ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی عیراق ئاشكرادەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی پزیشكی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق، بەرزبوونەوەی ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكان ئاشكرادەكات و دەڵێت، لەسەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانەوە، تا ئێستا 511 كەس كوژراون و زیاتر لە 21 هەزار كەسی تر برینداربوون.

ماڵپەڕی (الغد برس)ی عیراقی لە زاری سەرچاوەیەكی پزیشكییەوە لە وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردووەتەوە”ژمارەی كوژراوەكان لە خۆپیشاندانەكاندا تا ئەمڕۆ پێنج شەممە، گەیشتووەتە 511 كەس”، بەپێی ماڵپەڕی (الحرە)ش، زۆرێك لە كوژراوەكانیش بە تایبەت لە باشووری عیراق، بەر لەوەی ببرێنە نەخۆشخانە لە گۆڕستانەكان بەخاسپێرددراون.

بە وتەی سەرچاوەكان”نزیكەی 50 لاوی خوار تەمەن 20 ساڵان لە خۆپیشاندانەكاندا كوژراون، لەگەڵ كوژرانی حەوت كچ لە بەغدا و كچێكی تر لە شاری بەسرە”.

ئەو سەرچاوانە دەڵێن”هۆكاری گیانلەدەستدانەكان لەنێوان بەركەوتنی گوللـە بەر سەر و سنگ و سكەوە بووە، یان بۆمبە فرمێسكڕێژەكان ڕاستەوخۆ بەرییانكەوتووە، لەگەڵ ڕووداوەكانی لێدان بە چەقۆ و لێدان بە ئۆتۆمبێل لە بەسرە”.

عێراق

لە عیراق و هەرێم بەرزترین ژمارەی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 2834 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2339 كەسیش چاكبوونەتەوە و هاوكات 77 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 16 هەزار و 531 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 2834 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هاوكات لە سلێمانی 56 و هەولێر 218 و دهۆك 83 و كەركوك 75 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 2339 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هاوكات لە سلێمانی 54 كەس و هەولێر 84 و كەركوك 57 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە 77 كەس بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش كۆی گشتی مردووان گەیشتۆتە 5 هەزار و 94 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرپرسێكی باڵای نووسینگەی سیستانی تووشی كۆرۆنا بووە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی باڵای نووسینگەی عەلی سیستانیی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق تووشی كۆرۆنا بووە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ماڵپەڕی شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی شاری نەجەفەوە بڵاویكردەوە، محەمەد حسێن عەمیدی، بەرپرسی نوێنەرە بڕواپێكراوەكانی عەلی سیستانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ڕوونیشیكردەوە، دۆخی تەندروستی عەمیدی جێگیرە، كە هاوكات مامۆستای حەوزەی عیلمییە لە نەجەف.

پێشتریش جەواد شەهرستانی زاوا و وەكیلی گشتیی سیستانی لە ئێران، تووشی كۆرۆنا ببوو، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە ئەگەری تووشبوونی گەورە مەرجەعی شیعەكان بە پەتاكە بڵاونەكراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

10 هاووڵاتی عیراقی لە نێو قوربانییانی تەقینەوەكانی لوبناندان

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ چوار شەممە مانگی سووری عیراقی ڕایگەیاند كە 10 هاووڵاتی عیراقی لە نێو قوربانییانی تەقینەوەكانی بەیروتی پایتەختی لوبناندان كە دوێنێ لە بەندەرێكی شارەكە ڕوویدا.

بە پێی ڕاگەیەندراوێكی ڕێكخراوەكە، 10 هاووڵاتی عێراقی لە تەقینەوەكاندا بیرندار بوون و ڕوونیشیكردەوە كە باری تەندروستی زۆربەیان جێگیرە.

لەلایەكی دیكەشەوە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ حەسان دیاب سەرۆك وەزیرانی لوبنان ئەنجام دا و بە هۆی تەقینەوەكانەوە سەرەخۆشی لێكرد.

هاوكات بڕیاریشی دا بە فڕۆكەیەك هاوكاری پزیشكی بەپەلە بگەیەنێتە لوبنان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان