ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پنتاگۆن هۆشداری دەداتە عیراق

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرماندەی هێزی ناوەندی ئەمریكا هۆشداری دەدات بە بەغداد، لە بارەی بە ئامانجگرتنی هێزەكانی ئەمریكا لەناو خاكی عیراقدا.

لە بارەی ئاڕاستەكردنی چەند مووشەكێك بۆ سەر سەربازگەی “عەین ئەسەد” لە ئەنبار، كە سوپای ئەمریكای لێ جێگیركراوە، فەرماندەی هێزی ناوەندی ئەمریكا ڕایگەیاند: سەرەڕای پابەندبوونیان بە هاوكاری سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عیراق لە جەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا، پنتاگۆن لە هەردۆخێكدا كە ڕاوێژكارە سەربازییەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان و جبەخانە سەربازییەكانیان بكرێتە ئامانج، وەڵامی بەرگری كردنیان دەبێت.

فەرماندەی هێزی ناوەندی ئەمریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لەو دۆخەی ئێستا عیراقی تێكەوتووە هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەند دەبن بە ڕێزگرتن لە سەروەری عیراق و پاراستنی سەقامگیرییەكەی.

عێراق

“ناتوانرێت بڕیار لەسەر چۆنێتی حكومەتی داهاتووی عیراق بدرێت”

خەڵك-بەشی هەواڵ

ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ناتوانیت پێشبینی چۆنێتی حكومەتی داهاتووی عیراق بكەیت.

لەسەرەتای ئەم مانگەوە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق بڕیاریدا بە ڕاسپاردنی محەمەد تۆفیق عەللاوی بۆ پێكهێنانی كابینەی كاتی حكومەتی عیراق و تاكو ئێستا هیچ وادە و ڕوئیایەك نییە بۆ كاتی كۆتایی ڕاگەیاندنی حكومەت.

عەبدوڵڵا عەلیاوایی، ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تاكو ئێستا دیار نییە و ناتوانی بڕیار لەسەر چۆنێتی حكومەتی داهاتووی عیراق بدەیت.

وتیشی، “حكومەتی عیراق بەهێز نییە و گرووپی چەكداریش لەم وڵاتە زۆرن و ناتوانی بڕیار لەسەر بەهێزی ئەو حكومەتە بدەیت باش دەبێت یان خراپ”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەگەر حكومەتێكی لاواز بوو ئەوە دۆخەكە خراپتر دەبێت، ئەگەر بەهێزیش بێت، دەتوانێت كەمێك خۆی بسەپێنێت و كەمێك بەرەو پێشەوە بڕوات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

محەمەد حەلبوسی دەگاتە سلێمانی

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بگاتە سلێمانی.

(خەڵك) لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە ئەوەی زانیووە حەلبوسی لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە دێتە شاری سلێمانی و لەگەڵ چەند بەرپرسێكدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی عیراق دەكات.

سەردانەكەی حەلبوسی لەكاتێكدایە بڕیارە ئەم هەفتەیە دەنگ لەسەر كاندیدی نوێی سەرۆك وەزیرانی عیراق بدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە كەركوك چەكدارێكی داعش دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، چەكدارێكی داواكراوی داعشیان لە ناحیەی لەیلانی سەر بە پارێزگای كەركوك دەستگیركردووە.

شانەكە لە ڕاگەیەندراوەكەدا باسی لەوەكردووە، لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری سێ‌ چەكداری دیكەشیان لە ئەنبار دەستگیركردووە.

دەستگیركردنی ئەو چەكدارانە لەكاتێكدایە بەپێی زانیاری ناوەندەكانی لێكۆڵینەوەی ئەمنی داعش جارێكی دیكە لە عیراق چالاكبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان