ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سوپای پاسداران: تەلئەبیب لەگەڵ زەویدا تەخت دەكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەوەڵامی لێدوانەكانی وەزیری بەرگری ئیسرائیلدا ڕاوێژكاری فەرماندەی هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، تاران لە لوبنانەوە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل لەگەڵ زەویدا تەخت دەكات.

مورتەزا قوربانی ڕاوێژكاری فەرماندەی هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران جارێكی تر هۆشداری دایە ئیسرائیل كە هەر هێرشێكی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئێران كاردانەوەی توندی وڵاتەكەی لێدەكەوێتەوە و ڕایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل بچوكترین هەڵە بەرامبەر ئێران بكات تاران لە لوبنانەوە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل لەگەڵ زەویدا تەخت دەكات.

مورتەزا قوربانی وتیشی، ئێران ناخوازێت چەكی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و ئیسرائیلیش لەوە بچوكترە كە سەركێشی بەرامبەر ئێران بكات، هەروەك ئەوەشیخستەڕوو، سەرجەم هێزەكانمان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و چاوەڕوانی فەرمانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانن بۆ مووشەك بارانكردنی ئیسرائیل و وێرانكردنی ئەو وڵاتە.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی یەك شەممەی ڕابردوو نەفتالی بینیت وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشەی لە ئێران كرد و ڕایگەیاند، ئەگەر ئێرانییەكان سوربن لە مانەوە و جێگیر بوونیان لە سوریا ئەو وڵاتەیان لێدەكەینە ڤیتنامێكی تر.

جیهان

ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی بەیروت ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

زیاتر لە 700 كەس بەهۆی پێكدادانی نێوان خۆپیشاندەرانی بەیروت و هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون.
كەناڵی ئەلجەزیرە بڵاویكردەوە، 728 خۆپیشاندەر بەهۆی پێكدادانیان لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان بریندار بوون.
ئاشكراشیكرد، هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسك ڕێژیان بەسەر خۆپیشاندەراندا ڕشتووە.

خۆپیشاندانەكانی بەیروت دوای تەقینەوەكانی 4ی ئەم مانگە لە نزیك بنكەیەكی هێزە دەریاییەكانی لوبنان سەریهەڵدا و لە ڕووداوەكەدا 158 كەس گیانیان لەدەستدا و 6 هەزاری دیكەش بریندار بوون و بە دەیان خانو و ئۆتۆمبێلی لەناوبرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیسپەر پشتیوانی بڕیاری كشانەوەی هێزەكانیان لە ئەڵمانیا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
مارك ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریكا پشتیوانی لە بڕیاری كشانەوەی بەشێكی هێزە سەربازییەكانیان لە ئەڵمانیا دەكات و دەڵێت بەشێكە لە سنوورداركردنی جموجوڵەكانی ڕوسیا.

ئیسپەر لە میانی لێدوانێكی بۆ كەناڵی فۆكس نیوز ڕایگەیاند دەمانەوێت هێزی زیاترەمان لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا هەبێت بۆ ئەوەی نزیكتربن لە سنوورەكانی ڕوسیا.

جەختیشیكردەوە كە ئەو پلانە بەشێكە لە ستراتیژی سنوورداركردنی جموجوڵەكانی ڕوسیا و تیشی: “زۆربەی هاوپەیمانەكانمان كە قسەم لەگەڵ كردوون ئەو پلانە بە هەنگاوێكی باش دەزانن”.

پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایگەیانبدوو كە نزیكەی 12 هەزار سەرباز لە ئەڵمانیا دەكێشێتەوە و دوابەدوای ئەوەش هەزار سەربازی بۆ پۆڵەندە ڕەوانەكرد و چوونە پاڵ ئەو چوار هەزار و 500 سەربازەی پێشتر لەو وڵاتە جێگیركرابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حەوت تووشبووی كۆرۆنا لە شوێنی چارەسەركردنیان سووتان

خەڵك – بەشی هەواڵ
لە ناوەندێكی چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە هندستان، حەوت كەس بە هۆی ئاگرەوە گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆ یەك شەممە پۆلیسی هندستان ڕایگەیاند لە هەرێمی ئەندرا برادیسی باشووری هندستان ئاگر لە هۆتێل كەوتەوە كە بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا بەكاردەهێنرا.

ڕوونیشیكردەوە كە لانیكەم حەوت كەس لە نێو هۆتێلەكەدا سووتان و گیانیان لە دەست دا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان