ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

یەكێتی: هەموو خانەنشینەكانی یەكێتی یاسای چاكسازی دەیانگرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە فراكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەكێتی ترسی لە یاسای خانەنشینی نیە، هەموو خانەنشینەكانی یاساكە دەیانگرێتەوە، دەشڵێت: “یەك خانەنشینی یەكێتی نیە، كە لەدایكبووی 1973 بێت، بۆیە یەكێتی هیچ ترسێكی لە یاساكە نیە”.

سەرچاوەیەك لە فراكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ماوەیەكە زۆر باسی خانەنشینی دەكرێت، بە پێی یاسا تەمەنی 45 ساڵ دەتوانێت خانەنشین بێت بەو مەرجەی خزمەتی 15 ساڵی هەبێت، بۆیە دەبێت ئەوەی خانەنشین دەبێت نابێت لەدایكبووی 1972 كەمتر بێت بۆ ئەوەی یاساكە بیگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەو كەسانەی یەكێتی خانەنشینی كردوون، هیچكامیان تەمەنیان لە 1972 بچوكتر نیە، هەمووی لە 1972 و گەورەترن، بۆیە بەپێی یاساكە خانەنشینانی یەكێتی هەموویان بڕیارەكە دەیانگرێتەوە و بێ كێشەن.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر یاساكە جێبەجێ بكرێت یەك خانەنشینی یەكێتی مووچەی نابڕێت لەبەرئەوە یەكێتی ئەو قۆناغەی تێپەڕاندووە، هەموو خانەنشینەكانی یاساكە دەیانگرێتەوە.

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ‌ دوو شەممە، مووچەی مانگی 10ی چوار شوێن دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك، كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ مووچەی هەریەك لە ئەنجوومەنی دادوەری، كەمئەندامان، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و وەزارەتی داد دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 لەكاتێكدایە، كە چارەنووسی مووچەی دوو مانگی ساڵی ڕابردوو نادیارە و تائێستا هیچ زانیارییەك لەسەر مووچەی ئەمساڵ ئاشكرانەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

گرێبەستی مامۆستایان بۆ ئەمساڵ نوێ‌ دەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرەڕای بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ بە هەمیشەیی كردنی مامۆستایانی گرێبەست، بەڵام تا ئێستا بڕیارەكە نەگەیشتۆتە پەروەردەكان و بەوهۆیەوە گرێبەستی مامۆستایان نوێ‌ دەكرێتەوە.

بەپێی بەدواداچوونێكی (خەڵك) لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردووەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لە 6-11-2019 بڕیاری بە هەمیشەیی كردنی مامۆستایانی گرێبەستی داوە و بڕیار بوو لە 1-1-2020ەوە بكەوێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە، بەڵام تا ئێستا ئەوە نەبۆتە بڕیاری فەرمی بۆ پەروەردەكان.

هەر بەپێی بەدواداچوونەكان، زۆربەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە داوایان لە مامۆستایانی گرێبەست كردووە، كە بەهۆی ئەوەی تا ئێستا هیچ بڕیارێكیان بۆ نەهاتووە سەبارەت بە هەمیشەیی كردنیان، بۆیە گرێبەستەكانیان نوێ‌ بكەنەوە.

لای خۆیەوە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە هەفتەی ڕابردوو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو، كە مامۆستایانی گرێبەست سەردانی بەشی یاسا بکەن بەمەبەستی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکانیان، کە مەرجە نوێ بکریتەوە تەنانەت ئەگەر بشکرێن بە فەرمی بۆ ئەو مەبەستە مامۆستای گرێبەست خۆی ئامادەبێت و ناسنامە و کۆپییەک لە ناسنامەکەی پێ بێت.

هاوكات، سۆران عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕیاری بە هەمیشەیی كردنی گڕێبەستەكان، كە لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لەسەر دراوە، وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت.

وتیشی، “تا ئەم ساتە هیچ بڕیارێكمان بە فەرمی بەدەست نەگەیشتووە، بۆ ئەوەی گرێبەستەكان بە هەمیشەیی بكرێن، چونكە كاروباری گارگێڕی بە نووسراوی فەرمی دەكرێت، بۆیە هێشتا بەدەستمان نەگەیشتووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی چوار شوێن دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بڕیارە سبەینێ‌ دوو شەممە، مووچەی مانگی 10ی چوار شوێن دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك، كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ‌ مووچەی هەریەك لە ئەنجوومەنی دادوەری، كەمئەندامان، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و وەزارەتی داد دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 لەكاتێكدایە، كە چارەنووسی مووچەی دوو مانگی ساڵی ڕابردوو نادیارە و تائێستا هیچ زانیارییەك لەسەر مووچەی ئەمساڵ ئاشكرانەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان