ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

وەزیری نەوتی عیراق: هەرێم نەوتەكەی ڕادەست دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری نەوتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە، ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی (سۆمۆ) دەكات.

بەپێی ڕێككەوتنەكەی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ، هەرێمی كوردستان بۆ دەستبەركردنی پشكی درایی خۆی لە بودجەی گشتی عیراق، لەسەرەتای ساڵی داهاتوەوە ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) دەكات، لەو بارەیەوە
سامر غەزبان جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت ڕایگەیاندووە”لەسەرەتای ساڵی داهاتوەوە، هەرێمی كوردستان لەكۆی ئەو 450 هەزار بەرمیلە نەوتەی هەناردەی دەكات، 250 هەزاری بەرمیلی ڕادەستی سۆمۆ دەكات.

بە وتەی غەزبان”حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیی خۆی بۆ جێبەجێبەجێكردنی ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكە دەربڕیوە، تا لەبەرامبەردا حكومەتی فیدراڵ پشكی هەرێم لەبودجەو شایستە داراییەكان رەِوانەی هەرێم بكات”.

لەم ماوەیەی دواییدا، شاندەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مەبەستی لێكگەیشتن و ڕەواندنەوەی تەنگژەكانی پێشوو، چەند جارێك سەردانی بەغدایان كرد و لەگەڵ بەرپرسانی عیراق لەبارەی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی و ڕادەستكردنی نەوتی هەرێمەوە، ڕێككەوتن كرا.

عێراق

وەزیری تەندروستیی عێراق وادەی تێپەڕاندنی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشكراكرد


وەزیری تەندروستیی عێراق وادەی تێپەڕاندنی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکراکرد و هۆشداریش لە هەرەسهێنانی دۆخی عێراق دەدات، ئەگەر هاووڵاتیان پابەندی قەدەخەی هاتووچۆ نەبن و ڕێنماییەکانى وەزارەتى تەندروستى جێبەجێنەکەن.

د.جەعفەر عەللاوی، وەزیری تەندروستیی عێراق رایگەیاند، دۆخی عێراق لە ژێر کۆنترۆڵدایە، بەڵام گرفتى سەرەکى ئەوەیە کە هاووڵاتیان پابەندى ڕێنماییەکان نابن.

وەزیری تەندروستیی عێراق جەخت لەوەدەکاتەوە، عێراق دەتوانێت لە ماوەی مانگێک ئەو قەیرانە تێپەڕێنێت، ئەگەر هاووڵاتیان بە تەواوی پابەندبن، بە پێچەوانەی ئەوە دەکرێت وڵات بەتەواوی هەرەس بهێنێت و باری نائاسایی رابگەیێنرێت.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد، دەکرێت جارێکی دیکە قەدەخەی هاتووچۆ درێژ بکرێتەوە، ئەوەش کاریگەری گەورەی دەبێت لە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە و ڕێگرى لە هەرەسهێنانى عیراق.

بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق تائێستا 48 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەى 600 هاووڵاتیش توشى ڤایرۆسەکە بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

شەش داواکراو لە دیالە دەستگیرکران


خەڵک- بەشى هەواڵ

میدیاکانى عیراق بڵاویانکردەوە، لە هەڵمەتێکى سەربازییدا هێزە ئەمنییەکان شەش داواکراویان دەستگیرکردووە.

بەپێى ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسى دیالە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو کەسانە پێشتر لەلایەن دادگاوە داواکراوبوون و لە یاسا هەڵهاتوون.

هەر بەپێى ڕاگەیەندراوەکە، دواى دەستگیرکردنیان زیندانى کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

دەستگیرکردنى ئەو داواکراوانە لەکاتێکدایە کە هەڵمەتێکى سەربازى فراوان لە پارێزگاى دیالە بەڕێوەدەچێت بۆ دەستگیرکردن یان کوشتنى پاشماوەى چەکدارانى داعش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هەڵمەتێکى سەربازى لە قەزاى دوز دەستى پێکرد


خەڵک- بەشى هەواڵ

بەرەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە هەڵمەتێکى سەربازى فراوان لە نزیک شارۆچکەى دوز دەستى پێکرد بۆ کوشتن یان دەستگیرکردنى پاشماوەى چەکدارانى داعش.

میدیاکانى عیراق بڵاویانکردەوە، هەڵمەتەکە زنجیرە چیاکانى نێوان ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى حکومەتى عیراق و هەرێم دەگرێتەوە.

هەڵمەتەکە دواى ئەوەدێت کە لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا چەند بۆمبێکى چێنراو لە شارۆچکەکەدا تەقینەوە و بەهۆیانەوە چەند کەسێک برینداربوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان