ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

قوباد تاڵەبانی؛ لەسەر پڕۆژە یاسای چاكسازی هاتەدەنگ بابەتێك نییە بۆ موزایەدەكردن

خەڵك – بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، پڕۆژە یاسای چاكسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە هی هەموو پارت و لایەنە سیاسییەكانی بەشداری حكومەت بووە كاری جدیان لەسەر كردووە بۆیە ناكرێت بكرێتە دەسكەوت بۆ هیچ كەس و لایەنێكی دیاریكراو.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەنجومەنی وەزیران بە كۆی دەنگ پڕۆژە یاسای چاكسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵەی پەسەند كرد، كە بنەڕەتی ئەم پرۆژەیە هی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.

دەشڵێت،”لەم كابینەیەدا وەك چۆن لە كارنامەكەیدا بەڵێن درا بوو، بەگیانێكی بەرپرسانە و پڕ لەتەبایی و لە سایەی كاری پێكەوەیی ناو ئەنجومەنی وەزیران دەوڵەمەند كرا و دەنگی لەسەر درا سەرۆكی حكومەت و بەندە و هەموو وەزیرە بەڕێزەكانی سەر بە هەموو پارت و لایەنە سیاسییەكانی بەشداری حكومەت و سكرتێر و سەرۆكی دیوان گفتوگۆی تێروتەسەلیان كرد”.
ڕاشیگەیاندووە، بەهەموو لایەكمانەوە پرۆژەكەمان لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران تێپەڕاند، بۆیە ناكرێت بكرێتە دەسكەوت بۆ هیچ كەس و لایەنێكی دیاریكراو بەتەنها و بابەتێك نییە بۆ موزایەدەكردن.

لە كۆتایی ڕاگەیەنراوەكەیدا هاتووە، بەهیواین هەمان گیانی تەبایی ناو ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی پرۆژەكەوە لە پەرلەمانیشدا ڕەنگبداتەوە بۆ ئەوەی لەنزیكترین دەرفەتی گونجاودا لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی دەربچوێنرێت.

کوردستان

وێنە.. ژمارەیەك كۆچبەر لە دەریای ئیجە لە خنكان ڕزگار دەكرێن

خەڵك – بەشی هەواڵ

نوێنەرایەتی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران لە توركیا ڕایدەگەیەنێت:”22 كۆچبەر لە ناوچەی ئەدەنە لە خنكان ڕزگاركران”.

كوردە یەشار نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران لە توركیا ڕایگەیاند:”سەر لەبەیانی ڕۆژی ١٨/1/2019 بە هۆی سەختی كەش و هەواو و بەرزی شەپۆلی دەریا لە توركیا، پۆلیسی ئێشكگری كەنار دەریا لەچەند ناوچەیەكی جیاجیا دەستیان گرت بەسەر سێ بەلەم و یەختدا كە ژمارەی سەرنشینەكانی بەگشتی 74 كۆچبەر بوون”.

نوێنەرەكەی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران ئاماژەی بەوەشداوە:”كۆچبەرەكان بەنیاز بوون ڕوو بكەنە كەناراوەكان و دوورگەكانی یۆنان و لە نێوانیشیاندا بەلەمێك لە ناوچەی ئەدەنە كە 22 كۆچبەری هەڵگرتبوو ڕزگاركران پاش ئەوەی كەتبوونە ژێر مەترسی شەپۆلی دەریا، خۆشبەختانە سەرجەم ئەو كۆچبەرانە ڕزگاركران و گەڕێندرانەوە توركیا و هیچ زیانێكی مرۆیی لێ نەكەوتەوە”.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بۆ پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ڕێنمایی دەدرێتە هاووڵاتیان
بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا لە گەڕەكێكی دیكەی سلێمانی دەستی پێكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەك-سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ بەستنی پێوەری زیرەك لە گەڕەكی (كەڵەكن) دەبێت، دەشڵێت: “لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر یەك لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە”.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی تۆڕی زیرەك- سلێمانی لە كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە، ڕاگەیاندووە، پلانی دانانی پێوەری زیرەك بۆ ڕۆژی دوو شەممە 20/1/2020 لە گەڕەكی (كەڵەكن) دەبێت و ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری 400 پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.

ڕاشیگەیاندووە، لە كاتژمێر ( 8 ی بەیانی بۆ 4 ئێوارە) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان.

ڕێنماییشی داوە و دەڵێت: “هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە، كە لەپێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر یەك لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد ترەمپ كۆدەبنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، كە لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس چاوی بە سەرۆكی ئەمریكا و سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆدەبێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم بە داوەتێكی فەرمی بەشداری لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆسدا دەكات كە ڕۆژانی 21 تا 24ی ئەم مانگە لە یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنیدا بەڕێوەدەچێت.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە داوەتێكی فەرمی بەشداری لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆسدا دەكات كە ڕۆژانی 21 تا 24ی ئەم مانگە لە یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنیدا بەڕێوەدەچێت و تیایدا بە ناونیشانی لەپێناو جیھانێكی یەكگرتووی گەشەسەندووی بەردەوامدا، تیشك دەخرێتە سەر پرسە جیهانییەكانی تایبەت بە ئابووری و سیاسەت و ئاسایش و سەقامگیری.

لە میانی بەشداریكردنیدا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەڕێزان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و ژمارەك لە سەركردە و وەزیران و بەرپرسانی باڵای وڵاتان كۆدەبێتەوە. لە كۆبوونەوەكاندا پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سیاسەت و هەڵوێستی هەرێم و گۆڕینەوەی بیروڕا دەربارەی پرسە هەرێمی و جیهانییەكان تاوتوێ دەكرێن.

هەر لە میانی بەشداریكردنیدا، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە دانیشتنێكی داڤۆسدا بە ناونیشانی “ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ناسەقامگیر” قسە دەكات. تیایدا لێكەوتە درێژخایەنەكانی ئاڵۆزی و پشێوییە‌ بەردەوامەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌ كە بوونەتە سەرچاوەی ترس و نیگەرانییەكی گەورەی جیهانی و ناوچەیی باس دەكرێن و تیشك دەخرێتە سەر كاریگەریی ستراتیژیی قەیرانی ئێستا لەسەر ئاشتی و سەقامگیری لە كەنداو، عێراق و سووریا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان