ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

حكومەتی هەرێم دوابڕیاری لەسەر مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی دا

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كودستان یاسای چاكسازی بە كۆی دەنگ پەسەند كرد و ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی چاكسازی بەشێكە لە كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئەمڕۆ چوار شەممە 2019/12/11 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی رەشنووسی (پڕۆژە یاسای چاكسازی لە خانەنشین و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان-عیراق ) كرا، كە بەشێكە لە بەرنامەی گشتگیری چاكسازی لە چوارچێوەی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا، چاكسازی پڕۆسەیەكی بەردەوامە و لە هەنگاوەكانی داهاتوودا گشت كەرتەكان دەگرێتەوە.

وتیشی، “لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم، بەڵێنمان دابوو ئەم پڕۆژە یاسایە بنێرین بۆ پەرلەمان، ئەمەش پڕۆژەی هەموو لایەنە بەشدارەكانی حكومەتە و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و دادپەرەوەرییە و بە دڵنیاییشەوە خەڵكی شایستە، مافەكانیان پارێزراو دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای گفتوگۆكردنێكی چڕ و بەرفراون لە سەر یەك بە یەكی بڕگەكانی پڕۆژە یاساكە و دوای جێگیركردنی چەندین گۆڕانكاریی، ئەنجوومەنی وەزیران بە كۆی دەنگ پڕۆژە یاساكەی پەسەند كرد و دەینێرێتە پەڕلەمانی كوردستان.

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ‌ دوو شەممە، مووچەی مانگی 10ی چوار شوێن دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك، كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ مووچەی هەریەك لە ئەنجوومەنی دادوەری، كەمئەندامان، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و وەزارەتی داد دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 لەكاتێكدایە، كە چارەنووسی مووچەی دوو مانگی ساڵی ڕابردوو نادیارە و تائێستا هیچ زانیارییەك لەسەر مووچەی ئەمساڵ ئاشكرانەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

گرێبەستی مامۆستایان بۆ ئەمساڵ نوێ‌ دەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرەڕای بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ بە هەمیشەیی كردنی مامۆستایانی گرێبەست، بەڵام تا ئێستا بڕیارەكە نەگەیشتۆتە پەروەردەكان و بەوهۆیەوە گرێبەستی مامۆستایان نوێ‌ دەكرێتەوە.

بەپێی بەدواداچوونێكی (خەڵك) لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردووەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لە 6-11-2019 بڕیاری بە هەمیشەیی كردنی مامۆستایانی گرێبەستی داوە و بڕیار بوو لە 1-1-2020ەوە بكەوێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە، بەڵام تا ئێستا ئەوە نەبۆتە بڕیاری فەرمی بۆ پەروەردەكان.

هەر بەپێی بەدواداچوونەكان، زۆربەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە داوایان لە مامۆستایانی گرێبەست كردووە، كە بەهۆی ئەوەی تا ئێستا هیچ بڕیارێكیان بۆ نەهاتووە سەبارەت بە هەمیشەیی كردنیان، بۆیە گرێبەستەكانیان نوێ‌ بكەنەوە.

لای خۆیەوە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە هەفتەی ڕابردوو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو، كە مامۆستایانی گرێبەست سەردانی بەشی یاسا بکەن بەمەبەستی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکانیان، کە مەرجە نوێ بکریتەوە تەنانەت ئەگەر بشکرێن بە فەرمی بۆ ئەو مەبەستە مامۆستای گرێبەست خۆی ئامادەبێت و ناسنامە و کۆپییەک لە ناسنامەکەی پێ بێت.

هاوكات، سۆران عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕیاری بە هەمیشەیی كردنی گڕێبەستەكان، كە لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لەسەر دراوە، وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت.

وتیشی، “تا ئەم ساتە هیچ بڕیارێكمان بە فەرمی بەدەست نەگەیشتووە، بۆ ئەوەی گرێبەستەكان بە هەمیشەیی بكرێن، چونكە كاروباری گارگێڕی بە نووسراوی فەرمی دەكرێت، بۆیە هێشتا بەدەستمان نەگەیشتووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی چوار شوێن دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بڕیارە سبەینێ‌ دوو شەممە، مووچەی مانگی 10ی چوار شوێن دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك، كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ‌ مووچەی هەریەك لە ئەنجوومەنی دادوەری، كەمئەندامان، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و وەزارەتی داد دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 لەكاتێكدایە، كە چارەنووسی مووچەی دوو مانگی ساڵی ڕابردوو نادیارە و تائێستا هیچ زانیارییەك لەسەر مووچەی ئەمساڵ ئاشكرانەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان