ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

كاری نۆژەنكردنەوە و قیرتاو كردنی شەقامەكانی سلێمانی ڕادەگیرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە پێی ئەو داهاتەی لە بەردەستدا لەمساڵدا ئەو پلانە جێبەجێ كرا، كە بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی سلێمانی دانرابوو، دەشڵێت: “بەپێی كەش و هەوا كاركردن لەم مانگەوە دەوەستێت تا مانگی چواری ساڵی داهاتوو”.

زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەپێی پلانێكی شارەوانی سلێمانی ساڵانە لەمانگی 4 تا مانگی 12 دەست دەكەین بە نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شار، ئەوانەی تووشی ناڕێكی و چاڵوچۆڵ بوونەتەوە.

وتیشی، “بۆ ئەمساڵیش بەپێی ئەو داهاتەی شارەوانی لە بەردەستیدا بووە، توانرا پلانەكە بە سەركەوتوویی جێبەجێ بكرێت و زۆرێك لەو شەقامانەی ناو شاری سلێمانی لەگەڵ كۆڵانەكانی شار ئەوانەی پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە و قیرتاو كردن هەبووە كاری تێدا كرا”.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی كەشوهەواوە ساڵانە لەمانگی 4 دەست دەكرێت بە كاركردن تا مانگی 12 و هاتنی وەرزی زستان، بۆ ئەمساڵیش بە پێی بارودۆخی كەشوهەوا كاركردن ڕادەگیرێت.

ئابوری

بەغدا هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی ئابووری دژ بە ئەنقەرە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ناكۆكییەكانی عیراق و توركیا لەسەر كێشەی ئاو بەردەوامە و بەغدا هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی ئابووری لە دژی ئەنقەرە دەكات.

مەهدی ڕەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عیراق ڕایگەیاند، توركیا بە دروستكردنی بەنداوی ئەلیسۆ لەسەر ڕووباری دیجلە، زیانی لە هەموو ڕێككەوتنەكانی لەگەڵ عیراق داوە.

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عیراق وتیشی، بەكارهێنانی چەكی ئابووری لەلایەن عیراقەوە بەرامبەر توركیا دوور نییە.

بە وتەی مەهدی ڕەشید حەمدانی، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، داوایكردووە دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ توركیا بكرێت لەسەر كێشەی ئاو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەوێنە، سەدان تەن ماسی لە شارێكی عیراق مرداربوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
عەلی بدێری ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ و داهاتى ئاو لە پەرلەمانی عیراق، ئاماژە بە مرداربوونەوەی سەدان تەن ماسی دەكات لە پارێزگەی دیوانیە، بەو هۆیەی لەلایەن كەسانی نەناسراو ماددەی ژەهراویان بۆ خراوەتە نێو حەوزی ڕووبارەكە.

بدێری لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”كارەساتێكی ژینگەیی و ئابوری و بەئامانجگرتنێكی خوازراوی سامانی ماسی هەیە لەڕێی مرداركردنەوەی سەدان تەن ماسى لە ڕووباری سێیەمی سەرچاوەی گشتی، دوای ئەوەی كەسانی نەناسراو ماددەی ژەهراوییان خستبووە حەوزی ڕووبارەكە و بە تایبەتیش لەو ناوچانەی نزیكن لە پارێزگەی دیوانیە”.

ئەو پەرلەمانتارە، بەپرسیارێتی تەواوەتی كارەساتەكە دەخاتە ئەستۆی وەزارەتی ناوخۆ، بەو پێیەی “خاڵی جێگیر و جێگۆڕكێی پۆلیسی ڕوبارەكان و هێزە ئەمنییەكانی تری لەو ناوچانە دانەناوە، بەمەبەستی ڕێگرتن لەوانەی دەیانەوێت سامانی ماسی لە وڵاتدا بەرەو لەناوچوون ببەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دراوەكان و زێڕ و نەوت لە بازاڕەكانی ناوخۆ و جیهان

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی سەنتەری عیراقی ئابوری سیاسی، نرخی دراوە بیانییەكان و زێڕ و نەوت لە عیراق و جیهان لەمڕۆ دوو شەممە، 3ی ئابی 2020، بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆ:

نرخی فرۆشتنی دۆلار: 124.250

نرخی كڕینی دۆلار: 123.250

نرخی جیهانی یورۆ: 100 یورۆ=117.50 دۆلار

نرخی جیهانی ئیسترلینی: 100 پاوەند=130.60 دۆلار

نرخی جیهانی لیرەی توركی: 100 دۆلار= 697.80 لیرەی توركی

نرخی جیهانی ئۆنسەی زێڕ=1972.00 دۆلار

نرخی بەرمیلێك نەوتی برنت=43.20 دۆلار

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكایی=39.92 دۆلار

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان