ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خەڵك؛ وردەكاری پڕۆژەكەی گۆڕان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
هەریەكە لە بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان پڕۆژە بۆ چارەسەری پرسی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم دەدەنە پەرلەمانی كوردستان و ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانیش لە فراكسیۆنی گۆڕان وردەكاری پڕۆژەكە ڕووندەكاتەوە و دەڵێت: “بۆ ئەوەیە هەرێم نەكەوێتە بۆشایی یاسایی”.

بەهار مەحمود، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی تەنها هەڵبژاردن بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمان دەكرێت، بۆیە دەبێت چارەسەرێك بۆ پرسی سەرۆكی هەرێم بكرێت، چونكە لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمان دەكەوینە بۆشایی یاساییەوە.

وتیشی، “بۆ ئەوەی نەكەوینە بۆشایی یاسایی لە نەبوونی سەرۆكی هەرێم، بۆیە ئەو پڕۆژەیەمان داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان، چونكە لە دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم هاتووە، دابەشكردنی دەسەڵاتەكان تا هەڵبژاردانی پەرلەمان دەبێت، بۆیە دوای ئەوە ئەگەر سەرۆكی هەرێم نەبێت ئەوا ئەگەر هەڵبژاردنیش بكرێت كەس نابێت بانگێشتی پەرلەمان بكات بۆ یەكەم كۆبوونەوە، بەمەش پەرلەمان ناتوانێت كۆببێتەوە و دەكەوینە بۆشایی یاسایی”.

ئاشكراشی كرد، لە پڕۆژەكەی گۆڕاندا چارەسەری ئەو پرسە كراوە و داوامان كردووە یاسایەك دەربكرێت، كە دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم بەردەوام بێت بەمەرجێك لە یەكەم خولی گرێدانی خولی پێنجەمی پەرلەمان (ساڵێك دوو خولە و هەر خولێك چوار مانگە) چارەسەری پرسی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم بكرێت، كە لەناو پەرلەمان هەڵبژێردێت یان وەك ڕابردوو ڕاستەوخۆ یان سەرۆكایەتی هەرێم هەڵوەشێنرێتەوە، كە ئەو كاتە بە دەنگی ناو پەرلەمان یەكلایی دەكرێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان، كە جێگری سەرۆكی لیژنەی یاساییە جەختدەكاتەوە، كە سوورن لەسەر پڕۆژەكەی خۆیان بۆ چەسپاندنی سیستمی پەرلەمانی و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لەناو پەرلەمانەوە و دەشڵێت: “ئەم پڕۆژەیەی ئێستا بۆ خزمەتی پڕۆژەی پێشووی چوار حزبەكەیە بۆ چەسپاندنی سیستمی پەرلەمانی”.

بەهار مەحمود تۆمەتی هەندێك پەرلەمانتار و فراكسیۆنی دژی گۆڕان ڕەتكردەوە و وتی، “ئەگەر ئێستا چارەسەری ئەو پرسە نەكرێت و كەوتینە بۆشایی یاسایی، باشە كە هەڵبژاردنی پەرلەمان كرا كێ‌ بانگهێشتی پەرلەمان بكات بۆ یەكەم كۆبوونەوە؟، بۆیە ئێمە چارەسەرمان پێشكەش كردووە تا دامەزراوەكان نەوەستن بەبیانووی ئەوەی كێشەی سەرۆكایەتی هەرێم هەیە”.

کوردستان

پشده‌ر: كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی به‌زۆر سه‌ندنی پاره‌ له‌ خه‌ڵك ده‌ستگیر كرا

خەڵک-

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ کەسێک بە تۆمەتی بەزۆر سەندنی پارە لە خاوەن مارکێتەکان، دەستگیر کراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند: “پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌ لایه‌ن هاوڵاتیان و به‌ سود وه‌رگرتن له‌ كامێرای چاودێری، هێزه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان لە قەزای پشده‌ر، كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد كه‌ به‌ زۆر پاره‌ی له‌ خاوه‌ن ماركێته‌كان سه‌ندووه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: ئەو تۆمەتبارە به‌ مادده‌ی ٤٥٢ له‌ یاسایی سزادانی عێراقی‌ به‌ند كراوە و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا دانی ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یدا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆسیەکە كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا: نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێمە و عێراقیش گرنگە

خەڵک-

باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا ڕایگەیاند، “كردنه‌وه‌ی دووه‌مین ده‌روازه‌ی سنوریی نێوان توركیا و عێراق، ده‌بێته‌ هۆی كارئاسانی له‌ بازرگانی و فراوانكردنی رێگاكانی بازرگانی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە.

فاتیح یڵدز باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ده‌روازه‌ی ئۆڤا، ڕایگەیاند: “كردنه‌وه‌ی ئەم ده‌روازه‌ سنوریییە په‌یوه‌نددارە به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداوە، ئێمە هه‌ست به‌ پێویستیی ئەو هاوسه‌نگییه‌ ده‌كه‌ین.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: “كردنه‌وه‌ی ئەو دروازە سنورییە، ده‌بێته‌ هۆی كارئاسانی له‌ بازرگانی و فراوانكردنی رێگاكانی بازرگانی، کارێکی باش نییه‌ جێگره‌وه‌ت نه‌بێت بۆ قه‌باره‌یه‌كی بازرگانی بە بڕی‌ ١٣ ملیار دۆلار”.

فاتح یڵدژ ئاماژەی بەوەش کرد: نه‌وتی كه‌ركوك بۆ توركیا و عێراق په‌یوه‌ستێكی گرنگی وزه‌یه، ئه‌و هێڵه‌ی كه‌وتووه‌ته‌ كار، ئه‌و هێڵه‌یه‌‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دێت. هێڵه‌ كۆنه‌كه‌ چاوه‌ڕوانی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌یه‌. كۆمپانیا توركییه‌كان خواستی خۆیان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی هێڵه‌كه‌ نیشانداوه‌. پێویسته‌ بیره‌ نه‌وته‌كانی كه‌ركووك و هێڵی بۆریی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، به‌توانای راسته‌قینه‌ی خۆی كار بكات. ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ حكومه‌تی عێراقه‌وه‌.

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا دەڵێت: نه‌ بیره‌ نه‌وته‌كان به‌وپه‌ڕی توانایانه‌وه‌ كارده‌كه‌ن، نه‌ هێڵه‌كه‌ به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه‌ كارده‌كات. وه‌ك چاره‌سه‌رێكی كاتی ته‌ماشای ئه‌مه‌ ده‌كه‌ین، به‌ڵام سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گرنگه‌ و رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌رێمیش له‌وباره‌وه‌ گرنگه‌. كه‌ركووك و به‌غدا پێویستیان به‌و داهاته‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ده‌ستدێت. لێره‌دا باوه‌ڕمان وایه‌ ئه‌گه‌ر توانای هێڵه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دۆخی جاران، په‌یوه‌ندییه‌كانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ دۆخی جاران.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٢٥ ژنیان لە بارەگای ئامەدی ھادەپ دەستگیر کرد

خەڵک-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٢٥ ژنیان لەبارەگای ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان (ھادەپ) دەستگیر کرد، کە بۆ پشتیوانی لە پەرلەمانتارێکی ژن بڕیاریان دابوو سێ رۆژ مانبگرن.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھێزە ئەمینییەکانی تورکیا، چوونە نێو بارەگای شاری ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان (ھادەپ) و ٢٥ ژنیان دەستگیر کرد.
ئەو ژنانە بڕیاریان دابوو بۆ ماوەی ٣ رۆژ مانگرتن رابگەیەنن، وەک پشتیوانییەک لە لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکا دیموکراتیک و پەرلەمانتاری هەدەپە.

لەیلا گوڤەن ماوەی زیاتر لە مانگێکە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە دەسـتگیرکراوە و پێدەچێت ڕووبەڕووی سزای زیندانی کردنی چەند ساڵە بێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین