ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لە مەخمور، بەرپرسی ڕاگەیاندنی داعش دەستگیركرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی سەربازی عیراقی، دەستگیركردنی بەرپرسی ڕاگەیاندنی ڕێكخراوی داعش لە مەخمور ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری عیراقی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “مەفرەزەكانی شوعبەی هەواڵگری سەربازی لە فیرقەی 14، توانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگری لیوای 59، بانگبێژ و وتاربێژ و بەرپرسی ڕاگەیاندنی داعش لە ناوچەی سەڵاحیە لە شارۆچكەی مەخمور دەستگیر بكەن”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عیراقی، “دەستگیركردنەكە لەڕێی دانانی بۆسەیەكی تۆكمەوە بەئەنجام گەیشتووە و دەستگیركراوەكەش یەكێك بووە لە پاڵپشت و كۆمەككاران و بانگخوازانی گروپە تیرۆریستییەكانی داعش لە مەخمور”.

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەڵێت: “بەرپرسەكەی داعش پێشتر بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر، یەكێك بووە لە داواكراوەكان و لەلایەن داوەرییەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە”.

ئابوری

“داهاتی دەروازە سنوورییەكانی عیراق زیاتر لە 10 ملیار دۆلارە”


خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات:” داھاتی ساڵانەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق دەگاتە سەرووی 10 ملیار دۆلار”.

مازن عەبدولمونعیم فەیلی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند:”بەپێی ئامارەكان داھاتی ساڵانەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق دەگاتە سەرووی 10 ملیار دۆلار، بەڵام تەنھا ملیارێك دۆلار دەچێتەوە گەنجینەی دەوڵەت”.

مازن فەیلی داوا لە حكومەتی ناوەند دەكات، ھەرچی زووە چاكسازی لە گومرگ و دەروازە سنوورییەكان دەستپێبكات.

ئەو نوێنەرەی هاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەشكردووە:”پێویستە چارەسەرێك بدۆزرێتەوە و سامانی بەھەدەر دراو بگەڕێنرێتەوە بۆ حكومەت و لە بەرامبەر لە كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵ و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرھەمی ناوخۆیی تەرخان بكرێت”.

مازن عەبدولمونعیم فەیلی داواش دەكات:”بۆ شەفاكردنی داھات لەو دەروازە سنووریانە، سیستمی كاركردن بكرێنە ئەلكترۆنی و ئیدارەیەكی تۆكمە بۆ بەڕێوەبەردنیان دابمەزرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمریكا مووشەكی پاتريۆتی لە ناوچەی سەوزی بەغدا تاقیكردەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ شەممە بۆ یەكەمجار هێزی ئاسمانی ئەمریكی بە هاوبەشی كۆمپانیای پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوزی بەغدا و لە نزیك باڵیۆزخانەكە سیستمی مووشەكی پاتریۆت تاقیكرایەوە.

میدیاكانی عیراق لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ لە ئاسمانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەنگی تەقینەوە و ئاڕاستەكردنی موشەكیان بۆ ئاسمان هەستپێكردووە و دواتر دەركەوت، كە ئەمریكییەكان تاقیكردنەوەیان لەسەر سیستمی بەرگری موشەكی پاتیرۆت كردووە بۆ بەپەرچدانەوەی هەر هێرشێك، كە لە داهاتوودا بكرێتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا.

بە وتەی سەرچاوەكە، “دەنگی تەقەیەكی زۆر و تەقینەوەی بۆمب بیستراوە و لە ئاسمانیشەوە فڕۆكەی ئەمریكی مووشەكیان ئاڕاستەی باڵیۆزخانەكە كردووە بۆ ئەوەی بزانن تا چەند زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدەدرێت و سیستمە مووشەكییەكە چالاك دەبێت”.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەر لە دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكە دانیشتوانی ناوچەی سەوز ئاگاداركراونەتەوە و كارەكەش بە هەماهەنگی باڵیۆزخانەی ئەمریكا و ئەو كۆمپانیا ئەمنییە كراوە، كە ئەركی پاراستنی باڵیۆزخانە و ناوچە هەستیارەكانی لە ئەستۆدایە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە عیراق و هەرێم دواین ئاماری تووشبوون بە كۆرۆنا ڕاگەیەنرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 2334 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 106 حاڵەتی مردن و 1477 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 9 هەزار و 516 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 2334 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هاوكات لە سلێمانی 143 و هەولێر 39 و دهۆك 5 و كەركوك 61 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 1477 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هاوكات لە سلێمانی 47 و هەولێر 41 و كەركوك 27 كەس چاكبوونەتەوە و 106 حاڵەتی مردنیش هەبووە، كە 8 كەسیان لە سلێمانی بوون.

ڕاشیگەیاندووە، كۆی گشتی تووشبووان گەیشتۆتە 58 هەزار و 354 كەس و لەو ژمارەیەش 31 هەزار و 77 كەس چاكبوونەوە و 2368 كەسیش مردوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان