیشووی پەرلەمانی كوردستان
207- رێزان كەریم ئەحمەد – راگەیەندكار
208- ماردین عەبدولكەریم – ئەندامی مەكتەبی راگەیاندن
209- مەلەك ئەحمەد – راگەیەندكار
210- ئاواز شێخ جەنگی – ئەندامی خولی پیشووی پەرلەمانی كوردستان
211- ئاوێزە غەریب كەریم – بەڕێوبەری ژمێریاری پێشكەوتوو
212- تافان نەجات – سەرپەرشتیاری رێكخراوی چاوی خەڵك
213- داستان مارف – موزیسیان
214- ساڵار محەمەد ئەمین – پارێزەر
215- سیامەند جەلال – یاریدەدەری دەرمانساز
216- نەسرین جەمال – ئەندامی خولی پیشووی پەرلەمانی كوردستان
217- د.سەمیرە ساڵح – مامۆستای زانكۆ
218- راستی عەلی – خوێندكار
219- ڤەمان فەیسەڵ – ئەندامی خولی پیشووی پەرلەمانی كوردستان
220- تانیا تاهیر – خوێنكاری ماستەر لە بەشی یاسا
221- جەودەت نەساڕ – ئەندامی خولی پیشووی پەرلەمانی كوردستان
222- ژینۆ محەمەد – رۆژنامەنووس
223- فەرهاد مەلا حەسەن – رۆژنامەنووس
224- شوان محەمەد – رۆژنامەنووس
225- سروە جەوهەر – نووسەر لە گۆڤاری تروسكە
226- ئەردەلان شێخ فاتح بەرزنجی – پارێزە و رۆژنامەنووس
227- بێكەس حەمە قادر – نووسەر و شاعیر
228- سایە شێخ جەلال – پرۆژەی ژن ژیانە مەیكوژە
229- رۆژگار ئیبراهیم – پارێزەر و چالاكوانی مەدەنی
230- سایە شێخ جەلال – پرۆژەی ژن ژیانە مەیكوژە
231- جەبار عوسمان – چالاكوانی مەدەنی لە بواری مافەكانی ژنان
232- عەبدولڕەحمان رەسوڵ – نووسەر و رۆژنامەنووس
233- سروە جەوهەر – نووسەر لە گۆڤاری تروسكە
234- ئەردەلان شێخ فاتح بەرزنجی – پارێزە و رۆژنامەنووس
235- هێمن مامەند – رۆژنامەنووس و چالاكوانی مەدەنی
236- كەژاڵ عەبدولقادر – پرۆژەی ژن ژیان مەیكوژە
237- نەهلە محەمەد – پەرلەمانتاری خولی پێشوو
238- رێبوار محەمەد -مامۆستا و چالاكوانی مەدەنی
239- شیراز جاربووتی -نووسەر و پێشمەرگە
240- شەهلا فەیزوڵڵا غەریب -ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
241- رابیحە حەمەد عەبدوڵڵا – ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق

کوردستان

کەرنەڤاڵێکی شیعری لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس ئەنجامدەدرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە دوو شەممەی داهاتوو کەرنەڤاڵێکی شیعریی لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس لە پاركی ئازادیی لەسلێمانی ئەنجامبدرێت.

 

لەژێر ناونیشانی  (با شیعر بکەینە سەنگەری بەرگری) ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری کەرنەڤاڵێکی شیعری لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس لە پاركی ئازادیی لەسلێمانی ڕێکدەخات.

 

کەرنەڤاڵەکە لە ڕۆژی ۱۰ی۸ی۲۰۲۰ دووشەممە، کاتژمێر ٦ی ئێوارە ئەنجامدەدرێت

 

لەکەرنەڤاڵە شیعیرییەکەدا هەریەک لەم شاعیرانەى خوارەوە بەشداری دەکەن:

بەندی عەلی
ڕۆژ هەڵەبجەیی
فاتیح سەلام
سروە عوسمان
سەردار قادر
هەڵاڵە شەوکەت لهۆنی
هاوشان عەزیز
ڕەوەند ساڵح
مەریوان قەرەداغی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڤیدیۆ؛ توركیا دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی سوپای توركیا لە ڕێی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تویتەر، دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

توركیا هاوكات لەگەڵ هێرشەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان، لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانیش هێرش و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری توركیا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 گەریلای پەكەكەیان كردووەتە ئامانج، بەڵام پەكەكە ئەو زانیارییانەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

بڵاوكردنەوەی دیمەنە ڤیدیۆییەكەش هاوكاتە لەگەڵ بۆردومانەكەی ئەمڕۆی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆ سەر گوندی قامیشی سەر بە شارۆچكەی ماوەت لە سنووری ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەی شارباژێڕیان بۆردومان كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند گوندی قامیشی سەر بە ناوچەی شارباژێڕی سلێمانییان بۆردومان كرد.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان بۆردومانەكە بووەتە هۆی ئاگركەوتنەوە لە ناوچەكە، بەڵام ئەگەری بوونی زیانی گیانی لەو هێرشەدا نەزانراوە.

سوپای توركیا چەند ناوچەیەكی سنووری شارباژێڕی سلێمانییان وەك سنووری چالاكی پەكەكە دەستنیشان كردووە و ناوبەناو بەو بیانووە بۆردومانی دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان