ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

یەكێتی ئەوروپا لەسەر ڕووداوەكەی ئەمڕۆی بەغدا هاتەدەنگ

خەڵك- بەشی هەواڵ
باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عیراق، لەسەر ڕووداوەكەی ئەمڕۆی گۆڕەپانی وەسبە لە بەغدا هاتەدەنگ.

مارتن هارس، باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عیراق لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) نوسیویەتی”هەست بە سەرسوڕمان و قێزەونی دەكەم بەرانبەر بەو ڕووداوە نەشیاوەی ئەمڕۆ لە گۆڕپانی وەسبە ڕویدا- ئێمە ئیدانەی توندوتیژی دەكەین ئیتر هەر كەسێك ئەنجامی بدات”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند وێنەیەك بڵاوبووەوە كە تێیاندا كەسێك بە ستونی دەستەواژەكانی هاتووچۆ لە گۆڕەپانی وەسبە لە ناوەڕاستی بەغدا هەڵواسرابوو، چالاكوانان زانیارییان لەسەر ڕووداوەكە بەمشێوەیە بڵاوكردبووەوە”ئەو كەسەی كوژرا بە مەستی تەقەی لە خۆپیشاندەران كردووە لە نزیك گۆڕەپانی وەسبە، بۆیە هەندێك لە لاوان، تا لای ماڵی خۆی دوایكەوتوون و لەپاش كوشتنی بە سوتنێكدا هەڵیانواسیوە”.

عێراق

قۆناغی چوارەمی ئۆپراسۆنی پاڵەوانانى عیراق بەسەرپەرشتی کازمی دەستیپێکرد

خەڵک – بەشی هەواڵ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئۆپراسیۆنێکی فراوان لەپارێزگای دیالە بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش دەستیپێکرد.
ئۆپراسیۆنی پاڵەوانانی عیراق لەقۆناغی چوارەمیدا لەپارێزگای دیالەیە و ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فراوان هەوڵی لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش دەدەن.
ئەم ئۆپراسیۆنە بەسەرپەرشیتی ڕاستەوخۆی مستەفا کازمییە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتۆتە شوێنی دیاریکراو بۆ سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنەکە.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێزێکی بەرپەرچدانەوەی خێرای عیراق، چوونە خاڵی سنووریی مونزیرییە

خەڵک ـ بەشی هەواڵ

بەفەرمانى سەرۆکوەزیرانی عیراق، هێزێکی بەرپەرچدانەوەی خێرا، چوونەتە خاڵى سنووریى مونزیریە لە پارێزگاى دیالە و دەروازەکە رادەستى هێزەکە کرا.

بەپێی بەیاننامەیەکى فەرماندەیی هێزەکانى بەرپەرچدانەوە خێرا، بەفەرمانى ڕاستەوخۆی مستەفا کازمى، بە سەرپەرشتى عوسمان غانمى وەزیرى ناوخۆ، کاروبارى دەروازەى سنووریى مونزیریەیان لە پارێزگاى دیالە وەرگرتووە.

دەستەى دەروازە سنورییەکان عیراق، پێشتر داوایەکى ئاڕاستەى سەرۆک وەزیران کردبوو بۆ ناردنى هێز  لەپێناو بەرەنگاربوونەوە هەر دەستوەردانێکى دەرەکى.

هاوکات ئەحمەد مەلا تەلال وتەبێژى سەرۆک وەزیرانى عیراق پێشتر ڕایگەیاندبوو، لەداهاتوودا حکومەت رێوشوێنى توند دەگرێتەبەر لەخاڵە سنورییەکان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

نزیکی دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەعیراق چاکبوونەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند لەماوەى ٢ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٨٧٨ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

 

لەڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، لەماوەى ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و ٨٤٨ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.

 

هەر بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوە، لەو ماوەیەدا هەزار و ٨٧٨ کەس چاکبوونەتەوە و ٧٨ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان