ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

لیڤەرپوڵ سالزبۆرگی بڕی و لەگەڵ ناپۆلی بلیتی (١٦)یان بڕی  

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو دوو ڕووبەروبونەوەی یەکلاکەرەوەی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ ئەنجامدران، تیایاندا یانەکانی لیڤەرپوڵ و ناپۆلی سەرکەوتنیان تۆمار کرد.

سالزبۆرگ – لیڤەرپوڵ

لیڤەرپوڵ بەرامبەر ڕێدبول سالزبۆرگی پاڵەوانی نەمسا یاریی کرد، لە تایمی یەکەمدا یانەی خاوەن یاریگا بەهێزەوە رووبەروی پاڵەوانی خولەکە بوونەوە و چەندین هەلی مەترسیداریان دروست کرد، لەبەرامبەردا محەمەد سەڵاح و هاوەڵانی لەئاستی ئاساییدا نەبوون و نزیکبوو لە تایمی یەکەمدا شکست بهێنن.

لەتایمی دووەمدا یۆرگن کلۆپ پلانی لیڤەرپوڵی گۆڕی و کۆنترۆڵی ناوەندی یاریگای کرد، لە خولەکی (٥٧) نابی کیتا گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و دوای تەنها یەک خولەک (خولەکی ٥٨) محەمەد سەڵاح تۆپێکی گەڕاوەی لە گۆڵپارێزی سالزبۆرگ ڕفاند و گۆڵی دووەمی تۆمار کرد و ڕووبەروبونەوەکە تا کۆتایی بەئەنجامی (٢ – ٠) لەبەرژەوەندی لیڤەرپوڵ کۆتایی هات.

ناپۆلی – جینک

لەڕووبەڕوبونەوەیەکی تردا، یانەی ناپۆلی لە سان پاولۆ میوانداری جینکی کرد و گۆڵبارانی یانەی میوانیان کرد.

ئەستێرەکانی ئەنچلۆتی لەسەرەتاوە هیچ دەرفەتێکیان بۆ یانە بەلجیکیە ڕکابەرەکەیان نەهێشتەوە و لەخولەکی سێ ئەرکادیۆز میلیک گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد، لە خولەکی ٢٦ هەمان هێرشبەر گۆڵی دووەمی تۆمار کرد.

هەر لەو تایمەدا و بەتایبەت لە خولەکی ٣٨ ئەرکادیۆز میلیکی بەلێدانی سزا هاتریکی تۆمار کرد، لە خولەکی ٧٥یشدا پەناڵتیەکەی تریان بۆ هەژمار کرا و درایس مێرتینزی بەلجیکی بەسەرکەوتویی گۆڵی چوارەمی تۆمار کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی (٤ – ٠) کۆتایی هات.

ئەنجامی کۆتایی کۆمەڵەکە

یانەی لیڤەرپوڵ بەپلەی یەکەم و ناپۆلی بەپلەی دووەمی گروپەکەیان گەیشتنە قۆناغی (١٦)، یانەی سالزبۆرگیش بەفەرمی دابەزی بۆ خولی ئەوروپی “یوروپا لیگ”، یانەی جینکی بەلجیکیش ماڵئاوایی لە خولەکە کرد.

ریکلام

جیهانی

ڕۆناڵدینیۆ بۆنی “ڕۆناڵدۆی دیاردە” دەکات: بەرازیل چاوەڕێی گەوهەرە نوێیەکەیە

خەڵک سپۆرت

ڕۆناڵدینیۆ گاوچۆی ئەفسانەی بەرازیل سەرسامە بەتواناکانی لاوێکی بەهرەمەندی وڵاتەکەیی و ڕایدەگەیەنێت، خەڵکی بەرازیل چاوەڕوانی ئەو یاریزانە دەکەن.

ڕۆناڵدینیۆ ئەستێرەی دێرینی یانەی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی بەرازیل، سەرسامبوونی خۆی بەتوانا هونەرییەکانی گابریال مارتینێلی هێرشبەری لاوی یانەی ئارسیناڵ دەردەبڕێت، لەم بارەیەوە بە ماڵپەڕی دەیلی میرەری بەریتانی ڕاگەیاندووە :” مارتینێللی بیری ڕۆناڵدۆی دیاردەم دەخاتەوە”.

ئەفسانەکەی سیلیساو بە سەرچاوەکەی ڕاگەیاندووە :” ئێمە وەک خەڵکی بەرازیل بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی داهاتووی مارتینێللی دەکەین، گرنگترین خەسڵەتەکانی تێدایە و خاوەن بەهرەیە ئەوەش لەهەموو شتێک گرنگترە، یەکێکی تر لە خاسیەتە باشەکانی ئەوەیە لە تەمەنی ١٨ ساڵیدایە و متمانەیەکی بێوێنەی هەیە”.

هەروەها دەڵێت :” مارتینێللی ڕۆناڵدۆی دیاردەم بیر دەخاتەوە کاتێک یەکەم وەرزی لە کیشوەری ئەوروپا ئەنجامدا، لەو وەرزەدا هاونیشتیمانەکەم لاوێک بوو ٣٠ گۆڵی تۆمار کرد و هەمووانی بە بەهرە ناوازەکەی سەرسام کرد، خەڵکانێک لەو کاتەدا پرسیاریان دەکرد، ئەو منداڵە بەرازیلیە ١٨ ساڵە کێیە؟! ئەو هەمیشە تۆپی دەویست، هاوشێوەی ئەزموندارێک بە تۆپەوە ڕایدەکرد، گرنگ نەبوو بەلایەوە ڕکابەرەکەی کێیە و ئەو تیمەی ڕووبەڕوی دەبێتەوە لە چ ئاستێکدایە، هەمان ئەو خەسڵەتانە لە مارتینێللیدا دەبینم”.

مارتینێللی لاوێکی بەهرەداری بەرازیلیە لە یانەی ئارسیناڵ یاریی دەکات، تۆمارکەری ١٠ گۆڵ بووە لەسەرجەم خولەکان، لە کۆتا ڕووبەروبونەوەکانی ئارسیناڵ بەرامبەر شیفێڵد و چێڵسی گۆڵی تۆمار کردووە، تەنانەت مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەری یانە بە ئاشکرا سەرسامبوونی بە تواناکانی ئەم لاوە دەربڕیوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

چاوەڕوان نەکراو… کیمیچ لەبارەی داهاتوویەوە پەیام ئاڕاستەی ڕیاڵ مەدرید دەکات

خەڵک سپۆرت

جۆشوا کیمیچ ئەستێرەی ناوداری ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشن داهاتووی خۆی بە یانە ئەڵمانیەکەوە نابەستێتەوە و پەیامێکی ناڕاستەوخۆ ئاڕاستەی مەدرید دەکات.

ئەستێرە ئەڵمانیەکە لەچاوپێکەوتنێکدا وەڵامی گۆڤاری کیکەر دەداتەوە و دەربارەی داهاتووی لە یانەی بایرن میونشن، دەڵێت :” ئایا من سەرکردەی نەوەی داهاتووی بایرن دەبم؟ ئەم پرسیارە هەمیشە لەخۆمی دەکەم، بەڵام بێگومان بڕیارێکی وەها لە کات و وادەی خۆیدا دەدرێت، ناتوانم ئێستا وەڵامی ئەم پرسیارە بدەمەوە، بەڵکو پاش دوو تا سێ ساڵی تر دەردەکەوێت چی بڕیارێک بۆ ژیانی وەرزشییم باشترە”.

بەرگریکارە ناودارەکە ڕوونکردنەوەی زیاتر دەربارەی پرسیارەکە دەدات و دووپاتی دەکاتەوە، یاریزان گرنگی بە داهاتووی دەدات بەپێی ئەو کەشەی چواردەور بۆی خوڵقاندووە نەک یانەیەک، هەروەها نمونە بە تۆنی کرۆسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەهێنێتەوە کە لە ڕابردوودا یانەی بایرن میونشنی بۆ چەندین دەستکەوت و سەرەوری لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەجێهێشتووە.

سەرچاوەکان پێیان وایە لێدوانەکانی کیمیچ پەیامی ناڕاستەوخۆیە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و تیایدا دووپاتیدەکاتەوە، هاوشێوەی کرۆس ئامادەیە لە داهاتوودا پەیوەندیان پێوە بکات، نەک ئەو یانەیە، بەڵکو یانەیەکی گەورەی تری وەک بەرشلۆنەش لەهەمان چوارچێوەی خواستەکانی بەرگریکارەکەدا جێگەی دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئینتەر دەرگای لە بەرشلۆنە داخستووە و سیتین لەسەر هێرشبەری ژمارە (٩) ڕێککەوتووە

خەڵک سپۆرت

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی وەڵامێکی نەرێنی یانەی بەرشلۆنە دەداتەوە و ڕاهێنەری ئەو یانەیەش بڕیار لەسەر کڕینی هێرشبەرێکی ئەزمونداری خولی ئیسپانیا دەدات.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، ئیدارەی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی تەواوی داواکاریەکانی یانەی بەرشلۆنەیان بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی ڕەتکردۆتەوە و دووپاتیانکردۆتەوە، کە بەهیچ نرخ و شێوازێک دەستبەرداری هێرشبەرەکەیان نابن.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بە هەڵوێستی کیکی سیتینی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە کردووە و نوسیویەتی، ڕاهێنەرە نوێیەکە خواستی لەسەر ڕۆدریگۆ مۆرینیۆی هێرشبەری یانەی ڤالێنسیا بووە و لەبەر چەند هۆکارێک داوای کردووە وەک شوێنگرەوەی لویس سوارێز گواستنەوەی پێبکرێت.

بەبۆچونی سیتین، ڕۆدریگۆ لەدەرەوەی ناوچەی سزا باشتر لە مارتینێز جموجۆڵ دەکات و جگە لەوەش لە خولی ئیسپانیا ئەزمونێکی باشی بەدەستهێناوە و باشتر لەهەر یاریزانێکی تر توانای خۆگونجاندنی لەڕیزەکانی یانەی بەرشلۆنە دەبێت.

مۆرینۆ لەم وەرزەدا ٢٨ یاریی بەدرێسی یانەی ڤالێنسیاوە ئەنجامداوە و چوار گۆڵی تۆمار کردووە و ١٠ گۆڵیشی دروست کردووە، ئەم ڕێژە و شێوازی یاریکردنەش بۆ خۆگونجاندن لەپاڵ لیۆ مێسی و گریزمان باشتر دەبێت لە تەنها هێرشبەرێکی گۆڵکار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان