ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بە زیاتر لە 87 ملیار دۆلار دادەنرێت
ئەو وڵاتانەی دەستییان بەسەر پارەی عیراقدا گرتووە ئاشكرادەكرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
عیراق بەهۆی دەرهاویشتەكانی داگیركردنی كوێتەوە دەیان ملیار دۆلار قەرزارە، بەڵام زۆرێك لە وڵاتانیش دەستییان بەسەر پارەیەكی زۆری عیراقدا گرتووە كە پێشتر لەشێوەی گرێبەست پارەكانیان وەرگرتووە، بەبێ‌ ئەوەی پرۆژەكانیان لە عیراقدا جێبەجێ‌ بكەن.

حكومەتی عیراقی ڕایگەیاندووە، بەهۆی داگیركردنی كوێت لەلایەن عیراقەوە لە ساڵی 1990 و ئەو زیانە ئابورییانەی بەر عیراق كەوتوون، لەگەڵ دەرهاویشتەكانی گەمارۆ نێودەوڵەتییەكەی سەر عیراق، 55 ملیار دۆلار قەرز بەسەر دەوڵەتی عیراقییەوە كەڵەكە بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا 11 وڵات هەن كە دەستییان بەسەر پارەیەكی زۆری عیراقدا گرتووە و تائێستا ئەو پارانەیان نەگەڕاندووەتەوە.

شارەزایانی ئابوری و یاساناسان پێیانوایە ئاستەنگێكی زۆر لەبەردەم گێڕانەوەی ئەو پارانەدا هەیە و لەو بارەیەوە دەڵێن”گێڕانەوەی هەندێكیان پێویستییان بە دادگاكان و ڕێككردنەوە هەیە كە چەندان ساڵی پێدەچێت”، بە بۆچوونی هەندێكی تر “دەكرێت ئەو پارانە لەڕێی جێبەجێكردنی پرۆژەكانی ژێرخان و ئاوەدانكردنەوە، بۆ عیراق بگێڕدرێنەوە”.

فەرمانگەی گێڕانەوەی پارەكانی عیراق لە دەستەی نەزاهەی عیراقی ڕایگەیاندووە”ئەو پارەیەی لای وڵاتانە بە زیاتر لە 87 ملیار دۆلار دادەنرێت، یاساكانی عیراقیش سندوقی گێڕانەوەی پارەكان و فەرمانگەی گێڕانەوەی پارەكانی عیراقی لە دەستەی نەزاهە سەرپشك كردووە، تا كار بۆ گێڕانەوەی بكەن”.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، عیراق دەیان ملیار دۆلاری لای وڵاتانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا و یوگسلاڤیای پێشوو، و فەرەنسا، و یۆنان، و لوبنان و ئەردەن و پاكستان و هیندستانە، ئەو پارانەش بە زیاتر لە 87 ملیار دۆلار دادەنرێن.

عێراق

كوژرانی موهەندیس ماڵی شیعە یەكدەخات
پەڕلەمانتارێك: شیعەكان بۆ كاندیدی سەرۆك وەزیران ڕێككەوتوون

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق لە هاوپەیمانی نەسر، كە لەلایەن حەیدەر عەبادییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ئاشكرای دەكات، كە لایەنە شیعەكان لەسەر كەسێك بۆ كاندیدی سەرۆك وەزیران ڕێككەوتوون.

نەدا شاكر جەودەت، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی نەسر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، هێوربوونەوەی دۆخی سیاسی دەربارەی هەڵبژاردن و دیاری كردنی كەسایەتییەك بۆ سەرۆك وەزیران بەهۆی گفتوگۆی لایەنە سیاسیەكانەوەیە بەتایبەتیش دوای كوژرانی ئەبو مەهدی موهەندیس و پێشێل كردنی سەروەری عیراق.

ڕاشیگەیاند، كوشتنی موهەندیس بووە هۆی یەكخستنی ناوماڵی شیعە لەناو پەڕلەمان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی نزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان لەیەكتری دیاری كردنی كەسێك بۆ سەرۆك وەزیران بەخێرایی ئەنجام دەدرێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دیاری دەكرێت.

دەربارەی كاندید كردنی عەبدولمەهدی بۆ سەرۆك وەزیران، نەدا شاكر جەودەت وتی، “ئەوە كارێكی نەگونجاوە و شتی لەوجۆرە ڕوونادات، چونكە خۆپیشاندەران حكومەتی ئێستایان ڕەتكردەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح: عیراق هەرگیز نابێتە پێگەیەك بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ

خەڵك– بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت، عیراق هەرگیز نابێتە پێگەیەك بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ یان گۆڕەپانێك بۆ یەكلایی كردنەوەی بەرژەوەندیەكان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە 18-1-2020 لە كۆشكی سەلام لە بەغدا بەرهەم ساڵح پێشوازی كرد لە ئەیمن سەفدی، وەزیری دەرەوە و كاروباری تاراوگەی ئەردەن و شاندی یاوەری و سەبارەت بە دواپێشهاتەكانی ناوچەكە و جیهان و پرسە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆ كرا.

لە دیدارەكەدا وەزیری دەرەوەی ئوردن، ڕێز و سڵاوی شاعەبدوڵای دووەم-ی گەیاندە سەرۆك كۆمار، هاوكات پشتیوانی وڵاتەی بۆ ئاسایش و سەقامگیری عیراق وەك بنەمای ڕاگری ئارامی لەناوچەكەدا دووپاتكردەوە، پەیامی شاعەبدوڵای گەیاند، بۆ پرسینی ھەواڵی تەندروستی سەماحەتی سەید سیستانی و هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ خواست.

بەرهەم ساڵح جەختی لە پێویستی بەرجەستەكردنی بنەماكانی ئاشتی و سەقامگیری و دورخستنەوەی جەنگ و ناكۆكییەكان لە ناوچەكەدا كردەوە، كە دەبێتە هۆی لاوازكردنی توانا مرۆیی و مادییەكان، هاوكات تەئكیدی لە پەنابردنە بەر زمانی گفتوگۆی ڕاستەقینە و ڕوون و ئاشكرا بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان كردەوە.

سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەشكرد، كە عیراق هەرگیز نابێتە پێگەیەك بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ یان گۆڕەپانێك بۆ یەك لاییكردنەوەی بەرژەوەندیەكان، و هەوڵیش دەدات ببێتە فاكتەرێكی گرنگ بۆ كۆكردنەوەی برایان و دۆستان، بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بكات، ھاوكات ببێتە هۆكاری بەهێزكردنی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەكە و جیهاندا.

هەر لەدیدارەكەدا سەرۆك كۆمار تیشكی خستە سەر گرنگی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان عیراق و ئەردەن و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری بەجۆرێك، كە ببێتە هۆكاری كەمكردنەوەی ئاستەنگە ئابوورییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرپرسی پێشووی هەواڵگری سعودییە هۆشداری دەداتە عیراق

خەڵك- بەشی هەواڵ

توركی فەیسەڵ، بەرپرسی پێشووی دەزگای هەواڵگری سعودییە ڕایگەیاند، هێشتا كاتی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دیاری نەكراوە و هۆشداریشی دا بە عیراق لە حاڵەتی نەبوونی ئەو هێزانەدا گروپە چەكدارەكان بەهێز دەبنەوە.

توركی فەیسەڵ، بە كەناڵی CNBS ی ئەمریكی وتووە”بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا عیراق خوێنی زیاتری تێدا دەڕژێت”.

هەروەها وتویەتی”كوژرانی قاسم سولەیمانی دەریخست كە ناتوانێت لە دەست سووكایەتییەكانی ساڵی رابردووی دەربازببێت، بەڵام هێشتا رێگرنابێت لەبەردەم ئێراندا بۆ درێژەدان بە بەرنامەی كارەكانی”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان