ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ڤیديۆیەكی تۆقێنەر.. لە بەغدا داوای كردنەدەرەوەی حەشدی شەعبی دەكرێت

لوقمان غەفوور

ئەمڕۆ ١٠ی دیسێمبەر ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشكرای كردووە، جەنگی خوێناوی دەخوڵقێت لە عیراق ئەگەر لەیەكەم ھەنگاودا لەبەغدای پایتەختی عیراق و دەوروبەری حەشدی شەعبی نەكرێتە دەرەوە.
سەرچاوەیەك بەناوی بەرپرسی ھێزە چەكدارەكانی عێراق لیوا روكن عەبدولكەریم خەڵەف ئاشكرای كردووە، كە بەرپرسی ھێزە چەكدارەكان كۆمەڵێك بڕیاری بەپەلەی دەركردووە تایبەت بە ھێزەكانی حەشدی شەعبی لەناو شاری بەغدای پایتەخت.
سەرچاوەكە باسی لەوەشكردووە، كە یەكەم ھەنگاو دوورخستنەوەی تەواوی ھێزەكانی حەشدی شەعبی یە لە بەغدا، چونكە لەماوەی ڕابردوودا كارەساتی خۆێناویان خوڵقاندووە.

لە بڕیارەكانی بەرپرسی ھێزە چەكدارەكاندا ھاتووە كە پێویستە دۆخی ئەمنی بەغدا ڕادەستی سوپای عیراق بكرێت.

وۆڵ ستریت جۆرناڵ پشتبەستن بە لێدوانێكی ڕۆژی ٩ی دیسێمبەر -ی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی بەرگری عیراق بۆ ڕادیۆی مۆنتی كارلۆ، نووسیویەتی كە لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوایەكی خێرای ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ئاسایش و ھەواڵگری و ناوخۆ و بەرگری كردووە كە دەستبەجێ حەشدی شەعبی بەغدا و دەوروبەری جێبهێڵێت.

ڕۆژنامەكە نووسیویەتی: “كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی ئاسایشی عیراق كراوە، كە فالح فەیاز بەرپرسی گشتی حەشدی شەعبی ئامادەبووە، ڕەخنەی توندی ئاڕاستەكراوە دوای ئەو ھێرشانەی كراوەتە سەر خۆپیشاندەران لە ڕۆژی ٦ نۆڤێمبەری مانگی ڕابردوو لە سەر پردی سنەك و گۆڕەپانی خەللانی كە بووەتە هۆی كوژرانی زیاتر لە ٤٠ كەس و دەریشكەوتووە كە میلیشیاكانی حزبوڵلا ئەنجامیانداوە”.

بەپێی وۆڵ ستریت جۆرنال كە لە مۆنتی كارلۆ-ی وەرگرتووە، كردنەدەرەوەی حەشدی شەعبی لە دوای كۆبوونەوەكەی تۆلەر-ی باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا دێت لەگەڵ د.بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و ئەو سێ نامەیەی فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوە عادل عەبدولمەھدی-یان كرد.

ئەو گرتە ڤیدیۆییە بەشێكە لەھێرشەكانی میلیشیای حەشدی شەعبی بۆ سەر خۆپیشاندەران..

داوای کردنەدەرەوەی حەشدی شەعبی دەکرێت لە بەغدادلوقمان غەفوورئەمڕۆ ١٠ی دیسێمبەر ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرای کردووە، جەنگی خوێناوی ئەخوڵقێت لە عیراق ئەگەر لەیەکەم ھەنگاودا لەبەغدادی پایتەختی عێراق و دەوروبەری حەشدی شەعبی نەکرێتە دەرەوە.سەرچاوەیەک بەناوی بەرپرسی ھێزە چەکدارەکانی عێراق لیوا روکن عەبدولکەریم خەڵەف ئاشکرای کردووە کە بەرپرسی ھێزە چەکدارەکان کۆمەڵێک بڕیاری بەپەلەی دەرکردووە تایبەت بە ھێزەکانی حەشدی شەعبی لەناو شاری بەغداد-ی پایتەخت.باسی لەوەشکردووە کە یەکەم ھەنگاو دوورخستنەوەی تەواوی ھێزەکانی حەشدی شەعبی یە لە بەغداد، چونکە لەماوەی رابردوودا کارەساتی خۆێناویان خوڵقاندووە.لە بڕیارەکانی بەرپرسی ھێزە چەکدارەکاندا ھاتووە کە پێویستە دۆخی ئەمنی بەغداد تەسلیمی سوپای عیراق بکرێت. وۆڵ ستریت جۆرناڵ پشتبەستن بە لێدوانێکی ڕۆژی ٩ی دیسێمبەر -ی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ رادیۆی مۆنت کارلۆ، نوسیویەتی کە لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوایەکی خێرای ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ئاسایش و ھەواڵگری و ناوخۆ و بەرگری کردووە کە دەستبەجێ حەشدی شەعبی بەغداد و دەوروبەری جێھێڵێت.ڕۆژنامەکە نووسیویەتی: "کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی عیراق کراوە کە،فالح فەیاز بەرپرسی گشتی حەشدی شەعبی ئامادەبووە، ڕەخنەی توندی ئاڕاستەکراوە دوای ئەو ھێرشانەی کراوەتە سەر خۆپیشاندەران لە ڕۆژی ٦ نۆڤێمبەری مانگی ڕابردوو لە سەر پردی مسنەک و گۆڕەپانی خلانی کە بۆتە کۆژرانی زیاتر لە ٤٠ کەس و دەریشکەوتووە کە میلیشیاکانی حزبوڵلا ئەنجامیانداوە."بەپێی وۆڵ ستریت جۆرنال کە لە مۆنت کارلۆ-ی وەرگرتووە، کردنەدەرەوەی حەشدی شەعبی لە دوای کۆبوونەوەکەی تۆلەر-ی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد دێت لەگەڵ د.بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق و ئەو سێ نامەیەی فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوە عادل عەبدولمەھدی-یان کرد.ئەو گرتە ڤیدیۆیەی خوارەوە بەشێکە لەھێرشەکانی میلیشیای حەشدی شەعبی…

Posted by Luqman Ghafour on Tuesday, December 10, 2019

عێراق

ئەمریكا، هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ سوپای عیراق ڕاگرت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی هێزی ئاسمانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی ئەمریكا ناردنی هەموو جۆرە چەكێكی بۆ سوپای عیراق ڕاگرت.

برایان براكێنز وتەبێژی هێزی ئاسمانی سوپای ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، واشنتن ناردنی هەموو جۆرە چەك و تەقەمەنییەكی بۆ هێزە ئەمنییەكانی عیراق ڕاگرتووە.

وتیشی”هۆكاری ڕاگرتنی چەك بۆ سوپای عیراق دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی ئاڵۆزییەكانی عیراق و ڕووداوەكانی پاش كوژرانی قاسم سولەیمانی”.

ئاشكراشیكرد، دەستپێكردنەوەی ناردنی چەك بۆ سوپای عیراق، دوای ئارامبوونەوەی دۆخی عیراق، دووبارە دەست پێدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق، هاوڵاتیانی لە چین دەهێنێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

حكومەتی عیراق، لە ڕێی فڕۆكەیەكی تایبەتەوە، كە تیمێكی پزیشكیش یاوەری دەكات هاوڵاتیانی عیراق لە چین دەگوازێتەوە.

محەمەد عەلی حەكیم، وەزیری دەرەوەی عیراق لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، حكومەت فڕۆكەیەكی تایبەتی ڕەوانەی چین كردوە، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی هاوڵاتییانی عیراقی كە لەو وڵاتەن.

ڕەوانەكردنی فرۆكەیەكی تایبەت لەگەڵ تیمێكی پزیشكی بۆ چین، بەمەبەستی هێنانەوەی خوێندكارو خێزانە عیراقیەكانە كە لەئێستادا لەوڵاتی چین-ن.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كوشندەی “كۆرۆنا” لە هەرێمی ووهانی چین، ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی دۆخێكی ناهەمووار بووەتەوە و تا ئێستا بەهۆی كاریگەری بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ئەمڕۆ 28ی جێنیوەری ژمارەی مردووان گەیشتە 106 كەس و ژمارەی تووشبوانیش لە 2 هەزار و 744 كەسەوە گەیشتە 4هەزار 515 كەس.

نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا بریتییە لە هەوكردنی توندی قوڕگ و سییەكان و دواتر پوكانەوەی گورچیلە و مردنی كەسەكە.

زانایانی پزیشكی پێیانوایە ئەمە نەوەیەكی نوێی (سارس) ڤایرۆسی كۆرۆنایە، كە بۆ هەمان خێزانی ئەو ڤایرۆسە دەگەڕێتەوە و نەخۆشییەكی توندە و تووشی كۆئەندامی هەناسە دەبێت.

ه.ب

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

شاندێكی حكومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، 28-1-2020 شاندێكی حكومەتی هەرێم، بۆ گفتوگۆ دەربارەی ماددەی 140 و كێشەی زەوی جوتیارانی كورد لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، گەیشتنە بەغدا.

شاندەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێكهاتوون لە د. ئومێد سەباح ، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا و عەبدولحەكیم خەسرەو بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و فارس عیسا.

بڕیارە شاندەكە، گفتوگۆكر لەبارەی مادەی 140 و كێشەی زەویی جووتیارانی كورد لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا بكەن.

پێشتر، دیاری حوسێن، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك – گەرمیانی پارتی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حیزبەكەی وتبووی، دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لە هەموو ڕوویەكەوە خراپە، بە تایبەت بۆ كورد، چونكە تەعریب بەردەوامە و ستەمێكی زۆر لە كورد دەكرێت، هەروەها بە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعشەوە، دۆخی ئەمنی زۆر تێكچووە، بۆیە پێویستە هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا چارەیەك بۆ ئەم دۆخە بدۆزنەوە.

حوسێن ئەوەشی وتبوو، ڕۆژی سێ‌ شەممە، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە هەمان شاندی پێشووی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستانە و لە چەند ئەندامێك پێك هاتوون، سەردانی بەغدا دەكەن بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان لەگەڵ حكومەتی عیراق بكەن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان