ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەرۆك كۆماری عیراق پەیامێك بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ساڵیادی ئازادكردنی عیراق لە داعشی تیرۆریست سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە بیرەوەرەی سەركەوتندا مێژوویەك لە گەشت و داستانی پاڵەوانێتی دەكەینەوە و دەڵێت: “پاڵەوانێتی پاڵەوانەكانمان لە سوپا و پۆلیس و بە گژداچوونەوەی تیرۆر و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە لە بیر ناكەین”.

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق لە پەیامێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، هەمووان پێكەوە داوادەكەین كاروانی چاكسازی سیستەماتیك بكرێت، هەڵەكان چاك بكرێت بەرەو دامەزراندنی حكومڕانیەتی ڕەشید.

بەرهە مساڵح داوا لە خۆپیشاندەران دەكات، “ئێوە و پاڵەوانەكانمان لە هێزە ئەمنییەكان، گۆڕەپان و پردەكان بكەنە خاڵی بەیەك گەیشتن نەك دابڕان، ڕێگەمەدەن بە دوژمنەكانمان، كە سەركەوتن و مێژووەكانمان بشێوێنێت لە سەر دەستی تێكدەران، كە دەیانەوێت عیراق و گەلەكەی ویست و هیمەتەكانی بەرەو دواوە بەرن”.

دەقی پەیامەكەی سەرۆك كۆمار:

بۆ پاڵەوانانی ئازادیخواز لە یادی ئازادیدا
بۆ شەهیدانی نەمر و خانەوادە سەربەرزەكانیان
بۆ بریندار و كەسوكارییان
بۆ سەربازە پاڵەوانەكانمان

بۆ تەواوی ریز و یەكەكانی هێزە چەكدارەكان كە رۆڵیان بینی لە بەدیهێنانی ئاسۆیی بەیانیەكی نوێ‌ بۆ عێراق رۆژێكی نوێیان لە ئازادی و شكۆمەندی بۆ گەلی عێراقی بەدیهێنا.

بۆ گەلی عێراقی مەزن

هەمووان پێكەوە یادی ئەو ئازادییە دەكەینەوە كە داستانێكی خوڵقاند و بە خوێن و قوربانییەكان پاكبووەوە، پیرۆز بێت لێمان یادی سەركەوتنی مەزن، ئێمە ساڵیادی ساڵانەی لە گۆڕنانی ئەو تاریكیەی دەكەینەوە كە تاوانكاری لەگەڵ خۆی هێنا، ئێوە پشوو درێژ بوون لە كار و خەبات و قوربانیدان و پاڵەوانێتی بە درێژایی ساڵانی شكۆمەندی كۆڵتان نەدا تاكو قوربانییەكانی ئێوە بە سەركەوتنی شاد كردین، كە گەلەكەتان و نەوەكانی داهاتوومان شانازی پێوە بكەن، گەلەكەتان پاراست و مرۆڤایەتیشتان لە چنگی شەرانگێزی پاراست.

لە یادی شكۆمەندی سەركەوتندا مێژوویەكی رووناك لە گەشت و پاڵەوانێتی و چیرۆك و داستانی سەركەوتن دەكەینەوە كە هەموو ساتێك شكۆمەندی و نەمری دەهێڵێتەوە لەم بیرەوەرییە نەمرەدا خۆشەویستی و ئومێد كۆمان دەكاتەوە لە هەڵوێستێكی شادەماری ئارامی كە تێیدا بە فتوای ئاینی جیهادی دەستی پێكرد و توانای لاوەكانمان بە فیرۆ نەچوو لە گۆرەپانەكانی شكۆمەندی و گەورەییدا دەستی پێكردەوە سوپاس و ستایش بۆ مەرجەعیەتی ئاینی باڵا سەید عەلی سیستانی , سڵاو لە هەموو ئەو زانایانەی كە بانگەشە لە پێناو ئازادیدا دەكەن.

لەم بیرەوەریەدا پاڵەوانێتی پاڵەوانەكانمان لە فەرماندە مەیدانییەكان بە هەموو ریز و پێكهاتەكانییەوە لە سوپا و پۆلیس و بە گژداچوونەوەی تیرۆر و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە لە بیر ناكەین، هەروەها ئەو ئەركە پیرۆزە لە بیرناكەین كە سوپا مەزنەكەمان وەك پاڵپشتیەك بۆ ئیوە و سوپا و هێزە چەكدارەكان وەستا ئەوە گەلەكەمانە گەلی عێراقی كە بە گیان و سامان و موڵكیەوە لە كۆششدا بوو وە شكۆمەندی نیشتمانی دەپارێزێت و شار و گوندە وێرانكراوەكان هەڵدەسێنێتەوە تاكو سەركەوتنەكان بە دی دێت.

هەروەها هەڵویستی هەموو ئەو دەوڵەتانە لە بیر ناكەین كە پاڵپشتی و پشتیوانی عێراقییان كرد بۆ ریشە كێشكردنی كوشتارگە و تاریكی لە ژێر ناوی داعشدا.

گەلی عێراق… ئەی گەلی ستەم دیدە یادی ئەم پاڵەوانێتیانە هەمیشە لە نێوانماندا بە زیندووی دەهێڵێنەوە هەمووان ئێستا پێكەوە لە رۆژانێكی مێژووی نوێدا دەژین مێژوویەك كە لاو و گەنجەكانمان لە كچ و كوڕ لە گۆرەپانی خۆپیشاندانی ئاشتیانە داوای ژیانێكی شكۆمەند دەكەن لە رێی دروشم و داواكاری بۆ ئەوەی شكۆمەندی ژیان بگەڕێتەوە لە دوای شكۆمەندی نیشتمان.

رۆڵەكانمان لەخۆپیشاندەران….

ئێوە و پاڵەوانەكانمان لە هێزە ئەمنییەكان، گۆرەپان و پردەكان بكەنە خاڵی بەیەك گەیشتن نەك دابڕان، رێگەمەدەن بە دوژمنەكانمان كە سەركەوتن و مێژووەكانمان بشێوێنێت لە سەر دەستی تێكدەران كە دەیانەوێت عێراق و گەلەكەی ویست و هیمەتەكانی بەرەو دواوە بەرن و هەمووان پێكەوە داوادەكەین كاروانی چاكسازی سیستەماتیك بكرێت، هەڵەكان چاك بكرێت بەرەو دامەزراندنی حكومرانیەتی رەشید.

داوا لە ئێوە دەكەم كە پارێزگاری لە سەركەوتنەكان بكەن و كاری چاكسازی و هەڵسانەوەی وڵات تەواو بكەن و ئاوارەكان بگەرێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان با بیرەوەری سەركەوتن لە پیناو یەك ریزی و هەستانەوەدا بێت بە ویستێكی یەكگرتوو بۆ بنیادنانەوەی ئەو عێراقەی دەمانەوێت.

شكۆمەندی بۆ عێراق و گەلە سەربەرزەكەی
درود بۆ شەهیدەكان، شكۆمەندی بۆ خانەوادەكانیان كە شەهیدەكان ئەو شكۆمەندیەیان دروست كرد و پیشكەشی گەل و وڵاتیان كرد.

بەرەو سەركەوتنی زیاتر..

بەرهەم ساڵح
سەرۆك كۆمار
بەغدا ٢٠١٩/١٢/١٠

عێراق

سائیرون: حەلبوسی دژی هەڵبژاردنی پێشوەختە

خەڵك – بەشی هەواڵ

هاوپەیمانی سائیرون، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە پەكخستنی هەڵبژاردنی پێشوەخت و یاریكردن بە كات تۆمەتبار دەكات.

هاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕێگرە لە بەردەم تێپەڕاندنی یاسای هەڵبژاردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، بە ئامانجی مانەوەی لە پۆستەكەیدا.

هاوپەیمانی سائیرون ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هیچ ئیرادەیەكی سیاسی ڕاستەقینە نابینن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، جێگەی سەرسوڕمانیشە كە محەمەد حەلبوسی بە ئاشكرا پشتگیری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكات، بەڵام بە نهێنی لە دژیەتی و نایەوێت بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح و فوئاد حسێن جەخت لە بەهێزكردنی پێگەی عیراق دەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویكردەوە، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، ئەمڕۆ 8/8/2020، لە كۆشكی بەغدا، پێشوازیكرد لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و سەبارەت بە پەیوەندییە دەرەكییەكانی وڵات و چۆنیەتی بەرزكردنەوە و بەرەوپێشبردنی بۆ ئاستێكی بەرزتر لەگەڵ وڵاتان گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ئەوەشی خستەڕوو، لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لەپێویستی بەهێزكردنی پێگەی عیراق لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان كردەوە، تا عیراق ببێتە بەشێك لە ڕەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ لێكتێگەیشتن و دیالۆگی بونیادنەر بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە نیوان وڵاتانی ناوچەكەدا، ھاوكات دوپاتیشیكردەوە لەگرنگی ڕۆڵی هاوسەنگ و ئەرێنی عیراق لە كاروانی پەیوەندییە دەرەكییەكان، بەجۆرێك ببێتە مایەی بەدیهێنانی ئاشتی و پێشكەوتن لە نێوان گەلان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ئاماژەی بەوەشداوە، هەر لەو دیدارەدا دواین پێشهاتەكان لەسەر ھەردوو ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و كاریگەریان لەسەر گۆڕەپانی عیراق تاووتوێكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق؛ لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3 هەزار و 325 حاڵەتی نوێ و 78 مردن تۆماركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، بەردەوام ژمارەی تووشبووان كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوونە و ئەمڕۆ شەممە 3 هەزار و 325 كەس تووشبوون و 2 هەزار و 307 كەسیش چاكبوونەوە 78 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ شەممە 8ی ئابی 2020 پشكنین بۆ 17 هەزار و 125 ئەنجامدراوە و 3 هەزار و 325 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 104 كەسیش لە سلێمانی و هەولێر 259 توشبوو تۆماركراوە.

ڕاشیگەیاندووە ، هەر ئەمڕۆ 2 هەزار و 325 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون هاوكات 78 حاڵەتی مردنیش بەو ڤایرۆسە تۆماركرا.

ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 147 هەزار و 389 كەس و چاكبوونەوەش 105 هەزار و 504 كەس و مردنیش 5 هەزار و 310 كەس و دەشڵێت:” هێشتا 36 هەزار و 575 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان و 577 توشبوون لە چاودێری چڕدان”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان