ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

چی لە پشت خۆپیشاندانەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوەیە؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

ماوەی چەند مانگێكە خەڵكانێكی زۆر لە بەشێك لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دژ بە حكومەتی وڵاتەكانیان ڕژاونەتە سەر شەقامەكان، كە زیاتر لە 60%ی ئەو كەسانە تەمەنیان لە خوار 30 ساڵانەوەن و توڕەن لە گەندەڵی و بێكاری.

هەر وڵاتێك لەوانە خاوەنی تایبەتمەندی خۆیەتی، بەڵام لە چەند خاڵێكی گشتییدا یەكسانن، دەسەڵاتدارەكان دەسەڵات و پارەیان قۆرغكردووە، خەڵكی وڵاتەكان هەژارن و هەژارتر دەبن.

لە ڕاپۆرتێكدا كە تەلەفزیۆنی”bbc“ئامادەی كردووە، ڕونكراووەتەوە، خۆپیشاندانەكان توانیویانە دوو سەرۆك وەزیران”لە عیراق و لوبنان” لە كارەكانیان دوربخەنەوە و جۆرێكە لە سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتییەكانی ساڵی 2011، كە بە”بەهاری عەرەبی” ناودەبرا.

دیمەنێك لە خۆپیشاندانەكانی لوبنان

لە ڕاپۆرتەكەدا باس لەوەكراوە، خۆپیشاندانەكانی لوبنان دوای ئەوە دەستیان پێكرد، كە باج لەسەر هاووڵاتیان زیادكرا، بەڵام ئەوە تەنها خاڵی ئاشكرابووە و چەندین خاڵی شاراوەش هەبوون لە پشتەوە، لە لوبنان خۆپیشاندان ئاساییە، بەڵام لە عیراق خوێنڕشتنی تێكەوتووە.

لە عیراق 400 خۆپیشاندەر كە زۆرینەیان گەنج بوون لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژراون و زیاتر لە 15 هەزاری دیكەش برینداربوون، خۆپیشاندەران ئامادەن بكوژرێن، بەڵام كۆتایی بە بێكاری و گەندەڵی بهێنن.

دیمەنێك لە خۆپیشاندانەكانی عیراق

ئەوان تەنها دژی دەسەڵاتدارەكانی خۆیان نین، بەڵكو دژن بە هاوپەیمانێتی وڵاتەكەیان و ئێران، كۆنسوڵخانەی ئەو وڵاتەیان لە نەجەف و كەربەلا سوتاند.
هەروەها لە ئێران خۆپیشاندان دەستی پێكرد، دوای ئەوەی نرخی بەنزین بەرزكرایەوە، سزاكانی سەر ئەو وڵاتە ئابوری ئێرانی بە تەواوەتی بێهێز كردووە، 200 خۆپیشاندەر كوژران.

ڕاپۆرتەكە لە كۆتاییدا ئەوەی خستووەتەڕوو، دوو جەمسەری گەورە لە وڵاتانی ناوچەكەدا ڕووبەڕووی یەكتربوونەتەوە، ئەوانیش”تیمی ئێران” و “تیمی ئەمریكا”ن و جۆرێك لە دژایەتیش لە نێو عیراق و لوبناندا بۆ ئێران دروستبووە، كە لەلایەن ئەمریكا، سعودییە و ئیسرائیلەوە پشتیوانی دەكرێت، هەروەها ئێرانیش بەردەوامە لە پشتیوانی دۆستەكانی لە عیراق و سوریا و لوبنان.

ریکلام

جیهان

بەشداربووانی لوتكەی بەرلین لەبارەی لیبیا گەیشتنە ڕێككەوتن

خەڵك – بەشی هەواڵ

لوتكەی بەرلین لەبارەی لیبیا كۆتاییهات و ڕاوێژكاری ئەڵمانیاش ڕایدەگەیەنێت، بەشداربووانی لوتكەكە ڕێككەوتن لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەكردنی چەك و ڕێزگرتن لە بڕیارەكە و كۆنتڕۆڵكردنی زیاتر لە جاران.

ئەنگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئەڵمانیا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەشداربووانی لوتكەی بەرلین لەبارەی لیبیا ڕێككەوتوون پشتیوانی لایەنە ناكۆكەكانی لیبیا نەكەن و دەبێت چارەسەرێكی سیاسی بۆ قەیرانی لیبیا بدۆزرێتەوە، ڕاشیگەیاند، “نابێت ڕێگەبدرێت چەك بگاتە لیبیا”.

مێركڵ ئاماژەی بەوەشدا، بەشداربووانی لوتكەكە ڕێككەوتوون بە دابیننەكردنی هاوكاریی زیاتری سەربازی بۆ لایەنە بەشداربووەكانی جەنگ لە لیبیا لەكاتێكدا ئاگربەست بەردەوامە.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ 19/1/2020 لوتكەی بەرلین لەبارەی لیبیا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە بەشداریی سەرۆك و لێپرسراوە باڵاكانی بەشێك لە وڵاتانی جیهان و نەتەوە یەكگرتووەكان دەستیپێكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران هۆشداری دەداتە وڵاتانی ئەوروپا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری دەداتە وڵاتانی ئەوروپا.

عەلی لاریجانی سەرۆكی ئەنجومەنی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران، هۆشداری دەداتە وڵاتانی ئەوروپا و دەڵێت، ئەگەر هەنگاوی نادادپەروەرانە لە دژی وڵاتەكەی بگیرێتەبەر ئەوا تاران پێداچوونەوە بە هەماهەنگییەكانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەكات.

عەلی لاریجانی ڕاشیگەیاند، ئەنجومەنی شورای ئێران پڕۆژە یاسایەكی بۆ وەڵامدانەوە و پێداچوونەوە بە هەماهەنگییەكانیان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئامادەكردووە و بەپێی جوڵە و هەنگاوەكانی وڵاتانی ئەوروپا جۆری وەڵامدانەوەكە دیاری دەكەن.

سەرۆكی ئەنجومەنی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، هەڕەشەكانی ئەمریكا و هەرسێ وڵاتە ئەوروپاییەكە لەبارەی ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكە جێگەی نیگەرانییە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ماكرۆن: پێویستە توركیا ناردنی چەكدار بۆ لیبیا ڕابگرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی فەڕنسا ڕایدەگەیەنێت، پێویستە توركیا دەستهەڵگرێت لە ناردنی چەكداری سوریایی بۆ لیبیا.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لە وتارێكیدا لە كۆنگرەی بەرلین بۆ چارەسەری پرسی لیبیا داوای كرد، پێویستە توركیا دەستهەڵگرێت لە ناردنی چەكداری سوریایی بۆ لیبیا لەپێناو پشتیوانی كردن لە حكومەتی ويفاقی نیشتمانی بەسەرۆكایەتی فایز سەراج.

ماكرۆن وتیشی: پێویستە نەتەوە یەكگرتووەكان هەوڵی ڕێككەوتنی لایەنە ناكۆكەكانی لیبیا لەسەر خاڵەكانی ئاگربەست لە لیبیا بەبێ‌ مەرجی پێشوەخت بدات.

سەرۆكی فەڕەنسا بەئامادەبووانی كۆنگرەی ڕاگەیاند، ئەو زۆر نیگەرانە لە ناردنی چەكدارانی سوریا و بیانی بۆ شاری تەرابلوس، دەبێت ئەم كارانە ڕابگیرێت.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان