ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

دایکان و باوکان لەمەودوا دەتوانن مۆبایلی منداڵەکانیان کۆنترۆڵ بکەن!

خەڵک-

ئەپڵ نوێترین وەشانی سیستەمی ئای ئۆ ئێسی ڕەوانە کرد بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپۆد پێش کۆتایی هاتنی ساڵ و ئەم وەشانەی ژمارە 13.3 دەبێت کە دەتوانێت دەسەڵاتێکی زۆر زیاتر بدات بە دایک و باوکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئامێری منداڵەکانیان.

لە ڕێی تایبەتمەندی کۆنترۆڵکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان Communication Limits کە ڕێ دەدات بە دایکان و باوکان کۆنترۆڵی ئامێری منداڵەکانیان بکەن کە کێ بتوانێت پەیوەندییان پێوە بکات.

ئەم تایبەتمەندییەی سەرەوە تەنها پەیوەندی ئاسایی ناگرێتەوە بەڵکو فەیس تایم و ئەپی مەسجیش دەگرێتەوە.

هەروەها دەتوانیت کلیلی پاراستنی USB دابنێیت کە پشتگیری ستانداردی FIDO2 بکات، کە لە ڕێی NFC و دەرچەی Lightningـەوەو لە یارمەتی وێبگەڕی سەفاری کۆنترۆڵ دەکرێت، هەروەها کۆمەڵێک ئیمۆجی نوێش بەردەست خراوە لە نوێکارییەکەدا.

ئەم ئەپدەیتانەی سەرەوە و زیاتریش بەردەستە بۆ سەرجەم ئامێرەکانی ئەپڵ وەکوو Apple TV OS و ماک و ئایپادیش و لە Settings ئەم هەڵبژاردەی کۆنترۆڵ کردنانە بەردەستە.

ئای ئۆ ئێس(iOS) سیستمێکی بەکارخەریی مۆبایلەکانی کۆمپانیای ئەپڵە وەک ئایفۆن، ئایپاد، ئایپۆد، کۆمپانیاکە پشت بەم سیستمە دەبەستێت لە ساڵی ٢٠٠٧ـەوە تاوەکوو ئێستا.

Image result for iOS 13.3"

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

دوو بەرنامەی زۆرباش تاوەکوو منداڵەکەت فێری پڕۆگرامینگ بکەیت

خەڵک-سەلمان خالید

پرۆگرامکردن یان بەرنامەسازی بریتییە لە پرۆسەی دیزاین و دروستکردنی پرۆگرامێکی «وەگەڕخراو» بۆ جێبەجێکردنی ئەلگۆریتمێکی کۆمپیوتەر، دیاریکردنی ئاستی دروستیی ئەلگۆریتمێک و وەگەڕخستنی سەرچاوە و جێبەجێکردنی ئەلگۆریتمەکە بە زمانێکی پرۆگرامکردنی تایبەت.

لەم بابەتەدا ئاشناتان دەکەین بە دوو بەرنامەی نایاب تاوەکوو لەو ڕێیەوە منداڵەکانتان بتوانن فێری پڕۆگرامینگ ببن و دەبێتە سەرەتایەکی زۆر باشیش لە داهاتوودا تاوەکوو بتوانن خۆیان پڕۆگرام درووست بکەن.

ئەپی کۆداک Kodable دابەزێنە لەم لینکەوە، بەشێوەیەکی گشتی یارمەتی تاڕادەیەک گەورەکانیش دەدات لە شێوازەکانی داڕشتنی پڕۆگرامەکان تێبگەن بە وێنەی جوڵاو و یاری جیاواز کە تێیدا قۆناغی نوێیان بەردەست کراون و ئەپەکە تەنها بۆ سیستەمی iOS بەردەستە.


ئەپی scratchJR لەم لینکەوە دایبەزێنە بۆ iOS و لەم لینکەشەوە دەتوانیت دایبەزێنیت بۆ سیستەمی ئەندرۆید.

ئەپی scratchJR بۆ ئەو منداڵانە گونجاوە کە تەمەنیان لە نێوان ٥ بۆ ١٠ ساڵی دایە کە تێیدا قۆناغ قۆناغیش بەردەستە تاوەکوو منداڵەکە زیاتر حەز بە ئەنجامدانی بکات و بەهرەی کۆدنووسینی پێش بکەوێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەمریکا دژایەتی هواوی دەکاتەوە ١٦ تۆمەتی ئاڕاستە دەکات

خەڵک-سەلمان خالید

وەرزێکی نوێی ڕکابەرییەکانی هواوی و ئیدارەی ئەمریکا دەست پێدەکاتەوە کە تێیدا وەزارەتی دادی ئەمریکا ١٦ تۆمەت ئاڕاستەی کۆمپانیای هواوی دەکات.

بەپێی زانیارییەکان کۆمپانیای هواوی هەستاوە بە بەکارهێنانی بەرهەمی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ ماوەیەکی درێژ و بەمەبەستی فێڵ کردن.

Image result for America charges 16 charges, including theft of trade secrets and financial extortion, to Huawei

بەڵام سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن ناوی هیچ کۆمپانیایەکی ئەمریکی نەهاتووە لە ڕاپۆرتەکاندا بەڵام دەوترێت ناوی کۆمپانیا بەناوبانگی سیسکۆی تێدایە.

هەروەها یەکێکی دیکە لە تۆمەتەکان باس لە بوونی پەیوەندی هواوی دەکات لەگەڵ وڵاتەکانی ئێرا و کۆریای باشور کە ماوەیەکی زۆرە ئەمریکا ناکۆکە لەگەڵیان.

جێگەی ئاماژەیە لە ڕۆژانی پێشودا وەزیرێکی کابینەکەی ترەمپ لە کۆبوونەوەیەکی ئەڵمانیادا ئاماژەی بەوەکردووە ڕوسیا و چین بەهۆی تەکنەلۆژیاوە ئاژاوەیان درووست کردووە.

ھواوی کۆمپانیایەکی چینییە لە ساڵی ١٩٨٧ دا دروستکراوە لەلایەن ڕێن ژینگ فییەوە و بنکەی سەرەکی لە شینژینی چینە و کۆمپانیاکە لە بوارەکانی گەشەپێدانی پەیوەندی ئینتەرنێت و فرۆشتنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان کاردەکات، و لەم ساڵانەی دوایدا بازاڕی بەشێوەیەکی خەیاڵی زیادی کردووە.

Image result for America charges 16 charges, including theft of trade secrets and financial extortion, to Huawei

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

نرخی پلەیستەیشن چوار زیاتر لە 470 دۆلار دەبێت و توانای کارپێکردنی PSVR2 ی دەبێت

خەڵک-سەلمان خالید

پاش چاوەڕوانییە زۆرەکان لەماوەی پێشوودا سۆنی ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی پلەیستەیشن ٥ ی ڕاگەیاند، کە نەوەیەکی نوێی یاریکردنی ئەلیکترۆنی لە خۆی دەگرێت و ئامێرەکەی لە پشووی ساڵی داهاتوودا ڕادەگەیەنێت.

گرنگترین گۆڕانکاری لە نەوە نوێکەدا بریتییە لە کۆنتڕۆڵکردنی دەستکەکان بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر کە وێنەی نەبووە پێشتر.

Image result for Sony could have a new PSVR headset in the works

جێی ئاماژەیە پێشبینی دەکرێت نرخی پلەیستەیشنە نوێکە 470 دۆلار بێت کە نرخی نەوەی پێشووی ٣٩٠ دۆلار بوو، زانیارییەکانیش دەڵێن چاوەڕێی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دەکات کە نرخی ئامێری یاریکردنە نوێکەی ڕابگەیەنێت پاشان سۆنیش بە فەرمی ئامێرەکەی بخاتە بەردەست.

هەروەها زانیارییەکان زیاتر بڵاودەبنەوە و پێشبینی دەکرێت ئامێری ڕاستی خەیاڵی نەوەیەکی نوێی لێ ڕابگەیەنرێت کە ناوی PSVR 2 دەبێت.


پێشبینی دەکرێت پلەیستەیشنە نوێکە خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێ بێت، کە توانای لەرینەوەی دەسکەکان لە کاتی یاری تۆپی پێ و تەقاندنی مووشەکەکان زیاتر هەست بە یارییەکە دەکرێت لە کاتی تاقیکردنەوەیدا و ئەنجامدانی کردارە جیاوازەکانیدا، و هەروەها بە توانایەکی باشتری دەبێت لە بەکارهێنانی وزە و توانادا.

پێویستە هەتاوەکو کریسمسی ئەمساڵ چاوەڕێ بکەین و بزانین گۆڕانکاری گرنگتر چی هەیە و سۆنی لە ئاست چاوەڕوانی گەیمەراندا دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان