ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پارتی: دەرماڵەی فەرمانبەران ڕێكدەخرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
پڕۆژە یاسای چاكسازی ڕادەستی پەڕلەمانی كوردستان دەكرێت و پارتیش دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران، كە دەرماڵەی یاسایی هیچ فەرمانبەرێك نابڕدرێت و تەنیا دەرماڵەكان ڕێكدەخرێنەوە.

زانا خالید، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، لەپڕۆژە یاسای چاكسازیدا بە هیچ شێوەیەك بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەرانی هەرێمی تێدا نییە، بەڵكو ڕێكخستنەوەی دەرماڵە و بڕینی ئەو دەرماڵەیەیە، كە بە ناحەق وەردەگیرێت، لەبەر ئەوەش با فەرمانبەران دڵنیابن، دەستكاری ئەو دەرماڵانە ناكرێت، كە بە یاسا ڕێكخراون.

ڕاشیگەیاندووە، دەرماڵەی مەترسی لە هەندێك وەزارەت هەیە بۆ نموونە، لە كەرتی كارەبا و تەندروستیدا، بەشێك لە فەرمانبەرانی هەردوو كەرتەكە دەرماڵەی مەترسییان بۆ بەستراوە و هیچ كارێكی مەترسیداریش ناكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، مەبەست لە پڕۆژە یاسای چاكسازی بەرپاكردنی یەكسانی و چەسپاندنی عەدالەتە لە نێو حكوومەتدا، لەبەر ئەوەش، هەر مووچە و دەرماڵەیەكی یاسایی هەبێت دەستی بۆ نابرێت، بەڵام كە هەنگاو بەرەو یەكسانی دەنرێت، بێگومان هەندێك كەس گلەیی دەكەن، بۆ نموونە، بەهۆی مەترسی بۆسەر ژیانی ٣٠%ی دەرماڵەی مەترسی بۆ كارمەندێكی كارەبا خەرج دەكرێت، بەڵام ناكرێت فەرمانبەرێكی دیكەی كارەبا ئەو دەرماڵەیەی بۆ خەرج بكرێت، كە كاری كارەبا ناكات.

ئابوری

گەنەڵ ئینێرجی: لە 2020دا 100 ملیۆن دۆلار لە حكومەتی هەرێم وەردەگرین

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی ڕایدەگەیەنێت: سەرەڕای دواكەوتنی شایستە داراییەكانیان، بەڵام پێشبینی دەكەن لە ساڵی 2020دا نزیكەی 100 ملیۆن دۆلار وەك شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرن.

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی كە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی نەوت‌ و غازە لە هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات: ساڵی 2019 بڕی 42 ملیۆن دۆلاریان وەك شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە‌ و بەپێی ئەو ڕێككەوتنەش كە لە نێوان هەردوولادا واژۆكراوە، پێشبینی دەكەن لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا، سەرجەم شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرنەوە.

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی جەختیشیكردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی لە ڕابردوودا شایستە داراییەكانیان بۆ چەند مانگێكی كەم دواكەوتووە، بەڵام ئەوان دڵنیان لەوەی كە پارەكانیان بەشێوەیەكی ڕێكوپێك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەردەگرنەوە.

هەروەها گەنەڵ ئینێرجی پێشبینی دەكات، بۆ ساڵی 2020 پوختەی بەرهەمهێنانیان لە كێلگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بگاتە 35 هەزار و 400 بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا، ئەوەش نزیكە لەهەمان ئەو ئاستەی كە لەساڵی 2019دا بەرهەمیان هێناوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەڕێوەبەرایەتییەك هەلی كار ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی كار و ڕاهێنانی پیشەیی گەرمیان هەلی كار لە كەرتی تایبەت بە مووچەی 350 هەزار دینار ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی كار و ڕاهێنانی پیشەیی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، هۆبەی كاری بەڕێوەبەرایەتیمان هەلی كاری ڕەخساندوە لەكەرتی تایبەت لە كۆمپانیای (فیردۆس) بۆ یەك كەس لە ڕەگەزی (نێر).

ڕاشیگەیاندووە، هەلی كارەكە بۆ كاری مەندوبیە و بە مووچەی (٣٥٠) هەزار دینارە و بە پێی زیاد فرۆشتنی مووچەكەی زیاد ئەكات.

جەختیشی كردۆتەوە، كاتی كار كردن (٨) كاتژمێرە بە مەرجێك دانیشتوی شاری كەلار بێت و شارەزایی كاری مەندوبی هەبێت.
أ.ح

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان و خانەنشینان دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای گەیشتنی پارەی مووچە لە بەغداوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی سەرجەم وەزارەتەكان و خانەنشینانی ڕاگەیاند.

بەپێی خشتەی مووچە، كە لە وەزارەتی داراییەوە دراوە بە (خەڵك)، ئەم هەفتەیە مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان و كەسوكاری شەهیدان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، لە كۆتایی هەفتەدا مووچەی هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی خەرج دەكرێت.
أ.ح

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان