ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

سەرچاوەیەك لە یەكێتی: دەرماڵەی فەرمانبەران دەبڕێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی چاكسازیەكەی حكومەت پەیوەندی بە ژیانی هەزاران خێزانەوە هەیە و بەوهۆیەوە دەرماڵەكانیان بە یاسا دەبڕێت، دەشڵێت: “هەندێك لە فراكسیۆنەكان بانگەشەی ئەوە دەكەن، كە دەرماڵە نابڕێت، باشە ئەی بۆ ئەو ماددەی تێدایە ڕێكخستنەوەی دەرماڵە، چ پێویستی بە یاسا هەیە؟”.

سەرچاوەیەك لە فراكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو چاكسازیەی لە ئێستادا كراوەتە هەڵا لەسەری هی ئەوە نیە، چونكە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیانی هەزاران خێزانی ئەم هەرێمەوە هەیە، كە بە دەرچوواندنی یاساكە دەرماڵەكانیان دەبڕێت.

وتیشی، “فراكسیۆنی یەكێتی پێشتر ئەوەی بۆ ڕای گشتی خستەڕوو، كە لە پڕۆژە یاساكەدا ماددەیەك هەیە بۆ ڕێكخستنەوەی دەرماڵە، پێم وایە ئەوە بۆ بڕینی دەرماڵەی هەزاران هاووڵاتی ئەم هەرێمەیە، ئەگەرنا پێدانی دەرماڵە بەیاسا نەدراوە تا یاسای بۆ دەربچوێنرێت، هەر فەرمانگەیەك لای خۆیەوە لە ڕێگەی بەڕێوەبەری كارگێڕی دەتوانێت دەرماڵەی ئەو فەرمانبەرە ببڕێت، كە شایەنی نیە”.

ڕاشیگەیاند، ئێمە ترسمان هەیە لەوەی پڕۆژەكە بێتە پەڕلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت، هاووڵاتیانێكی زۆر دەرماڵەكەیان بەیاسا دەبڕێت، بەڵام هەندێك لە فراكسیۆنەكان بانگەشەی ئەوەدەكەن، كە دەرماڵە نابڕێت، ئەی بۆچی ئەو ماددە لە یاساكەدا هەیە؟

ئاشكرشیكرد، ئێمە پێش وەختە ئەوەمان بۆ هەموولایەك خستۆتەڕوو، لەكاتی گفتوگۆكانی لەسەر پڕۆژە یاساكە مەترسی خۆمان لەسەر ئەو ماددەیە دەخەینەڕوو، بەڵام بۆ ئەوەی نەبێتە هەڵا لەسەر فراكسیۆنی یەكێتی، كە دەنگی لەسەر درا ئێمەش دەنگی بۆ دەدەین، بەڵام ترسیشمان لەوە هەیە، كە باسمان كرد.

ئابوری

گەنەڵ ئینێرجی: لە 2020دا 100 ملیۆن دۆلار لە حكومەتی هەرێم وەردەگرین

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی ڕایدەگەیەنێت: سەرەڕای دواكەوتنی شایستە داراییەكانیان، بەڵام پێشبینی دەكەن لە ساڵی 2020دا نزیكەی 100 ملیۆن دۆلار وەك شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرن.

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی كە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی نەوت‌ و غازە لە هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات: ساڵی 2019 بڕی 42 ملیۆن دۆلاریان وەك شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە‌ و بەپێی ئەو ڕێككەوتنەش كە لە نێوان هەردوولادا واژۆكراوە، پێشبینی دەكەن لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا، سەرجەم شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرنەوە.

كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی جەختیشیكردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی لە ڕابردوودا شایستە داراییەكانیان بۆ چەند مانگێكی كەم دواكەوتووە، بەڵام ئەوان دڵنیان لەوەی كە پارەكانیان بەشێوەیەكی ڕێكوپێك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەردەگرنەوە.

هەروەها گەنەڵ ئینێرجی پێشبینی دەكات، بۆ ساڵی 2020 پوختەی بەرهەمهێنانیان لە كێلگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بگاتە 35 هەزار و 400 بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا، ئەوەش نزیكە لەهەمان ئەو ئاستەی كە لەساڵی 2019دا بەرهەمیان هێناوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەڕێوەبەرایەتییەك هەلی كار ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی كار و ڕاهێنانی پیشەیی گەرمیان هەلی كار لە كەرتی تایبەت بە مووچەی 350 هەزار دینار ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی كار و ڕاهێنانی پیشەیی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، هۆبەی كاری بەڕێوەبەرایەتیمان هەلی كاری ڕەخساندوە لەكەرتی تایبەت لە كۆمپانیای (فیردۆس) بۆ یەك كەس لە ڕەگەزی (نێر).

ڕاشیگەیاندووە، هەلی كارەكە بۆ كاری مەندوبیە و بە مووچەی (٣٥٠) هەزار دینارە و بە پێی زیاد فرۆشتنی مووچەكەی زیاد ئەكات.

جەختیشی كردۆتەوە، كاتی كار كردن (٨) كاتژمێرە بە مەرجێك دانیشتوی شاری كەلار بێت و شارەزایی كاری مەندوبی هەبێت.
أ.ح

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان و خانەنشینان دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای گەیشتنی پارەی مووچە لە بەغداوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی سەرجەم وەزارەتەكان و خانەنشینانی ڕاگەیاند.

بەپێی خشتەی مووچە، كە لە وەزارەتی داراییەوە دراوە بە (خەڵك)، ئەم هەفتەیە مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان و كەسوكاری شەهیدان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، لە كۆتایی هەفتەدا مووچەی هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی خەرج دەكرێت.
أ.ح

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان