ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند نەخۆشیەک کە دەبێتە هۆی سڕبوونی دەستەکانت و پێویستە زانیاریت لەسەری هەبێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نەخۆشیەکە کە دەبێتە هۆی سڕبوونی دەستەکانت و پێویستە زانیاریت لەسەری هەبێت:

 

نەخۆشی Carpal tunnel syndrom

بریتیه له سڕبوون و رەق بوون و ئازار لە مەچەك و دەست چونکە پاڵەپەستۆ درووست دەبێت لەسەر دەمارى median nerve كە ئەو دەمارە  بەرپرسە لە جوڵە و هەستى پەنجەی گەورەو سێ پەنجەى تەنيشتى.

 

سەکتە

یەکێک لە نیشانەکانی سەکتە سڕبوونی دەستەکانە، بەڵام ئەمە هەر بە تەنها نابێت و چەند نیشانەیەکی دیکەشی لەگەڵدایە.

 

نەخۆشی رایناودس

-بریتیە لە تەسکبوونەوەی بۆرییەکانی خوێنی قاچ و دەست.

 

نەخۆشی دەمار بەهۆی شەکرەوە

-یەکێکە لەو نەخۆشییانەی کە تووشی دەمارەکانی لەش دەبێت بەهۆی شەکرەوە، ئەو کەسەی شەکرەی هەیە بەتێپەڕبوونی کات لەوانەیە زیان بەر دەمارەکانی بکەوێت.

 

پێوەدان

 

چەندین مێروو هەیە کە لەکاتی پێوەداندا دەبێتە هۆی سڕبوونی دەستەکان.

 

 هەوکردنی جومگەی رۆماتیزمییە

دەبێتە ھۆی ھەو کردنی شانەکانی دەوروبەری و سڕبوونی دەستەکانیش

ریکلام

تەندروستی

٨ نیشانەی شێرپەنجەی ( ملی مناڵدان) کە پێویستە خانمان زانیاریان لەسەری هەبێت

خێزان

 ملی مناڵدان بەشێکی تەشی ئاسایە لە منداڵدانی خانماندا و  کرژ بوونەوەی ئەم ماسوولکانە لە کاتی زاندا دەبێتە هۆی ژان گرتن و لەدایک بوونی مناڵ.

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەی شێرپەنجەی ( ملی مناڵدان)ە کە پێویستە خانمان زانیاریان لەسەری هەبێت:

 

-بونی خوێن لەکاتی ئەنجامدانی سێکسدا

-بوونی ئازار و خوێنی زۆر لەکاتی سووڕی مانگانە لەکاتێکدا پێشتر بەوجۆرە نەبووە

-بونی خوێن لەپاش تەمەنی بێهیوایی و لە زک چونەوە

– بونی خوێن لەکاتێکدا کە کاتی سوڕی مانگانەش نییە

– بونی ئازار لە ناوچەی حەوز و کەلەکە

– درێژبونەوەی نائاسای ماوەی سوڕی مانگانە لەکاتێکدا پێشتر بەوجۆرە نەبووە

– نائاسایی بوونی دەردراوی زێ و هەوکردنی زۆر و بونی ڕەنگی جیاوازی خوێن و دەردراو

– چێژ وەرنەگرتن لە سێکس و بونی ئازاری زۆر

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٧ جۆر ڕەنگی خوێن لە کاتی سوڕی مانگانە، کە دۆخی خۆتت پێدەڵێت

خێزان

گرنگە خانمان هۆشیاریان لەسەر ڕەنگی خوێنەکەیان هەبێت لەکاتی سوڕی مانگانە، چونکە ئەوە زۆر زانیاریان بۆ ئاشکرا دەکات، ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

 

– پەمەیی

هۆکارەکەی کەمی هۆڕمۆنی ئتسرۆجینە، کە هەندێکجار بەهۆی جوڵەی زۆرەوە ڕێژەکەی دادەبەزێت.

 

– ئاوی

هۆکارەکەی بۆ کەمی خۆراک و پرۆتینی پێویستە لە جەستەدا، لە هەندێک دۆخی کەمیشدا بونی شێرپەنجەش هۆکارە، بەڵام بەڕێژەی ٢٪.

 

 

– قاوەیی تۆخ

ئەمە زیاتر بەهۆی مانەوەی خوێنی کۆنترە کە ئێستا هاتۆتە دەرەوە.

 

– تەنکە و شێوەیی مرەبای هەیە و کڵۆ کڵۆیە

ئەمەیان بەهۆی کەمی هۆڕمۆنی بروجسترون و زۆری هۆڕمۆنی ئتسرۆجینەوەیە.

 

 

– سورە و خەت خەتی ڕەساسی تێدایە

توشی هەوکردن ببویت لەڕێگەی یەکێک لە نەخۆشیە سێکسیە گوازراوەکانەوە STI .

 

– بەهەمان شێوەی توتڕک سورە

ئەمە بە تەندروستترین و باشترین ڕەنگی خوێن دادەندرێت لە کاتی سوڕی مانگانە و گەر بەم جۆرە بوو کێشەت نییە.

 

 

– پڕتەقاڵی

ئەمەش بەهۆی هەوکردنی زێوەیە، کە زۆرکات ئازاریشی لەگەڵدایە و پێویستە پشکنین بکەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چای شاپەسەند بۆ دابەزاندنی كێش و توانەوەی چەوری زۆر کاریگەرە

خێزان
جۆرەكانی چا زۆرە و چەندین جۆری خۆش و بەتامی هەیە بەڵام هەندێكیان لەگەڵ تامە خۆشەكەیدا زۆر سودی تەندروستیشی هەیە بۆ چارەسەری نەخۆشی و گرنگترینی بۆ دابەزاندنی كێش، وەك چای گەڵای ڕوەکی مینا یاخود شاپەسەند كە هەرلە كۆنەوە بۆ دابەزاندنی كێش بەكارهاتوە.

گەڵای  ڕوەکەکە بۆ ماوەی نیو كاتژمێر لە ئاوی گەرمدا بكوڵێنە و بەو جۆرە دەبێتە چای لاواز كەرەوە كە دەوڵەمەندە بە مادەی سیترال و جیرانیول و نیرول،  هەر كوپێك چا لە چای شاپەسەند 2 كالۆری تێدایە كەئەوەش دەبێتە هۆی گرتنی حەزی خواردن و تێربون كە ئەوەش یارمەتی كێش دابەزاندن دەكات و كۆئەندامی هەرس چالاك دەكات و چەوری جەستە دەسوتێنێت و دەی گۆڕێت بۆ وزە، دەتوانیت بەیانیان یاخود بە ڕۆژ لە پێش وەرزش بیخۆیت چونكە سوڕی خوێنی جەستە چالاك دەكات.

هەروەها دەتوانیت گەڵای شاپەسەند بەكاربهێنیت بۆ نەهێشتنی كشانی پێست (سولولیت) ئەویش بە كوتینی گەڵای لویزە و  تێكەڵ كردنی لەگەڵ زەیتی زەیتون و زەیتی شۆڤان و دانانی لەسەر شوێنی كشانی پێست.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان